عه‌لى عه‌ونى2/5/2019 296 جار بینراوە

هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت....

ئارێز عه‌بدوللا بێ ئیش بووه‌ و به‌ خۆ ده‌رخستنی له‌ دژی پارتی ده‌یه‌وێت بێته‌ ناو باس و خواس. به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یه‌وێت یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی كوردستان پۆستی بداتێ.یه‌كێك له‌ داهێنانه‌ هه‌ره‌ ناشیرینه‌كانی حیزبه‌كانی زۆنی ئه‌وبه‌ر , ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ دژایه‌تی كردنی پارتی ,ناوبانگ و ده‌ستكه‌وت به‌ ده‌ست دێنن.خوشبه‌ختانه‌ تا ئێستاش پارتی سه‌رچاوه‌ی رسق و رۆزیی خه‌ڵكی وه‌ك ئارێزه‌.

 

كاك ئارێز سه‌ره‌ڕای كاری په‌رله‌مانی بۆ ماوه‌كی زۆر, به‌ڵام دیاره‌ هیچ فێر نه‌بووه‌. ئه‌و سه‌ر له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌رناكات.


جارێ ینك تا ئێستاش نه‌یتوانیوه‌ سه‌رۆكێك بۆ په‌رله‌مان ده‌ستنیشان بكات, تا كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت راسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان له‌به‌ر ده‌میدا سوێندی یاسایی بخۆن.كاكه‌ ئارێز ده‌بوایه‌ دوای ئه‌م ماوه‌ درێژه‌ی كاری په‌رله‌مانی فێری ئه‌م ئه‌لف و بێ یه‌ ببوایه‌.


یه‌كێتی له‌ژێر په‌رده‌ی داوا كردنی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ , داوا ده‌كات حكومه‌ت بێت له‌ ناو حكومه‌تی كوردستاندا و به‌و پۆستانه‌ی كه‌ داوای ده‌كات ئه‌مه‌ دیار و ئاشكرایه‌.ئه‌گه‌ر به‌ پێی خاڵبه‌ندی و پلله‌ بێت ینك ته‌نیا چوار وه‌زیری به‌رده‌كه‌وێت.نهێنیی پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كورسی و وه‌زیرانه‌ بۆ رازی كردن و تێر كردنی باڵ و ده‌نووكه‌كانی ناو یه‌كێتییه‌.به‌داخه‌وه‌ به‌شی یه‌كێتی له‌ حكومه‌ت به‌شی كوتله‌كانی ناو ینك ناكات.


له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كانی دانوستاندنی پێكهێنانی حكومه‌ت , گروپی ینك دور و نزیك باسی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تیان نه‌كردووه‌, ته‌نیا باسی كورسی و ئیمتیازیان كردووه‌. ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ تا كێشه‌ ناوخۆییه‌كانیان پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.


من باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ خۆی بگرێت وه‌ڵامی كاك ئارێز بدات , به‌ڵام من ده‌ره‌قه‌ت خۆم نه‌هاتم و وه‌ڵامیم دایه‌وه‌.چونكه‌ سه‌رله‌به‌ری قسه‌كانی درون و مرۆڤ شه‌رم بكات درۆ ناكات.


عه‌ره‌ب ده‌ڵێن: إن لم تستحي فإصنع ما شئت...!!

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure