دارای شێخ یەحیا1/5/2019 209 جار بینراوە

ده‌ركردن له‌سه‌رده‌مى عومه‌ردا

وه‌كو هه‌مو ڕواده‌كانى تر, هه‌ر له‌تاپۆكردنى گرده‌كه‌ و ئینقلابكردنه‌ سه‌ر میدیا و خه‌ساندنى ڕۆڵى جڤاتى نیشتیمانى , بوون به‌وه‌سیه‌ى كوڕه‌كانى نه‌وشیروان مسته‌فا كورد وته‌نیى تا ده‌ستیان دار ده‌گرێت, ده‌ركردنى هه‌ڵسوڕاوان و ئه‌ندامانى جڤاتیش سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ترین ڕوداوه‌كانى ئه‌و حیزبه‌ن به‌جۆرێك دیوێكى كۆمیدى و ده‌یان دیوى ترى ترایژیدیه‌, سه‌یره‌ ده‌ركردنى ئه‌ندامانى جڤات كه‌ باڵاترین هه‌ڵسوڕاوى خاوه‌ن كه‌سایه‌تى مه‌عنه‌وى و ئه‌ندامى ده‌زگاى بڕیاردانى ئه‌و حیزبه‌ن بگاته‌ ئاستێكى ته‌واو شه‌رمهێنه‌ر, ئه‌مڕۆ عه‌بدولره‌زاق شه‌ریف ئه‌ندامى جڤاتى ئه‌و حزبه‌ به‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ له‌لایه‌ن خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕانه‌وه‌ ده‌ركرا, كه‌س نازانێت سه‌رچاوه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ له‌كوێوه‌ هات...؟ خانه‌یه‌كى نوستوو و بێ ده‌سه‌ڵات ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان له‌كوێو هێنا..؟ جارىِ تۆ پێم بلێن خانه‌ى ڕاپه‌راندن په‌یڕه‌و پرۆگرامى خۆى هه‌یه‌...؟ ده‌سه‌ڵاته‌كانى چین جگه‌ له‌ته‌شریفاتى...!


ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكى جڤات به‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكرێت و سوكایه‌تى پێ بكرێت؟ بێ ئه‌وه‌ى هیچ تاوانێكى كردبێت, هیچى له‌سه‌ر سه‌لمابێ, هیچ شتێكى له‌به‌یانى ده‌ركردنه‌كه‌ى دا هاتبێت..! ته‌نانه‌ت عومه‌رى سه‌ید عه‌لیش كاتێك خۆى وازى له‌حیزبه‌كه‌ى هێنا به‌وپه‌ڕى موحته‌ره‌مانه‌ دواى نزیكه‌ى ده‌ مانگ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى گۆڕاندا به‌مه‌عقولیه‌وه‌ ده‌ریانكرد و نه‌شیانكرده‌ هه‌راى ئیعلامى به‌سه‌رییه‌وه‌, كه‌چى ئه‌مڕۆ عومه‌رى سه‌یده‌لیى هه‌ستاوه‌ شه‌رعیه‌تیكى ترى به‌ نایاساترین كار و ناڕه‌واترین بڕیار داوه‌ و به‌ده‌ق و به‌ ده‌ستورى حزبیش ئه‌ندامى جڤاتى نییشتیمانى به‌و شێوه‌یه‌ ده‌رناكرێت كه‌چى ئه‌و خانه‌ مردووه‌ به‌قێزه‌وه‌نترین شێوه‌ سه‌ركرده‌یه‌كى خۆى ده‌رده‌كات.
هه‌مو پاساوه‌كانى حیزبه‌كه‌ى عومه‌رى سه‌یده‌لیى ئه‌وه‌یه‌
- ڕه‌خنه‌ى توندى گرتوه‌ و زانیارى حزبى بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌...

 

ئه‌م پیرى ئاخیر شه‌ڕه‌ بیرى چووه‌, كاتێك یه‌كێتى و پارتى به‌نه‌وشیروان مسته‌فایان ووت ئێمه‌ ئاگادارى هه‌موو جموجۆڵى ناو گۆڕانین ئه‌ویش وتى جا ئه‌وه‌ چیه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن له‌گرده‌كه‌دا ژوورێك ده‌ده‌ینه‌ ده‌زگاى زانیارى و ژورێكیش بۆ ده‌زگاى پاراستن چونكه‌ ئێمه‌ هیچ نهێنینه‌كمان نیه‌ و ناترسین. ده‌بێ ئێستا نهێنى ئێوه‌ چ بێ و چ مابێته‌وه‌ به‌ئاشكرا بوونه‌ته‌ پارتى و له‌خزمه‌تیتدا ده‌چه‌مێنه‌وه‌
- پاساوى دووه‌مى حزبه‌كه‌ى عومه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ڕه‌زاق ڕه‌خنه‌ى له‌ وه‌زیرێك گرتوه‌ نابێت به‌شدارى لیژنه‌كه‌یه‌ك بكات چونكه‌ له‌كاتى وه‌زیریه‌كه‌ى دا گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر بووه‌, عومه‌ر و دوو ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندیش وتویانه‌ دز نیه‌ و مانگانه‌ پاره‌یه‌كى باشى بۆ گۆڕان هێناوه‌...


زه‌حمه‌ت نه‌بێت پاره‌ى له‌كوێوه‌ هێناوه‌...؟


مه‌گه‌ر خۆتان ڕه‌خنه‌تان له‌حزبى تر نه‌گرتوه‌ كه‌ ده‌ڕواته‌ به‌غدا بۆ پاره‌ په‌یدا كردن نه‌ك بۆ كوردایه‌تى و خه‌مى خه‌ڵكى,, له‌مه‌شدا هه‌ر موزایه‌ده‌...!


كاك عومه‌رى سه‌یده‌لیى ته‌نها پرسیارێك, چى ماوه‌ له‌سه‌رده‌مى تۆدا ڕونه‌دات و سوكایه‌تى پێ نه‌كرێت...؟ چۆن جورئه‌ت له‌وه‌ ناكه‌یت ئه‌و ڕوداوانه‌ ده‌بنه‌ په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌ش له‌مێژووى سیاستتدا..!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure