به‌رهه‌م كادار30/3/2019 103 جار بینراوە

فەلسەفەی دانانی یاساو بێ متمانەی پەرلەمان وتێکچونی هاوسەنگی پەرلەمان


لەهەرێمی کوردوستاندا نەک هەوڵی چارەسەری کێشەکان نادرێت بەڵکو بەبەرنامە و بەرگی یاسای هەوڵی دروست کردنی گرفتەکان دەدرێت لێرەدا کە لەسەروبەندی دانانی یاسای سەرۆکایەتین کێشەکان چونەتەوە ناو جوارگۆشەی یەکەم وچونەتەوە سەر مێژووی کۆنی خۆیان کە نزیکەی جەندساڵێک لەمەو بەر ئەو کێشانە هەبوون کەتایبەت بوون بە سەرۆکایەتی هەرێمەوە ،یاساکان بەچەندها شێوە ریزبەندیان بۆ دەکرێت چ ئاسۆی چ ستونی چ مەوضوعی بابەتی چ فەلسەفی تا ئەم کاتەی ئێستا یاساکان لە روی فەلسەفیەوە یان ئەخلاقین یان نائەخلاقین بەرژەوەندی خوازن ئەخلاقی بونی قانون و نائەخلاقی بونی قانونی پەیوەندی بەوەوە هەیە تاچەند بە قانون دەسەڵات سنوردار دەکات، ،واتە چەند بە بەرگێکی قانونی سنوری دەسەڵات فراوان کات ئەوەندە بەرژەوەندی خوازی و نائەخلاقی قانون دەردەخات


حیکمەتیكی تری یاسا دانان کە تایبەتە بەدەسەڵات ئەوەیە کە دەسەڵات خۆی لە هەرجوگرافیایەک بێت ،بی متمانەیە بەڵام گەریاسا سنورداری نەکرد،ئەوا زیاتر کێشە دروست دەکات زیاتر بی متمانەی دروست دەکات واتە تۆ دەتوانی بە بەرگی قانونی دیکتاتۆریەتی قانونی دروست بکەی یان لە حالەتی کودەتا دا هەمان ئەوکارە بکەی، بەڵام مەرج نیە گەرکودەتا نەکرابێت قانون بەبەرژەوەندی خوازی نەنوسرێتەوە


ئیستا و لەم کاتەدا یاسای سەرۆکایەتی هەرێم سەرە رای تێبینی زۆر لە دۆخێکی زۆر گوماناویدا یە ئەویش یان ئەوەتا دەسەڵاتێکی زۆر دەدات بە سەرۆکاتی هەرێم یان وەک ئێستا بەتێکەڵی دەمێنیتەوە یان سنور دار دەکرێت و بەڵام بە پێی زۆربەی لێکدانەوەکان یاسای سەرۆکایەتی بەرە ویاسایەکی دیکتاتۆری دەبەن بەڵام چۆن ؟


یەکەم نەوشیروان مصطفی لە کتێبی مێژوی کۆماری مهابات دا بەرەخنەوە بەسەهاتێکێ کوردی دەگێرێتەوە لە کاتێکدا ئیستا ئەوبەسەرهاتە زۆر بەسەر خودی بزوتنەوەی گۆراندا جێ بەجێ دەکرێت باسی ئەوەدەکات کە هەژارێک تاژیەک لە دەسەڵاتدارێکی گوندێک وەردەگرێت بەڵام ئەم کەسە هەژارە بەئەندازەیەک سوپاسی کەسی دەسەڵات دار دەکات کە سەکە خۆی پێشبینی ناکات دواتر لێ دەپرسێت من هێچم بۆنەکردوی بەڵام ئەم ستایش کردنەی من زیاد لەپێویستە من شایەنی ئەوەنیم بۆ ئەمە دەکەی بەرامبەر تاژیەک ؟هەژارەکە لەوەڵام دا دەڵی تۆ تاژیەکت داومەتێ کە واتە کەلوپەلی ڕاو ئەسپ و مڵکم دەدەیتێ ئە مە لەخەیاڵ دانی هەژارەکەدا وایە بەڵام نەوشیروان مصطفی بەم بەسەرهاتە رەخنەی لەسیاسەتی کوردی گرتوە کە دڵیان بە رێکەوتنی ئەتڵەنتیک خۆش بوە ،بەڵام بزوتنەوەی گۆران بەو پۆستانەی کە راوێژ کارین و جێگیریین دڵی خۆش بوە ،ئەوەی گۆران لەم دۆخەدا بۆ پارتی دەکات نە پارتی بۆخۆی کردوەو دەیکات نە یەک گرتوو لە قۆناغەکانی پێشوتر بۆ پارتی کردوە لێرەدا گۆران گەر سەیری بکەی دو سیاسەت دەکات یەکەم لەقۆناغی برسی کردنەوە لە میدیاکانەوە پێمان دەڵێت کە برسی کردن نامێنێت گەندەڵێە داراییەکان چارەسەر دەکریت دوەم بەهاوبەش لەگەڵ پارتی دەیەوێت بە بەرگی پارتی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بنوسرێتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژەبکات بەوەی کە جۆری ئەو یاسایە چۆن دەبێت ئەمە لە کاتێکدایە خودی پەرلەمان لە سەر ئەم پۆستەو هەمواری ئەم یاسایە داخرا دەگەیتە ئەو نەتیجەی بڵی هەندی سیاسەتی حیزبەکان لەم دۆخەدا پێچەوانە بۆتەوە


دوەم ناهاوسەنگی پەرلەمان جارێکی تر یەکێکی ترە لە کێشەکان دەنگی حیزبەکان لەدەرەوەی پێشبینی لایەنەکان خۆشیان دایە چونکە حیزبەکان سەرجەمیان قورسای خۆیان دەزانن بەڵام بەدەست هێنانی ژمارەیەکی دەنگی زیاد لەپێویست کە لەدەروەی پێشبنی هەندێ حیزبدایە بەکورتی دەسکاری هەڵبژاردن زیاد بونی کورسی لایەنێک زیاد لەپێویست هاسەنگی پەرلەمانی تێکداوە بەم نا هاوسەنگیەش زیاد لەپێوسیت پەرلەمان خۆی قیمەت تو بەهای خۆی لەم قۆناغەدا لەدەست داوە گەیشتوە بەئاستێک فراکسیؤنی پارتی بەتەنها وکەمینەکان وپێنج کورسی تری لایەنەکان دەتوانن یاسان تی پەرێنن ئەمە سەرەرای دو کێشەی تر لەم قۆناغەدا کە ئەم یاسایەی تیا دەردەکریت


یەکەم دەستەی سەرۆکایەتی یاساکان دەخاتە بەرنامەی کارەوە دەستەکە بە کاملی پارتیە ئەگەر دەستەی سەرۆکایەتی جارێکی تر بەکاملی بگۆری و پارتی تیا نەبێت ئەوا لەم دۆخەدا هەردەبێت یاسای سەرۆکایەتی بنوسرێتەوە بەهۆی ئەو دۆخەی هەرێمی کودردوستانی تێکەوتوە نوسینەوەکەهەرچۆنێک بێت هەر لەبەرژەوەندی پارتی وبەدڵی پارتی دەبێت بەهۆی ناهاوسەنگی پەرلەمانەوە
دوەم لەناو پەیرەوی پەرلەمان دا یان لە فەراغی نەبونی دەستوردا ئاماژە نەدراوە بەدەرکردنی ئەویاسایانەی رەهەندی نیشتمانی و سیاسیان هەیە بەشێوەی دولەسەر سێ ی ئەندامان دەبێت دەنگی لەسەر بدەن بۆیە دەتوانن لەم زەمەنەدا یاسای سەرۆکایەتی و بەشێوەی کە جێگیری سیاسی تێک بدات دەتوانن یاساکە بنوسنەوە


لەم خولەی پەرلەماندا پەرلەمانێکی بێ متمانەیە ،واتە لە بارودۆخیکدا یە دەتوانی بەزیاد کردنی دینارێک و کەم کردنی دینارێک،یان پێ دانی کورسیەک بۆ پۆستێک ئەویاسایەی کە دەتەوێت دەتوانیت بینوسیتە وە ،پەرلەمان نابینیت لە سەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی ئیش بکات

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure