زانیار محەمەد21/3/2019 273 جار بینراوە

ئیمانداری کەم ئیمان


ڕەعد کوردی کە گەنجێکی شاری کەرکوکە و من وەک نمونەیەک دەهێنمە بەر باس،یەکێکە لەو کەسانەیی خزمەتێکی شایستەیی بە ناوی کورد کردووە و پێویستە شانازیی پێوە بکەین.ڕەعد زیاتر لەو گۆرانییە ئاواز ساختانەیی کە ئێستا گوێبیستی دەبن ناوی کوردی بە گوێبیستانی لە وڵاتە جیاوازەکان گەیاندووە!،ئەو لە جێگایی ناوی باوکی"محەمەد" نازناوی کوردی هەڵگرتووە، تاکوو ئێستا لە چەندین وڵات و مزگەوتی ناودارەوە لە مەککە و شوێنەکانی دیکە بانگێشتکراوە و چەند جارێک خەڵاتکراوە، ناوبراو لە یوتوب و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خاوەندی بە ملیۆنان بینەرە و بینەری لەزۆربەی ڤیدیۆ کوردییەکان و بەناو گۆرانیبێژەکانمان زیاترە و بەندە بەشبەحاڵی خۆم پێی دڵخۆشم و دەستخۆشیم بۆیی هەیە.

 

لێرە ئەو خاڵە گرنگ نییە کە فەردیەن چ بیروڕایەکمان هەیە، بەڵکوو خاڵە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئەم کەسە ناوی کوردی گەیاندووە و ناوبانگێکی گوجاوی لە تەواوی جیهاندا پەیداکردووە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە بە هەر شێوەیەک ناوی کورد بگات شتێکی بەجێ بێت بەڵام ئاین و بابەتی ئاینی شتێک نییە جێگەی نەنگی بێت و بەندە ڕۆژانە لە میدیاکانی ئەوانەوە ژیاننامەی ئەم گەنجە کوردە دەبینم و ئەوەی جێگەیی نەنگییە ئێستا بیانیەکان گرنگی پێ دەدەن و بەشێوازێک لە شێوازەکان کورد پشتگوێی خستووە.

 

خاڵی کۆکەرەوە ئەوەی گەر بیربکەینەوە! کوردیی باشوور بەپێی ناسنامە بەنزیکی %75ی موسوڵمانە، گەر سەرێک لە واقیعیش بدەین و بەلایەنی کەمەوە %50 لەو ژمارەیە هەژماربکەین هێشتا نیوەی کوردی باشوور دەکات!، لێرە ئەوە دەبێت بە پرسیارێک بۆمان کە هۆکار بۆ پشتگوێخستنی ئەم کەسە قورئانخوێنە کە وەک نموونەیەک باسدەکرێ و مەبەست هاوشێوەکانیشیەتی لەلایەن ڕاگەیاندنەکانمانەوە،یاخود لەلایەن خودی هاوڵاتیانمانەوە چییە؟ لە کاتێکدا نیوەمان خۆمان بە موسوڵمان ناوزەند دەکەین .

 

دروستە کە قایلین بووین بەوەی هەمووکارەکانمان بێبەش نەبێ لە کەم و کوڕی، ئەوەی دەیکەین بە لاریی ئەنجامی بدەین و لەسەر ڕێڕەوی سەرەکی خۆیی نەبێ، بەڵام چۆن دەکرێ کەسێک خۆیی بە موسوڵمان بزانێ کە موسوڵمان بوونی پەیوەندییەکە لەگەڵ خودادا،لەکاتێکدا ناویی هەموو گۆرانیبێژە کورد و بیانیەکانی لەبەرە و ڕۆژانە گوێ لە هەواڵ و بابەتەکانیان دەگرێت بەڵام ناوی قورئانخوێنێک نەزانێت، کەوایە دەکرێت شتێک لێرە دروست بووبێت بە ناویی ئیمانداریی گەندەڵ یاخود ئیمانداری کەم ئیمان؟.

 

هەڵمەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی دەرخستنی زیاتری ئەم گەنجە و هاوشێوەکانی لە کوردستان، پێویستییەکی حەتمییە و ئەرکی هەر تاکێکمانە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure