كه‌مال چۆمانى20/3/2019 313 جار بینراوە

دیسان لەبارەی هەموارکردنەوەی قانونی سەرۆکایەتیی هەرێم

 

لە سەردەمی هەبونی سەرۆکایەتیی هەرێمدا کە لەلایەن یەک کەسەوە [مەسعود بارزانی]یەوە بەڕێوەدەبرا، هەرێمی کوردستان روبەڕوی قەیرانی گەورە بوەوە تا گەیشتە ئاستی ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی شکستخواردوی کارەساتبار. بە دەست[پێ]لەکارکێشانەوەی بارزانیی، بەشێک لە کێشەکان لەگەڵ بەغداد چارەسەر بون، واتا لای کەم مەترسیی ئەوە نەما کە بەغداد و هەولێر بکەونە شەڕێکی خوێناویی کارەساتبارتر. سەرەڕای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەلایەن پارتییەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام نەفەسێکی باشتر هەیە لە دروستکردنی بڕیار وەک سەرۆکایەتیی هەرێم. هەر بۆیە، دروستکردنی بڕیارەکان سەدا سەد هی یەک کەس نین.


ئێستا کە سەرۆکایەتیی هەرێم کارا دەکرێتەوە، گرنگە ئەوە لەبەرچاو بگیرێت کە هەرێمی کوردستان لە نەبونی سەرۆکایەتیی هەرێمدا باشتر بەڕێوەبرا بە بەراورد بە هەبونی سەرۆکایەتیی هەرێم -دەکرێت پەیوەست بەمە ساڵێک پێش ریفراندۆم و ساڵیک دوای ریفراندۆم بەراورد بکرێن-. هەر بۆیە، دەبێت دەزگای سەرۆکایەتیی هەرێم دەزگایەکی تەشریفاتیی بێت وەک سەرۆکایەتیی عێڕاق.
گۆڕان و هێزەکانی تر -زیاتر چاوم لەسەر گۆڕانە چونکە ئەو بزوتنەوەیە هێزی هەرە کاریگەر بو لە وەستانەوە دژی سیستەمی سەرۆکایەتیی- نابێت بە هیچ شێوەیەک قبوڵبکەن قانونەکە هەمواربکرێتەوە بێ گۆڕانکاریی ریشەیی. ئێستا پارتیی تەنها پێویستی بەوەیە کە قانونەکە هەمواربکرێتەوە و سەرۆک لە ناو پارلەماندا هەڵبژاردرێت، دواتر پارتی بە هیچ شێوەیەک قبوڵناکات لە کاتی نوسینەوەی دەستوردا سیستەمی پارلەمانیی بچەسپێنرێت.


دوبارەی دەکەمەوە هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوڕیانێکی سیاسیی گەورە دایە کە ئەگەری هەیە ئەو دۆخە نادیموکراتیک و قەیراناوییەی هەیە هێندەی تر قوڵبکاتەوە کاتێک سیستەمێکی سەرۆکایەتیی دەچەسپێنرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure