د.محه‌مه‌د عه‌لی19/3/2019 507 جار بینراوە

سەردەمی پۆپۆلیزم و چەواشەکاری: وتەکانی بابکر دڕەیی بەنمونە

 


ئەم وتانەی کاک بابکر و ژمارەیەک کادیری دیاری گۆڕان، پڕ پڕن لەناراستی و چەواشەکاری:


یەکەم: لەدروستبونی گۆڕانەوە، بەتایبەتی لەدوساڵی ڕابردودا، چەندین پرۆژەو پێشنیاری باش ھەبوە بۆ باشترکردنی ئەدای بزوتنەوەکە نەک ھەر بۆڵەبۆڵ وەک کاک بابکر ناوزەدی دەکات. ئەم برادەرانە دەتوانن زەحمەت بکێشێن و داوای کۆنوسی کۆبونەوەکانی خانەی ڕاپەڕاندن، ھەردو جڤاتی نیشتمانی و گشتی و کۆبونەوەکانی تریش بکەن. یاخود نامەی دەستلەکارکێشانەوەکان بخوێننەوە.


دوەم: دەیان وتاری ڕەخنە ئامێزی باش لەلایەن ڕۆشنبیران و نوسەران و کادیرانی بزوتنەوەکەوە نوسراون و بڵاوکراونەتەوە، کاک بابکر و برادەرانی ئەرک بکێشن و بیانخوێننەوە!


سێیەم : ئایا بەڕاست تاوانی خەڵکە بزوتنەوەی گۆڕان دەنگەکانی کەمی کردوەو ڕێژەی بەشدرای کەمبوە یاخود دەرەنجامی ھەڵە کوشندەکانی بڕیاربەدەستانی گۆڕان بوە؟ ئەگەر یەکەمیانە، بۆچی لە چوار ھەڵبژاردنی پێشوتردا خەڵکی بایکۆتی نەکردو بەھەمو شێوازێک قوربانیدا بۆ بزوتنەوەکەو دەنگیشی پێدا؟!


چوارەم: کاک نەوشیروان ھاتەدەرەوە، ئیتر حەقی یەکێتی نەبو؟!


پێنجەم : بەڕاست وازھێنانی ئەو ھەمو خەڵکە باشە لە ناوەوەو دەرەوەی وڵات، ھەوڵی لاوازکردن و تێکدەرانەیە؟! یاخود پۆستپەرست و خاوەن بەرژەوەندیەکانن بزوتنەوەکەیان تێکداوە؟!


شەشەم: کاک بابکر زەحمەت نەبێت بۆمان شەرحبکە: چۆن خەڵک و کادیرێکی زۆر واز لەگۆڕان بێنن، بەڵام گۆڕان بەرەو سەرکەوتن دەڕوات؟! ئەمە وەھمە، چونکە حیزب لە کادیرو خەڵک پێکدێت.


حەوتەم: دەشێ بۆ لەحزەیەکیش بێت واز لە غرور، تیۆری پیلانگێڕی، تۆمەت بەخشینەوە، ئامۆژگاری و عەقڵیەتی پارتی و یەکێتی بھێنن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گلەیی و دەنگە ناڕازیەکانی گۆڕان ؟!
ھەشتەم: گوایە خەڵکانێک تەحەمولی سەختی ڕێگاکەی گۆڕان ناکەن بۆیە وازدەھێنن! تەواو پێچەوانەکەی ڕاستە: ئەم خەڵکانەی لە ئێستادا وازدەھێنن ، لە قۆناغە سەختەکاندا پشتگیری گۆڕانیان کردوەو پێموایە لەسایەی تەسلیمبونتان بە ئیرادەی پارتی، لەم قۆناغەدا ھیچ شتێک بەقەد گۆڕان بون بێ سەختی و ئاسانترنیە!

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure