دانا سۆفی برایم18/3/2019 323 جار بینراوە

یەکێتی و پارتی و دابەشکاری پۆستەکان

تا دێت گەڕی گفتوگۆکان لە نێوان پارتی و یەکێتی درێژتر دەبێتەوە و ئومێدی ھاوڵاتیانیش بەم کابینە نوێیە کەمتر دەبێتەوە، ھۆکاری سەرەکیش گیڤ بونەوەی ھەردوولایە لە یەکتری، وە باشتریشە زوو زوو بیریان بھێندرێتەوە دوانەیەکی پێکھەڵنەکەوتووی خۆش ویستن.

 

جیاوازتر لەوەی ڕوویداوە ئەوەیان لێ چاوەڕوان دەکرا حکومەتێکی شەریف بێ کێشە دەھێنە ئاراوە بانگەشەیان بۆیدەکرد، بیانوی یەکێتیش بۆ تاخیرکردنی پێکھێنانی کابینەی نۆ ئەوەیە؛ ھەر چەندە تاخیربێت بەس حکومەتێکی زامنی مافی ھاوڵاتییان بێت! بێ ئاگا لەوەی شەریکەکەی دوێنێی نانی لەسەر سێڵە.

 

پرسیارێک لە مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی و سەرکردەباڵاکانییان و کوردستانیان.

 

چی ئەبێت پارتی وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی؟!

 

"باشترە پارتی دەست لەم وەزارەتە یان وەزارەتێکی تر بەر بدات بۆ ھاوخەبات و ھاوڕێ دێرینەکەی بەڵکو بتوانێت کاری باشتری تێدابکات و ھەموو شتێک بە قابیلی گۆڕانکاری ببینێت"

 

چی ئەبێت یەکێتی وەزارەتی ناوخۆ وەرنەگرێت؟!



"باشترە ئەم دوو ھێزە ئەگەر کورسیەکانییان ھاوشان نەبن سەیری یەکتری بکەن لە ھێز و خەبات ھاوشانن، باشتریشە لە وەزارەتی ناوخۆ و سامانە سروشتیەکان یەکێکییان لای یەنەکە بێت، چونکە دەبێت ھەموو لایەک تێبگات پارتی و یەکێتیش خەڵکی ئەم ھەرێمەن و دوو ھێزی کاریگەرن، کاریان لەسەر بکرێت بەرەو باشتر بڕۆن و لەگەڵ لایەنەکانی پێکەوە بەرەو ئاسۆ ھەنگاو بنێن"

 

چی ئەبێت پارتی نەرمی بنوێنێت؟! وەزارەتی ناوخۆ نا سامانە سروشتەکان نا دارایی بیدات بە ھاوخەباتەکانی چی ئەبێت؟!

 

"بەم کارەی پێکھێنانی حکومەت و پەرلەمان خێراتر ئەکات و کوردستان بەرە و کەناری ئارامی لەنگەر دەگرێت، شتێک نامێنێت لەناو شەقام بڵێن پارتی دڵی لەگەڵ کورسییە".

 

چی ئەبێت یەکێتی و گۆڕان شەریکی ڕاستەقینەبن و پێکەوە کوردستانێکی بەھێز و ئارام و ئاوەدان بەدی بھێنن؟!

 

"باشترین ڕێگایە بۆ خزمەتکردنی کوردستان و کوردستانییان لەم کاتەدا و دڵی تۆراوی یەکێتیش بە یەکجاری ئاو ئەخواتەوە و زامی گۆڕان و دەنگدەری ئەم ھێزەش ساڕێژ ئەبێت"

 

چی ئەبێت ھەموان ھاوکاربن لە پێناو باشور و پاراستنی دەستکەوتەکان (پارتی،یەکێتی، گۆڕان،کۆمەڵ، نەوەی نوێ، یەکگرتوو)
چی ئەبێت زوو ڕێکبکەون؟! نەگات بە مریشکە ڕەشە؟!

 

"بەم شێوازە نموونەیەکی جوانی پێکەوە کارکردنی لایەنە سیاسیەکان دێتە ئاراوە، ھەرێمەکەشمان ئاھ ھەڵکێشانی (٥) پێنج ساڵی داھاتووی ساڕێژ ئەبێت"

 

کوردستان کەسی لێ زیاد نییە بە ھەمو پێکھاتە و لایەنەکانەوە جوانیین

 

چی ئەبێت سەرۆک سەرکردە مامۆستا دکتۆر خوێندکار نوسەر ڕۆژنامەوان فەرمانبەر وەستا کرێکار باوک دایک ھاوکار بن؟!

 

"کوردستان کەسی لێ زیاد نییە بە ھەموو پێکھاتە و لایەنەکانەوە جوانیین بە ھەمووشمان دەتوانین سەرکەوتن بە دەست بھێنین"

 

پرسیارێکیش بۆ ھەموان جێدەھێڵین
چی ئەبێت واقیع بیین و گەشبیین بین؟!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure