به‌رهه‌م كادار4/3/2019 367 جار بینراوە

سەرۆکی هەرێمی داهاتو بە سی دەنگ دەتوانێت ببێت بەسەرۆکی هەرێم


هەمو هەرێمێک یان هەموو دەسەڵاتێکی تازە بەدەر نیە لە کێشە بەڵام کێشەکان مانای ئەوە نیە کەچارەسەر ناکرێت ،دوای چارەگە سەدەیەک هەرێـمی کوردوستان یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە هەوڵی بنیاد نانی دەدرێت یەکێکە یان یەکێک بوو لە کێشە زەقەکان نێوان بزوتنەوەی گۆران و پارتی بەڵام پارتی دوای سێ خولی بەدوا یەکدا هاتوو ئەم پۆستە هی پارتی دیموکراتی کوردوستان بوو ،ئێستا دوای رێکەوتنی پارتی و گۆران هەوڵی پێدا چونەوە دەدرێت بۆ یاساکەو گۆرانکاری کردنیەتی لە یاساکەدا و گۆرینی لە شێوازی سەرۆکایەتی بۆ پەرلەمانی یان هەڵبژاردنی لەناو خەڵکەوە بۆ ناو پەرلەمان بەڵام تەنها ئەم هەموارە بەس نیە و چۆنیەتی ناوەرۆکی یاساکە گرینگە کە دەتوانرێت لەناوپەرلەماندا پۆست و دەسەڵاتی هەرێم بەشێک بێت لە چارەسەرو بەرپرسیاریەتی هەوڵێک بێت بۆ دروست کردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی و نەک هۆکاربێت بۆ قەیران بۆنمونە


ئەو بابەتانەی کە شکڵی و هونەرین گرینگیەکی ئەوتۆیان نیە و لە هەمو پرۆسەیەکی هەڵبژاردندا لە هەر کات و سات شوین و کەسێک بێت جێ بەجی دەکرێت،بەڵام ئەوەی گرینگە بەشی دەسەڵتەکان و رێژەی یان رادەی بەرپرسیاریەتی لە یاساکاندا و، بەرپرسیاریەتی ئەم پۆستەیە لە ئەنجام نەگەیاندنی کارەکانی دا وەک سەرۆک ئەوەی لەسەرشانیەتی جێ بەجێی نەکات جا ئەگەر هەر کەسێک بێت
ئەوەی گرینگە بەتایبەت ماددەی هەشتەمی بەشی سێیەمی یاساکەیە کە باسی زۆرینەی سادەی دەنگەکان دەکات ئەمە لەسیستەمی سەرۆکایەتی دا کەلەناو خەڵک هەڵ دەبژێرێت بەڵام گەر یاساکە وای لێبێت لەپەرلەمانەوە هەڵبژێرێت و بەزۆرینەی سادە هەڵ بژێریت ئەوا بە سی دەنگ دەتوانێت ببێت بەسەرۆکی هەرێم چۆن ؟لەنیسابی یاسای پەرلەماندا تەنها پەنجاو شەش کەس بەسە بۆ ئەوەی نیسابی یاسای پەلەمان تەواو بێت ئەوا هەر بەگوێرەی یاسا کۆنەکە کەلەناو پەرلەمان بێت بەزۆرینەی سادە بۆسەرۆکی هەرێم ئەوا بەنیوەی نیسابی یاسای ئەندامانی پەرلەمان کە پەنجاو شەش کەسە دەبێت بەسەرۆکی هەرێم واتە گەر تەنها هەمواری یاسای سەرۆکی هەرێم هەرئەوەندە بێت کە هەڵبژاردن لەناو خەڵک بۆسەرۆکی هەرێم به‌هێنێتە ناو پەرلەمان و هیچ گۆرانکاریەکی تر تیا نەکات ئەوا بە سی دەنگی پەرلەمان دەبێت بە سەرۆک


هەرلەبەشی چوارەمی مادەی دەیەمی بڕگەی دوەم کەباسی کۆتای هاتنی خولی پەرلەمان یان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەکات کە بە ١٥ رۆژ پێش هەڵبژاردن فەرمان دەربکات بۆ هەڵ بژاردن یەم ئەم بەروارە کە تەنها پانزە رۆژە زۆر کەمەو دەکرێت ماوەکەی زیاتر بکرێت دوەم ئەگەر لەکاتی کۆتایهاتندا سەرۆکی هەریم فەرمانی هەڵبژاردنی دەرنەکرد چ دەسەڵاتێکی تر دەتوانێت رۆژی هەڵبژاردن دیاری باکات کە ئەمەش پێویستی بەئاماژەدانە لە هەمواری یاسای نوی دا


هەربەگوێرەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کە ئاما ژە بەجاڕدانی باری نائاسای دەکات بەگوێرەی یاساکە لە هەمواری نوێدا نەی بەستیتەوە بەیاسایەکی تری تایبەتەوە تا ئاماژە بەباری نائاسای بکات بەڵکو دەبێت لەهەمواری یاسای نوێدا رونکردنەوەی پێویست بدات، و بەتایەت چەمکی باری نائاسی بەئەندازەیەک مەطاطیە کەدەتوانرێت بۆ زۆر مەبەست باری نائاسای رابگەیەنرێت و باشتر وایە باری نائاسی هەردەسەلاتی سەرۆکی هەرێم بێت بەڵام بەهاوسەنگی لەگەڵ پەرلەماندا


ئەوەی زۆر گرینگە لەیاساکەدا کە باسی ناونانی کابینەدەکات کە پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژدا پێک بهنێنرێت بەڵام لەم کات و ساتەدا کە پێنج مانگە کابینە پێک نەهێنراوە مافی پێک هێنانی نەداوە بەکسی تر بۆ ئەوەی زۆر سنوردار بێت دوای ئەوەی کە ناوهێنانی کابینەکە بۆ لیستی براوە دەبێت پێویستە گەر لەماوەی ٣٠ رۆژدا لایەنی براوە نەی توانی کابینە پێک بهنێ ئەوا سەرۆک مافی پێک هێنانەکە بدات بەلیستی دوەمی براوەو ئەو مافە نەداتەوە بەلیستی یەکەمی براوە


خاڵێکی تری ناویاساکە کەپێویستی بەگۆرانکاری و چاکسازی هەیە ئەوەیە کە ئاماژە بە چۆڵ بونی پۆستی سەرۆکی هەرێم دەدات لەم کاتەشدا ماف دەدات بەسەرۆکی وەزیرانو سەرۆکی پەرلەمان کە پۆستەکە بەرێوە بەرن لە کاتێکدا دەبێت یەکلای بکرێتەوە کە سەرۆکی پەرلەمان یان سەرۆکی وەزیران یەکیان ئیدارەی پۆستەکە بکات نەک بەگوێرەی یاسا کۆنەکە هەروکیان مافی ممارەسەکردنی ئەوپۆستەیان هەیە گەر سەرۆکی هەرێم بەهەر هۆیەک دیار نەوبوو


خاڵی کۆتای و کە مادەی ١٧یەمی یاساکەو مادەی دوەمی یاساکەیە کەدژ یەکن باسی هەڵبژاردنی سەرۆک لە ناو خەڵک و پەرلەمان دەکات لە کاتێکدا گەر بریار وابیێت لە وەرزی یاسا دانان دا هەموار بکرێتەوە ئەوا دەبێت ئەو مادەیەش یەکلای بکرێتەوە نەک دژ یەک بن ئەمە لەکاتێکدا خراپی ئەم یاسایە دڵ گرانی لای سەرجەم حیزبەکان دروست کردبو بە پارتی دیموکراتیشەوە


ئەوەی بەشێوەیکەی گشتی لەناو یاساکەدا ئامەژەی پێ نەدراوە ئەوە یە کە پۆستی سەرۆکی هەرێم نوێنەری هاوڵاتیانە لە ناوخۆو دەرەوە لە کاتێکدا دەبێت لە پێناسەکەیدا سەرۆکی هەرێم رەمزی یەک پارچەی وڵات بێت لەهەمان کاتدا لەدیوی گشتی یاساکەوە سەرۆکی هەرێم بەرپرس نیە لەبەردەم پەرلەماندا جۆری بەرپرسیەکەشی رون نیە ئەوەی کە زۆر گرینگە لە حاڵەتی خراپ بەکار هێنیا نی هیزی سەربازیەکە بەرپرسیاریەتی سەرۆکی هەرێم زیاتر بێت لەکاتی خراپ بەکار هێنان دا واتە دەسەڵاتی بەکار هێنانی زۆر فراوان نەبێت بەڵام لەکاتی خراپ بەکارهێناندا دیار بێت کە لەبەردەم چ دەسەڵاتێکدا بەر پرس دەبێت، ئەوەی هەستی پێدەکرێت لە یاسا کۆنەکە گرتنە دەستی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێمە لەروی سەربازیەوەو زیاتی لە پۆستێکی سەربازی دەچێت نەک پۆستی سەرۆکی هەرێم
لەنەتیجەدا دەتوانین بڵێن کە هەریەک لەپۆستەکانی هەرێمو هەریەک لەحیزبەکانی هەرێم موڵكی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمەن لەوەش گرینگ تر هەستی ئەوانە کە خۆیان بەموڵکی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە بزانن نەک هاوڵاتی و خاکی ئەم هەرێمە بە هی خۆیان بزانن

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure