قادر أسماعيل قەرەداغی23/2/2019 269 جار بینراوە

گرین زوون لە نێوان خزمەت و ڕەنگی دێزەیی



دوور لە ڕەهەندە نیگەتڤەکانی دوو ئیدارەیی، بەڵام یەکێ لە کارە باشەکانی ڕەکابەری خزمەت بوو ، لە نێوان هەردوو لا ، بیرمانە سلفەی عەقار وبوژانەوەی گوند وشار وچەندان پرۆژەی جوان هەمووی هی ئەو سەردەمە بوو.


بەڵام ئێستا زۆنی سەوز لە رووی خزمەت و ئیدارەدانەوە لە دۆخێکی باش نیە و تەنانەت لای هەندێک بە خراپترین دۆخ دەیناسێنن ، نەبوونی دیسپڵینی ئیداری لەم بەشە سیمایەکی دیارە ، وئەوەی دۆخەکەی خراپتر کردووە نزمی ئاستی پرۆژەی خزمەتگوزاری و دەست بەتاڵی گەنجان و نەبوونی هەلی کار و دەگمەنی پرۆژەی بنیادنان و کەمی کارگەی بەرهەم هێنانی هەمووانی لە لێواری بێ ئومێدی نزیک کردووە .


بێ ساحیبی و فرە کوێخایی سیمایەکی دیکەی ناشیرینی ئەم ناوچەیە ، هەروەها دەستێوەردانی ناشیرینی هەندی کادری حزبی بۆ نێو دامودەزگاکانی حکومەت سیمایەکی ناشیرینی بەخشیوەتە کاروباری حکومەت.


گرفتی نەبوونی خەڵکی دڵسۆز لە سیکتەرە جیاوازەکان گرفتێکی دیکەیە.


بەڵام ئەوەی دۆخەکەی خراپتر کردووە هەبوونی خەڵکی ماستاوچی وکاسەلێس کە ئامادەن لە پێناو بەدەست هێنانی کورسی یان مانەوە لەسەر بچوکترین کورسی دەستی بان وخوار ماچ بکەن ، وهەر لەو پێناوەش بە هەموو شتێک رازین.


بۆیە ئەو جۆرە نابەرپرسانە کە ڕەنگی حکومەتی ناشیرین کردووە و گرفت وکێشەی خەڵکی لە سەرووی خۆی دەشارێتەوە لە پێناو مانەوە لەسەر کورسی دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.


جگە لەوانە خاوی گەشە سەندنی ئابووری ناوچەکەمان . بە گشتی وزۆنی سەوز بە تایبەتی فاکتەرێکی دیکەیە.


بۆیە هەبوونی دوو زۆنی حکومڕانی واقعە وکەس ناتوانێ نکۆڵی لێی بکات ، تەنانەت کاتێک ئەگەر حکومەتێکی یەکگرتوو بە ئامادەبوونی یەکێتیی دروست بێت هەبوونی دوو زۆنی حوکمڕانی شتێکی نۆڕماڵە بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە لە هەردوو ئەگەر ئایە چیتر یەکێتی ڕازی دەبێت زۆنی سەوز بێ خزمەت وفەرامۆش کراو وبێ ساحیب وفرە کوێخا وفرە دەست وبێ دەست بێت؟؟؟؟


ئایە تاکەی ئەملا دەبێتە زۆنی قوربانی ناوێکی گەورە وناوەڕۆکێکی بەتاڵ لە ژێر ناوی حکومەتی یەکگرتوو.


ئایە خراپی دۆخی هاوڵاتیان بە گشتی لە رووی کەمی هەلی کار و دەگمەنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و پێشکەوتن لە سەرجەم سێکتەرەکان .....هتد .


ئایە هەتاکو کەی خەڵکی بەدەست گرفتەوە دەناڵێنێ ، ئایە جیاوازی ئاستی بژێوی ژیانی نێوان خەڵکی وبەشێک لە بەرپرسان هەتاکو چەندی تر فراوانتر دەبێ، وئایە خەڵک هەتاکو کەی بەرگە دەگرێ. ئەمە بۆ هەموو کوردستان وەهایە.


پرسیاری گەورەتر ئەوەیە هەتاکو کەی ئێرە دەبێتە زۆنی دێزەیی وهەر ڕەنگ تێکەڵ دەبێ کەچێ نێو چەوان وئایندەی خەڵکی بەرەو ڕەش بوون دەچێ !؟؟

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure