ڕێبوار موستەفا22/2/2019 240 جار بینراوە

لەدەستدانی متمانە..


لەڕاستیدا یەکێتی لە۱٦ـی ئۆکتۆبەردا پلانی A تاکو نیوەڕێگایش بۆی چووە سەر، ئەگەر بەتەواوەتی بۆی بڕوایەتە سەر و بەردەوام بوایە یان ڕونتر ڕێگری لێ نەکرایە بە پلانی B و C و E ... تاوەکو Z ڕانەدەوەستاو ئێستا مەنهەج و پاسەپۆرد و جنسێ و پارەیش گۆڕانکاری بەسەردا هاتبوو تەنانەت هەموومان لەسەر مەزهەبی شیعە بووین.!

 

لە ئێستادا پلان و داهاتوی حکومڕانی هەرێم زۆر لەمە زیاترە و قوڵترە، کە خەڵک لێی بێ ئاگایە.


یەکێتی متمانەی ئێرانی لەدەستداوە و پەکەکەیش لێی لوتەلایە و توانای هیچ پلان و تەنانەت خۆپیشاندانیشی نیە، چونکە لەبەرژەوەندی ئێران نیە لەهیچ ڕوویەکەوە.
ئێستا پارتی و لایەنەکانی تر دەسەڵاتدار تر و خاوەن ماڵن ئەمە ئێران و یەکتیش باش بەئاگان و ڕونتر دەزانن.!

 

دەرچوونی مەلا بەختیار لەساحەکەدا و کپبوونی هەندێک سەرکردە لەنەبونی یەک بڕیار و نەبەستنی کۆنگرە بۆ خاوەندارێتی و متمانەی نوێی یەکێتی، لەئێستادا کرژی و ململانێ و کێشمەکێشی دەسەڵات خاڵی لاوازە و بەتەنها ئەو تاقمە پێی ڕاناگەن و متمانەی ڕێکەوتن لەم نێوەندەیشدا بەهێزنیە و هیچ لایەن و وڵاتێک خۆی لێنادات..!

 

خوازیارین یەکێتی لەم دۆخەدا خۆی بەگەورە نەزانێت بەهۆی دەنگە ساختەکانیەوە و بێتە ژێربار و ئەوەی بۆ کورد گرنگە بڕیاری لەسەر بدات لەپێناو هاوئاهەنگی و دروستبونەوەی (متمانە) لەنێو ماڵی کورد..!

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure