كاروان عەلی شامار10/2/2019 353 جار بینراوە

شەھید ئارام و سەرکردایەتی ئێستای (ی ن ک)!

 

گەر بەراوردێکی سەرپیانەی بکەی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی لە ئێستاو رابردودا، ئەوا توشی شۆک دەبی! سەرەتایی دەستپێکی شۆرشی نوێ لە پشت ھەر سەرکردەیەکی یەکێتیەوە سەرباری پڕی ھەگبەیان توانستێکی گەورەی مەعریفی و شۆرشگێری ھەبووە، لێ زۆرێک لەوانەی ھەنوکە وێرای دروستکردنی نەنگی و دەلاقەی گەورە لەسەر کەسێتی و خەباتی شۆرشگێری خۆیان و رابردویان، توانای نوسین و دارشتنێکی بابەتیانەیان نییە!

ئارامی سەرکردە لە ناوەراستی حەفتاکان لەیەکێک لە نوسینەکانی بەناونیشانی (٥ی ئایاری ١٨١٨ ئاسۆی روناکی مرۆڤایەتی) کە لەدەستپێکی نوسینەکەیدا باسی مەزنی کارل مارکس دەکات و لەکۆتایی نوسینەکەشدا باسی زەروریەتی خەبات لەدژی ئیمپریالیزم و ریڤیژینیزم و دۆگماتیزم دەکا، دوای چل ساڵ لەشەھیدبوونی ئارام، چەمک و میتۆدو بۆچونەکانی ھێندە سەردەمیانەن تێگەشتن لێی ئەستەمە بۆ زۆرێکیان! ئاشنابوون بە فیکرو فەلەسەفەو نوسین و دنیابینی کاک ئارام و بەراوردکردنێکی سادە بەوانەی ئێستا یەقین دەبی لەوەی بەھۆی ئەم سەرکردایەتیەی ئێستایەوە یەکێتی دەرگیری چ کارەسات و ماڵوێرانییەک بۆتەوە!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure