عەبدوڵای مەلا نوری31/1/2019 168 جار بینراوە

یاسای خێڵ بۆ ئازادەکان نیە!

باوەڕبون بە مافی هاوڵاتی، بە ئازادی درۆیەکی گەورەیە لە کارنامەی سیاسی حیزبەکاندا دانراوە.


مانگێک پێش ئێستا، کاتێک پارتی و یەکێتی لە نێوان خۆیاندا دیل بەدیلیان کرد، ئەو پرسیارە لای هەموان گەڵاڵە بو، ئەی ئەگەر کادری حزبێکی دەرەوەی دەسەڵات دەستگیرکرا چۆن ئازاد بکرێت و کێ بەرگری لێبکات؟!


تەماشا بکەن لە دوای راپەڕینەکەی شیلادزێ، حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات بە هەرە نوێکەشیانەوە لە دوای ئەوەی کادرو هەڵسوڕاوەکانی خۆیان بە تەکلیف و پاڕانەوە بۆ ئازاد کرا، کەچی لە ئێستادا لە ئاست مانەوەی چەندین چالاک و رۆژنامەنوسی بێ پشت و پەنای لە نمونەی (شێروان شێروانی) بێدەنگیان هەڵبژاردوە.


ئاخر چ جیاوازیەک لە نێوان باوەڕو دونیابینی و تێگەیشتنی دەسەڵاتدارانی عەمیل و ئێوە، بۆ مافی مرۆڤ و ئازادی هەیە؟!


ئاخر ئەگەر ئێوەش هەڵگری عەقڵیەتی خێڵ نەبن چۆن تەنها بۆ ئازادکردنی هەڵسوڕاو کادرەکانی خۆتان دەپاڕێنەوەو لە ئاستی سزادانی ئەوانی تردا بێ دەنگ دەبن؟!
هەر ئەوەیە یاساو کلتوری خێڵ، هەر ئەوەیە پارتیبون و یەکێتبون.


دەبێ بپرسین بۆ پەرلەمانتارەکانی کوردستان و بەغدا هەنگاوێکی نانێن؟!


بێهەڵوێستی لە ئاست مانەوەی ئەو چالاکوانانە لەزیندان شەریکی و شەرعیەتدانە بە رفتاری دەسەڵات.


خوێنەری بەڕێز ئەگەر تۆش لە بێ هەڵوێستی حیزبەکان نیگەرانی، دەی تکایە لە سەر ئەم پرسە لانی کەم لە فەیسبوکەکەی خۆتدا، قسەی خۆت بکە.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure