بەشدار عوسمان31/1/2019 302 جار بینراوە

شێروان و هەڤاڵانی بکوژن ..!

 

ئەوان شوێنی خەڵکی سڤیل بۆ فڕۆکەکانی تورکیا و ئێران دەستنیشان دەکەن تا بۆردومانیان بکەن و جەستەی ناسکی مناڵان لە لەئاسمان هەنجن هەنجن بێت ..!

 

شێروان شێروانی و هاوڕێکانی، سەرچاوەی بێ مووچەیی و نان بڕینی خەڵک و قەیرانی دارایی و بێ سەرەو بەری و ناعەدالەتی و دۆڕاندنی پارەکانی نەوتە ..!


شێروان و سێ لەهاورێکانی کە ماوەی سێ رۆژە لە زیندانەکانی ئاسایشن لە دهۆک گروپێکن لە قاچاغچیەکانی دەرمان و و بەم هۆیەوە دەیان کەسی کوێر کردوە و سەدان کەسی کوشتووە و کەمئەندام کردەوە ..!

 

ئەوان بەهۆی بێ پلانی و سیاسەتە هەڵەکانیان کۆمەڵگای کوردیان خستۆتە نێو قەیرانیکی سیاسی و دارایی و بەم هۆیەشەوە مووچەی فەرمانبەرەکانیان پێ نادریت و خەریکە شیرازەی سەدان خێزان تێکدەچێت ..!


شێروان و هەڤالەکانی نەخشە دارێژەری تیرۆری رۆژنامەنووسانن و بکوژانی لە دیوەخانەکانی سەرۆکایەتی داڵدە داوە و دەیەوێت ترس و تۆقاندن لەکۆمەڵگا بڵاوبکاتەوە تا کارە مافیاکانی باس نەکرێت لە مێدیاکان ..!


ئەوان، بەهۆی مۆنۆپۆلکردنی دادگاکان و بێ ئیرادەکردنی دادوەران و دەسەڵاتی قەزائی نەیهێشتوە ساکارترین کەیس لە دادگاکان یەکلا ببێتەوە و ماف بۆ مافخوراو بگەڕێتەوە ..!


ئەوان رۆژانە سەدان و هەزاران تانکەری نەوت بە قاچاخ ئاودیوی سنورەکان دەکا و کەسیش نازانیت پارەکەی چی لێ دەکا ..!


ئەوان لەلایەک مناڵی خەڵکیان بەکوشت دەدا و دەینناردن بۆ بەرەکانی جەنگ ، لەلایەکیتر لەپشتەوە سەودا و مامەڵەی لەگەڵ تیرۆرستان دەکرد ..!


ئەوان ،هەزاران دۆنم زەوی بەنایاسایی لەسەر خۆیان تاپۆ کردوە و خاوەنی سەدان ڤێلا و باخە ..!


ئەو کوڕە گەنجانە بکوژن، سەربازگەکانی وڵاتان دادەخرێت و و تۆپباران کۆتایی دێت و خەڵکی وڵاتەکە لە ئارامیدا دەژین و لەژێر دەستەیی و داگیرکاری رزگارمان دەبێت..!

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure