دڵشاد ئهنۆر31/1/2019
468 جار بینراوە
شێروان شێروانی و زیندان !
میدیای حیزب و سێبەر پڕ کراوە لەوانەی شەو و رۆژ گۆرانی بۆ حیزب دەچڕن. ژمارەی ئەو رۆژنامەنوس و چالاکوانانەی لە ئاخوری دوو حیزبەکە نالەوەرێن ، رۆژ لە دوای رۆژ لەکەم بونەوەدان و خەریکە لە پەنجەکانی دەست نزیک دەبنەوە ـ
زۆربەی چالاکوان و رۆژنامەوانان بوونەتە بەشێک لەو ناشیرینیانەی کە ناشیرینترین سوڵتەی دونیا خوڵقاندویەتی، ئەویش سوڵتەی کوردی یە.
ئەوانەی ماونەتەوە و لە ساحەکەدان، ویژدان ، پەروەردەی عایلی و کۆمەڵایەتی نەیهێشتوە ببنە بەشێک لە ناشیرینیەکان ، ئەگینا هیچ لەمپەرێکی تر لە بەردەمیان دا نیە و نەبووە ، تا وەکو ئەوانیتر بچنە دۆخی تێر و مڕیەوە .
ـ
پێچەوانەی زۆرینە، شێروان نایەوێ وەکو ئەوانیتر بێت ، خۆی دەپارێزێ ، تەنانەت ناچێتە هەندێک جێگە، تا رەسمێکی لەو جۆرە جێگانەدا دەست پیاوانی حیزب نەکەوی و دژی بەکاری بێنن ، تێکەڵاوی هەندی کۆڕ و مەجلیس نابێ ، تا راپۆرت نوسێکی حیزب کرین و فرۆشتن بە قسەیەکیەوە نەکات، لە ژیر جۆرەها فشاردایەــ
بۆیە شێروان و شێروانەکان شیاوی کونجی زیندان نین ، ئەو زۆرینە چالاکوان و رۆژنامەوانەی زۆنی سەوز و زەرد شیاوی زیندانن ، کە کرین و فرۆشتن بە مەبدەئو و هەموو شتێکیانەوە دەکەن ـ یەکێتی و پارتی بە جۆرێک لە مەبدەئو پرەنسیپەکان دایان ماڵیون، بەعسیش بێتەوە بۆی دەنوسن و بۆی دەدوێنـــ
بۆیە زیندانیکردنی شێروانی ، پەڵەیەکی رەشی ترە بەنێو چاوی دەسەڵاتی سیاسی هەریمەوەـــ شێروانیش تەنها سەربەرزی و ڕوو سوری بەشیەتیـــ