نياز حامد21/12/2018 479 جار بینراوە

دیوی دووەمی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە باکوری سوریا-رۆژئاڤا!.


دوێنی لە لێدوانی ساڵانەیدا ، پۆتین گوتی: لەو بڕیارەی سەرۆکی ئەمەریکا ناگەیەن و ،روون نییە ، ١٧ ساڵە دەڵێن لە ئەفغانستان دەکشێینەوە ، بەلام ئەوەتا هێشتا لەوێدایە.


ئەم رایە ئەگەرچی هی پۆتینە ، کە من بۆخۆم وەک کەسێکی بێبەها و پرینسیپ تێیدەگەم ، لێ راستی تێدایە.


سێ رۆژ پێش ئێستا هەواڵێک بڵاوبۆوە ، کە ئەمەریکا لە گەڵ تالیبان ،کە دیوی دووەمی ئەلقاعیدەیە، لە گفتوگۆدایە و دەیەوێت رەوشێکی ئاوا دورست بکات ، دانوستاندن لە نێوان حکومەتی ئەفغانی وتاڵیبان دورست بکات ، تا بتوانێت دوای لێکتێگەیشتنێک لە نێوانیان ، ئەفغانستان بەجێبهێڵێت !.


لێرەدا دەمەوێت بڵێم ، لە روانگەی ترامپ ، ئەفغانستان بۆ ئەمەریکا سەر یەشەیە و دەبێت بودجەی تێدا سەرف بکات ،راستە لە چوارچێوەی ناتۆ لەوێدایە ، بەلام بودجەکە خۆی تەحەمولی دەکات.
ئەو وایدەبینێت لە ماوەی ١٧ ساڵیدا لە ئەفغانستاندا سەدان ملیاری تێدا خەرجکردووە ، بێ ئەوەی قازانجی یەک دۆلاری بۆ ئەمەریکا تێدا بێت.


ترامپ حساباتی بەم شێوەیە ، وەک بازرگانێک مامەڵە دەکات.


دیتنی ترامپ بۆ جیوپۆلیتیک لە میانی قازانجی ماددیدایە ، کە بەردەوام بوونی بەم دیتنە ، ئەمەریکا بچووک دەکاتەوە و بەرەو ناوخۆی دەبات.


ئەمەریکا ئەگەر بەهێزە ، بە هۆ بوونی ئەو هێزە سەربازیەی کە لەدەرەوەی سنورەکانی هەیە، ئەوەش وایکردووە ئابورییەکی بە هێزی هەبێت.


پرۆفیسۆر جۆزێڤ نای ، چەند جارێکی دیکە باسم لێکردووە لە کتیبی "ئایندەی دەسەلات، دەلیت :ئەمەریکا دەتوانی بەگەورەیی بمێنێتەوە ئەگەر دەسەلاتی لە رۆژئاوا بۆ رۆژهەلات بگوازێتەوە ... بێ ئەوە، دەبێتە ئەوروپایەکی پیرتر.


ترامپ ئەوەتا بڕیاریدا لە باکوری سوریا و-رۆژئاڤا بکشێتەوە ، بەرەو ناوەوەی ئەمەریکا بڕاوەتەوە ، ئۆباماش لە عێراق وایکرد ، چ کارەساتیکی بۆ کۆمەڵگای جیهانی دورستکرد ؟!.


چۆڵکردنی باکوری سوریا -رۆژئاڤا ، لە روانگەی بەرژەوەندییەاکنی ئەمەریکا ، کورد لێگەرێ جارێ، گەورەترین لێدان دەبێت لە هێزی ئەمەریکا لە رۆژهەلاتی ناوەراست .بۆچی؟


شیمانەی ئەوە بکەین ، کە روسیا ئەو بۆشاییەی باکوری سوریا پڕ دەکاتەوە ، لەوەدا ، هەموو سەرچاوەکانی ووزە لە ناوچەکە و بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوت و غاز لە سوریا ئێران و عێراق و لە قەتەر و لە تەواوی ناوچەکە بەرەو تورکیا دەبات ، لەوێدا خۆیان وتورکیا تەحەکوم بە بازاڕی ووزە دەکەن ، کە ئەمەش کارلێکی گەورەی دەبێت لەسەر نرخی ووزە و تەحەکوم پێکردنی و، بەناچاریی سعودیەش دەخەنە ژێرباڵی خۆیان ، ئەمەریکا و ئەوروۆپا دەبنە بارمتەی ئابوری وسیاسی،ئیدی روسیا وەک زلهێزێک ئینجا تورکیا و ئێران دەبنە پۆلیسی ناوچەکە و گەلان تاڵان دەکەن و ئەمەریکا و ئەوروپا بچووک دەکەنەوە! .


ئەم هەنگاوەی ترامپ گەورەترین زەربە دەبێت لە ستراتیژیی ئەمەریکا بۆ گواستنەوەی دەسەلات لە رۆژئاوا بۆ رۆژهەلات .


لە سەدەی هەژدەمدا دەسەلات لە رۆژهەلاتەوە بۆ رۆژئاوا ، کارەساتی لە ئەوروپا خوڵقاند ، شەرەکانی ناوخۆ وپارچەپارچەکردن وخوێنڕشتن...هتد ،و دواتر شۆرشەکان و ئینجا شۆرشی پیشەسازیی لێ بەرهەم هات دوای ئەوەی ئەوروپا رووی لە گواستنەوەی دەسەڵاتکرد لە رۆژئاواوە بۆ رۆژهەلات بەداگیرکردنی و دەستپێکردنی ئیمپریالزم.


ئێستا بە پێچەوانەی رەوتی مێژوو ، ترامپ مەلە دەکات ، دەیەوێت ئەمەریکا بباتەوە ناو خۆیی ، لە جیهان بێکاریگەری بکات.


ئەمە رووی دووەمی کشانەوەکەیە ، زۆر بەکورتی باسم لێوەکرد ، چاودێران ولێکۆڵەرەوانانی ستراتیژیی ئەمەریکیی دەرک بەو مەترسیە دەکەن ، بۆیە پێموا نییە ترامپ بتوانێت ئەوەی دەیەوێت هەمووی جێبەجێ بکات.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure