ئەستێرە کەریم13/12/2018 2184 جار بینراوە

"تکایە نەوشیروان مەکەنە فریشتە"

 

 

ئارام ئەحمەد بابەتێکی نوسیوە لە ژێر ناونیشانی ئایا پرۆژەی کاک نەوشیروان کۆتایی ھات؟ تا ئێستا دوو بەشی بلاو کردۆتەوە.

 

ئەوەی جێگای داخە لام ئەوەیە کە ئارام وەک چۆن بۆ پارتی ویەکێتی جدیە و دەست ئەخاتە سەر برینەکان ، بە ھەمان شێوە بۆ گۆران و نەوشیروان مستەفا وانیەو تەحەفوزی ھەیە.

 

ھەرچەندە ھەردوو بەشەکەی تەواو راستە بەلام وەک کورد دەڵێت لە بنی ھەمانەکەی نەداوە و کۆمەڵێ راستی ھەیە دەیشارێتەوە یان نایەوێ بیڵێ من دڵنیام فکری ئارام زۆر لەوە ڕۆشنترە.

 

ئەگەر نەوشیروان مستەفا لە ژیانیشدا بمایە گۆران وای بەسەر دەھات تێک دەشکاو لاواز دەبوو، نێوشیروان خۆی مابوو لەگەل پارتی و یەکێتی ڕێکەوت و بە یەک پرۆژە چووە ناو حکومەت.... ئەوە یەکێتی بوو گۆران و نێوشیروانی ئیھمال کردو رێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکرد دەنا گۆران بە کاڵی و کولاوی قبولی بوو...دەی رێکەوتن لەگەل یەکێتی و پارتی جیاوایان چیە ھەردوکیان دوو باندن دوو مافیان..پاشان نێوشیروان خۆی زیندوو بووە سەدان ملیۆن دۆلارو گردو کارگەی کردوە بە ناوی کورەکانیەوە.


ئارام گۆشتەکەی دەخواو گۆشتاوەکەی ناخوا...یەخە بە کورەکانی دەگرێ و بە نەوشیروانی ناگرێ..ئەوەی سامانەکەی بردوە نەوشیروانە نەک کورەکانی..ئەوەی نەوشیروان کڵاو کردنە سەر خەلک و فێل و تەڵەکە بازی بوو...
بۆیە ئەگەر مەسەو جەلال یەک جار دزو جەردەو تاوانکار بن ئەوا نێوشیروان سەد جار،،ئاخر ئەوان بە ئاشکرا دزیان وبردیان ئەم زۆلانەو فێڵبازانە،ئارام ئەحمەد ئەیەوێ نێوشیروان بکاتە فریشتە وانیە.ڕێبازی چی و حاڵی چی خۆ نە مارکسە و نە لینینە و نە ماوتسیتۆنگ و...هتد


ھەتا ناگاتە داوێنی ئاپۆ...نێوشیروان خۆی ڕێکەوتنی دەباشانی کرد لەگەل یەکێتی، ئەوە یەکێتی بوو ئیھمالی کردو جێبەجێی رێکەوتنەکەی نەکرد،دەی رێکەوتن لەگەل یەکێتی فەرقی چیە لەگەل رێکەوتن لەگەل پارتی؟


کاک نەوشیروانت مابوو چوار ساڵ ئارامی راگەیاند وپرۆژەی لەگەل پارتی ھەبوو چوە ناو حکومەت،كوره وەڵا نێوشیروان له هه موو ئەوانەی تر دز تر بوو پیاوکوژ تر بوو ،دروست بوونى گۆڕان بۆ پارە پەیداکردنی نێوشیروان بوو، پێش نێوشیروان و دواى نێوشیروان وەکو يەکە خۆتان مەکەن بە پارتی!!ئێستاش سەیری نما و چیا بكه بزانه چیان هەیە؟ ئەم ھەموو پارەیەیان له كوێ بوو ؟؟ به دڵنیایەوە هى باوكيانە... بە كوردى و به كورتى كاكه نەوەکەتان خيانەتى مێژوویی لە هەمووتان کرد.

 

•باسکردنی ڕاستیەکان ئەرکی سەرشانی یاخی و ڕاستگۆکانە ،، ئەی ھیوامان بە کێ بێت ئیتر؟ مەگەر وانیە ئارام ئەحمەد ؟؟

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure