رەحمان خانی19/11/2018 117 جار بینراوە

پێشمه‌رگه‌ و سوپای كوردستان جیابكەنەوە! -لە پێكهێنانەوەی حكومەتی نوێدا-


له‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی پێششمه‌رگه‌ و سوپای نیزامی نیشتمانی كوردستان له‌ رووی موئه‌سه‌ساتیه‌وه‌،به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌زمونی26 ساڵەیحوكمڕانی هەرێم،ئیتر جیا كردنەوه‌یان به‌ پێویستدەزانم، وه‌كو له‌ كۆریاو ئه‌مریكاو زۆرێك له‌ وڵاتانی دنیادا وه‌زاره‌تیجه‌نگاوه‌رانی دێرین له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری جیاوازه‌.كۆنگریسی ئه‌مریكا له‌ 1789ه‌وه‌ بناغه‌ییاسایه‌كی بۆ پاداشتكردن ومافه‌كانی تێكۆشه‌رانی دێرینی وڵاته‌كه‌ی داناوه‌، له‌ ساڵی 1930 ه‌وه‌ ده‌زگایه‌كی تایبه‌تی به‌ كاروباری تێكۆشه‌ره‌كانی هه‌یه‌و له‌ 1989 ه‌وه‌ ده‌زگاكه‌ی به‌رزكردووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و حاڵی حازر كاروباری 25 ملیۆن تاكی پاشماوه‌ی جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكی رایی ده‌كات و 24000 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه‌.ئه‌ركه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ گرنگی دانه‌ به‌وانه‌ی جه‌نگاوه‌ری كۆنن، په‌كیان كه‌وتووه‌و خانه‌نشین كراون، كه‌م ئه‌ندام بوون، كوژراوه‌كانی جه‌نگ، بێوه‌ژنه‌كان و هه‌تیوه‌كانیان، ریعایه‌ی ته‌ندروستی ودابین كردنی پێویستی و مافه‌كانیان ته‌نانه‌ت گۆرستانه‌كانیان له‌ لایه‌ن ئه‌م وه‌زاره‌ته‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت،كارتی رێزگیرانی تایبەتیان هەبێت.
پێشمه‌رگه‌ له‌ زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ی شۆرشه‌كانی كورددا، وه‌كو سونبولی گیانفیدایی و به‌رخودان ناسراوه‌و سه‌رمایه‌یه‌كی سه‌روه‌ری ئه‌وتۆی له‌ كوردایه‌تی بۆ به‌جی هێشتووین كه‌ مێژوو به‌ شانازیه‌وه‌ تۆماری ده‌كات، شۆڕشه‌كانمان ده‌یانهه‌زار شه‌هید و كه‌مئه‌ندام وزیندانی سیاسی وده‌یان هێنده‌ی تر بێوه‌ژن وهه‌تیو و پێشمه‌رگه‌ی ماندووی به‌ جیاوازی بیروباوه‌رو ئینتماوه‌ له‌ ناو كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا پێسپاردوین.


حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان به‌ری ره‌نجی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه‌ كه‌ ئێستا كاتی پشوودان و حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان و پاشماوه‌كانیانه‌، ئیتر وه‌ختی پاداشت و مافدان وخزمه‌تكردنیانه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌ وه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هێشتا ئه‌وه‌ی كراوه‌ كه‌متره‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ بكرێت.وەختی چنینەوەی دادوەرانەی بەری رەنجە.


بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ باسكران بپێكی، من پێشنیار ده‌كه‌م كه‌ هەردو وەزارەتی پێشمەرگەو شەهیدان یەكبخرێن بگۆڕدرێن بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری تێكۆشەرە دێرینه‌كانیا هەرناوێكی تر وببێته‌ وه‌زاره‌تێكی مه‌ده‌نی و بێچه‌ك و تایبه‌تمه‌ند بێت به‌ به‌دواداچوونی كاروباری پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و شه‌هیده‌كان وئەنفال و زیندانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌روخانه‌نشین و پێشكه‌شكردنی ماف وخزمه‌تگوزاری پێویست بۆیان،، ئه‌وه‌ی پێشتر نه‌كراوه‌ بۆیان بكرێت حاڵ و ماڵیان بێجیاوازی چاكبكرێت، بەسیستم و یاساوخزمەت و قوربانی پۆڵێنبەندی بكرێن وبژاربكرێن ، نادادی موچە وقەرەبو نەمێنێ ، به‌ ره‌چاوكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی هه‌رێمیاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ ماف و رێ و شوێنی جی به‌ جی كردنیان دابنرێت له‌ هه‌مو روه‌كانه‌وه‌، له‌ گشت شارو شارۆچكه‌كان دائیره‌ی تایبه‌ت به‌ كاروباره‌كانیان دابمه‌زرێت و هەر بوارەو بەرێوەبەرایەتی گشتی تایبەت بە خۆی هەبێت ووردو درشتی كاروباریانی تێدا رێكبخرێت،لە پەرلەمانەوە یاسای بۆ دەربكرێت.
دەكرێ لێرە بودجەی باشی بۆ تەرخان بكرێت ،لە بەغدا ، سندوقی تایبەتیشی بە دەستەیەكی ئەمین بۆ بكرێتەوە بۆ كۆمەككردنی وەزارەتەكە لێرەو لە دەرەوەش،بەمەش قەرەبوی دادوەرانە هەموان بگرێتەوە.


هاوكات بناغه‌ی سوپایه‌كی نیزامی نیشتمانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابنرێت به‌پێی ستانده‌راتی دروست كردنی سوپا به‌ گوێره‌ی ته‌مه‌ن و راهێنان و چه‌ك و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌فسه‌ره‌ دێرین وده‌رچووه‌كانی كۆلیژه‌ سه‌ربازیه‌كان، ده‌كونجی ناوی ده‌زگایه‌كیا وه‌زاره‌تێكی به‌رگری لی بنرێتیا هه‌رناوێك كه‌ ناكۆك نه‌بێت له‌ گه‌ڵ ده‌ستوور، به‌ پیی پۆلێنی سه‌ربازی عێراقی وسودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی وڵاتان و به‌ هه‌موو جۆرێك بنه‌ماكانی دروست كردنی ته‌نها سه‌ربازی بێت وله‌ حیزبایه‌تی به‌ دوور بێت با كه‌سانی حیزبیشان تێدا بێت، كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ری رابردوو پاكی تێنه‌گلاو له‌ كێشه‌كان و بێلایه‌ن فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی بگرێته‌ ئه‌ستۆ.سوپایه‌ك ئاینده‌ی وڵاتی له‌ سه‌ر بنیات بنرێت و جۆشدرابێت به‌ رۆحیه‌تی بێشمه‌رگانە،نیشتمانپەروەرانە .سوپایه‌كییه‌كره‌نگییه‌كپۆشی نیشتمانی پوخت وگه‌نج و به‌ دسپلین و پڕچه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی ته‌واو و راهێنراو، تێرو موچه‌ی باش، ئه‌ركی پاراستنی سنووری هه‌رێم و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنان بێت، به‌مه‌ش هه‌م پێشمه‌رگه‌ ده‌توانی ئاوری جدی لی َ بدرێته‌وه‌و هه‌م دوژمنه‌كانمان له‌ به‌غدا بیانووی بڕینی چه‌ك و موچه‌یان له‌ سوپای هه‌رێمی كوردستان نامێنی و بنه‌مایه‌كی بته‌ویش بۆ به‌ده‌زگاكردنی سوپاییه‌كگرتووی كوردستان له‌ سه‌ر راسته‌ری داده‌نرێت و ناوی پێشمه‌رگه‌ش به‌ پیرۆزی ده‌مێنێته‌وه‌.

 

**لە 2011 ئەموتارەم نوسیبوولە ئەكاونتی خۆم بڵاوم كردەوە ، لەگەڵ گۆڕینی ساڵی ئەزمونی حوكمڕانی و ناونیشانەكەی ، بە پێویستی دەزانم لەسەرو بەندی پێكهێنانی حكومەتی نوێ ی دوبارە بڵاوی بكەمەوە.(پێشمه‌رگه‌، سوپای كوردستان، رایه‌كیتر)

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure