ئازاد دووزى16/10/2018 1005 جار بینراوە

بارزانی و باڵێکی یەکێتی بۆ كه‌ركوكیان هه‌رزانفرۆش كرد؟

 

شه‌وی 15 و رۆژی 16 ئۆكتوبری ساڵی 2017 له‌ مێژووی گه‌لی كورد به‌ شومترین و كاره‌ساتترین رۆژه‌كانی ئه‌م گه‌له‌و ره‌شترین په‌ڵه‌ له‌ نێوچه‌وان و لاپه‌ڕه‌ پڕخیانه‌تكاره‌كانی ماڵباتی مه‌لا مسته‌فاو مه‌سعود بارزانی و به‌شێك له‌ خیانه‌تكارانی نێو ی.ن.ك، به‌تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌ختیار كه‌ به‌هه‌ق كورد ناوی (مه‌لا كه‌متیار)ی لێناوه‌، هه‌روه‌ها سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ی فایل ره‌ش و كۆنه‌ جاسوسی موخابه‌راتی به‌عس.


ئه‌گه‌رچی خیانه‌ت و گه‌ل و نیشتمانفرۆشتن پیشه‌و سه‌رچاوه‌ی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و به‌ده‌سهێنانی ماڵباتی مه‌لا مسته‌فایه‌، ئه‌م راستییه‌ش لای زۆربه‌ی زۆری گه‌لی كورد له‌ تیشكی هه‌تاو و ئاوی كانی روناكترو روونتره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێی داخ و مخابنه‌، ئه‌م گه‌له‌ به‌هۆی لاوازیی زاكیره‌ی و ناهۆشیاری سیاسی كه‌ تا ئێستا ناتوانێت درك به‌ گه‌مه‌ سیاسییه‌كانی ده‌ڵاڵه‌كانی سیاسه‌تی مافیاكانی كوردو داگیركه‌رانی بكات و هاوكێشه‌ سیاسییه‌كان به‌ دروستیی بخوێنێته‌وه‌، هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك، له‌ ژێرناونیشانێكی بریقه‌داری وه‌ك راگه‌یاندنی شۆڕش و راپه‌ڕین و ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌م به‌ناو سه‌ركردایه‌تییه‌ كوردییه‌ ده‌یخاته‌ نێو ته‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌و كاره‌ساتباری خوێناویی و له‌لایه‌ن داگیركه‌ره‌كانی كوردستانه‌وه‌ قه‌تڵ و عام ده‌كرێت، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و خیانه‌ت و خوێنفرۆشتنه‌ش، سه‌ركرده‌و جاسوس و به‌كرێگیراوه‌كان، به‌تایه‌ت ماڵباتی مه‌لا مسته‌فا، ملیاران دۆلار مشت ده‌كه‌ن و له‌ بانكه‌كانی سویسراو ئه‌وروپادا خه‌زنی ده‌كه‌ن.


نوێترین ته‌ڵه‌و خیانه‌تی ماڵباتی مه‌لا مسته‌فاو مه‌سعود بارزانی، ته‌ڵه‌ی ریفراندۆم بو، كه‌ به‌هاوكاری كۆنه‌ جاسوسه‌كانی به‌عسی نێو یه‌كێتی، به‌تایبه‌ت كۆسره‌ت ره‌سول و مه‌لا به‌ختیارو سه‌عدی پیره‌ و دكتۆر نه‌جمه‌دین، هه‌روه‌ها ئیخوانه‌ تیرۆرسته‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی و به‌كرێگیراوه‌كانی ئێران، واته‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، (لقی كوردستانی قه‌رارگای ره‌مه‌زان)، گه‌لی كوردیان پێوه‌كردو جارێكی دیكه‌، رۆژێكی ره‌ش و كاره‌ساتێكی خوێناوی تریان به‌سه‌ردا سه‌پاند.


ئایا مه‌سعود بارزانی و هاوكاره‌ جاسوسه‌كانی، له‌ به‌رامبه‌ر چیدا ئه‌م ناپاكییه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی خۆیاندا كردو چ ده‌ستكه‌وتێكیان هه‌بو؟
ووه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌، فره‌ ره‌هه‌نده‌و لق و پۆپی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌م، به‌ پێی لێكدانه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی مته‌وازعانه‌ی خۆم شیبكه‌مه‌وه‌و شرۆڤه‌ی بكه‌م، ئه‌وه‌شی تا ئێستا به‌ ئاشكرا دیاره‌، به‌پێی رێكه‌وتنی نهێنی توركیاو مه‌سعود بارزانی، كه‌ پشتیوان و عه‌رابی سه‌ره‌كی بارزانییه‌، ئه‌نكه‌ره‌ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی، لای گرنگ بو، ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌ تایبه‌ت ماڵباتی (جه‌لال تاڵه‌بانی) به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، له‌ كه‌ركوك ده‌ستكۆتا بكات و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌و شاره‌دا هه‌یبو، نه‌یهێڵێت.


دووه‌م، خاڵ، كه‌ بۆ توركیا زۆر گرنگه‌، خنكاندنی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و له‌ناوبردنی (یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌)یه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، بارزانی بۆ دڵنه‌واییكردنی ئه‌ردۆغان، خه‌نده‌قی سه‌دان كیلۆمه‌تری له‌ نێوان باشورو خۆرئاوای كوردستان لێداو شه‌ڕڤانانی له‌ هاوكارییه‌كانی باشوری كوردستان تا ئاستێكی زۆر باش بێبه‌ش كردو گه‌مارۆییه‌كی كوشنده‌ی له‌سه‌ریان دانا.


زۆر كه‌س پێیانوایه‌، بارزانی له‌ تێنه‌گه‌یشتن و درك نه‌كردنی به‌ ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته‌ كاره‌ساتباره‌كانی، ریفراندۆمی ئه‌نجامدا، كه‌ به‌ رای من ئه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی رووكه‌ش و سه‌رپێیانه‌یه‌.


ئه‌گه‌ر بۆ رووداوه‌كانی سێ‌ و چوار ساڵی پێش ریفراندوم، واته‌ ساڵی 2014 ـ 2015 بگه‌ڕێیینه‌وه‌، كاتێك بارزانی له‌ كۆبونه‌وه‌كانی به‌ناو (موعاره‌زه‌)ی عیراق له‌ قه‌ته‌رو عه‌مان، كه‌ سه‌رجه‌م تاقمه‌ تیرۆرسته‌كانی به‌ تاقمی داعششه‌وه‌ له‌ خۆگرتبو، به‌شداری كرد، دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدای ئالۆزكرد تا ئاستی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی (موفاجه‌ئه‌)ی له‌ به‌غدا كرد.


مه‌سعود بارزانی كه‌ به‌یه‌كێك له‌ درۆزنترین و ترسنۆكترین و به‌كرێگیراوترین ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ناوبانگی ده‌ركردوه‌، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی به‌ عه‌مه‌لی كرد.


داگیركردنی موسڵ له‌ چه‌ند سه‌عاتاێك، هه‌ڵاتن و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پارتی و زێڕه‌ڤانی له‌ نێو موسڵ و ده‌وروبه‌ری و راده‌ستكردنی شه‌نگال و جینۆسایدكردنی ئیزیدیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، ئاشكرابو كه‌ هه‌موو له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و (سه‌فقه‌) قێزه‌ونه‌ بو كه‌ بارزانی له‌ كۆبونه‌وه‌ی قه‌ته‌ر و عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، له‌سه‌ری رێكه‌وتبو.


له‌ ئاستی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستانش، به‌ بیانووی پرسی یاسای سه‌رۆكی هه‌رێم، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی وێران كرد به‌ تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڕان و هه‌ڕِه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ خه‌ڵكی كوردستان كرد.
په‌رله‌مانی كوردستانی په‌كخست و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕانی نارده‌ ماڵه‌وه‌، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانی بڕی و سه‌رجه‌م پرۆژه‌ هزمه‌تگوزارییه‌كانی راگرت و قه‌یرانێكی ئابووری و دارایی گشتگیری به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند.


له‌ خۆپێشاندانه‌كانی جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی گه‌نده‌ڵی و بێ‌ موچه‌یی شوباتش، كاتێك به‌ زاری كرمانجی سه‌روو، گاڵته‌ی به‌ خوێنی شه‌هیدان و خه‌باتی مه‌ده‌نییانه‌ی خه‌ڵك كردو وتی:" هه‌ڵده‌په‌ڕن شایی ده‌كه‌ن، كه‌یفی خۆتانه‌"، كه‌ ئه‌و وتاره‌شی به‌ ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزیی ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵك لێكدرایه‌، پاشان هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی له‌ خه‌ڵك یه‌كێتی كردو به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌موو رێگاكانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌ بنبه‌ست گه‌یاند.
هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی بارزانی به‌ پلان و نه‌خشه‌ی داڕێژراو و ئاماده‌كراو ئه‌نجام ده‌درا، به‌ ئامانجی، شكاندنی ئیراده‌و وره‌ی خه‌ڵك و زه‌لیلكردنی و بره‌ودان و ته‌ش

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure