نەبەز جەلال5/10/2018 515 جار بینراوە

گۆڕینی گۆڕانکارییەکانی گۆڕان.

( ۲ )

هێزی چەکدار:ـ

بزوتنەوەی گۆڕان، هەمیشە خۆی بەدوور گرتوە، لەهێزە چەکدارەکان، ناڕاستەوخۆ و شەرمنانەش هەڵسوکەوتی لەگەڵکردون.


لەسەرەتای دروست بوونی گۆڕانەوە، هەرچی هاتووە بەسەر پێ پلەکانی گۆڕان و گۆڕانکاریەکانی بزوتنەوەکەدا چۆتە سەرەوە، توانیویەتی زۆر بەئاسانی و بێ سڵەمینەوە، پێیەکی نەرمی باوکانە بە شان و ملی شەکەتی ئەم هێزەدا بنێ و ھەڵکشێ بۆ بەشی سەری سەرەوەی بڕیاری سیاسی و جێێ خۆی بکاتەوە و جێگیریش ببێت.


ئاوڕێکی دڵنەواییش لە ماندووبونی ھیچ کام لەو ھێزانە نەداتەوە کە پاڵپشتی بەهێزو بوێری سەرکەوتنەکانیان بوون وەک سەربازی.


هەنگاوو خەباتی بەردەوامی نێو پرۆژەکە، لە پێناو خزمەتی گشتیدایە، تاک تێیدا قوربانییەو ئامانج دەگرێ، لەکاتێکدا کەسەکە( چەکدار ) هیچ نییە گەر، لەتوانای جوڵەو پیشەکەی بێنیتە دەرەوە، واتە کارکردنە بۆ دەزگاکەو کەسەکەش لەڕێگەی دەزگاکەوە بکەرێکی بزوێنەرە، بە دیوێکی تردا گەر شوێنی کارەکەنەبێت چەکدارەکەش هیچ نییەو دەچیتەوە نێو کۆمەڵگا شارستانییەکەو دەبێتەوە بە دەنگدەرێکی ئاسایی، بۆیە لێرەدا مەبەست گرنگی دانە بە شوێنەکە وەک پلەو پۆستی سەربازی کاریگەر بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک، کە تێیدا هەر دوو کاریگەریەکەی لە دەستدایە وەک زۆرینەیەکی دەنگدەرو بکەرێکی هێز بۆ پارێزگاری ووڵات.!


ئەمەش ئەو پرسیارە سەختەیە و کەسێکیش نییە ڕاستەوخۆ و ڕاستگۆیانە باس لەمە بکات و بڵێ ئازیزان ئەم پرۆژەیەیی گۆڕان لە دەرەوەی تۆیەو تۆی پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی تێدانییە وەک چەکدار، تۆ خۆت تێ هەڵقورتاندووە ئێمەش پێمان خۆشە.!


هەر بۆیە دەبێت ئیتر بزووتنەوەکە خۆی بۆ وەڵامی ڕاستەقینەو ڕاستگۆیانەی ئەم بەدحاڵیکردن و بەدحاڵیبوونە،ئامادە بکات و بوێرانە ڕێچکەی گرتنە بەری ڕێگاکە ڕۆشن و ساخ بکاتەوە، کە ئیتر گەیشتۆتە دوا بڕیاری کۆتایی.

 

تێبینی : ئازیز گەر لەناوەرۆکی بابەتەکە حاڵی نابیت تێگەیشتنت بۆ بابەتەکە نییە، تکایە کۆمێنتی لاوەکی مەنووسە ، چوونکە ئەمە دەبێت بگاتە ئامانج.

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure