كارزان صه‌باح4/10/2018 287 جار بینراوە

ئایا من وەک دەنگدەری ناڕازی لە نێوان شرین ی هاوسەری شەهید کاوە و بکوژانیدا بێلایەن بووم؟..

 

ئەم پرسیارەی سەرەوە ئەو ئەرگومێنتە پڕ چەواشە کارییە یە ،کەسەرانی حزبی گۆڕان بۆ شاردنەوەی شکستەسیاسییە گەورەکەیان خەڵکی دەنگدەری ناڕازی کە بایکۆتی مەهزەلەی هەڵبژاردنیان کردبوو ،پێتاوانبار دەکەن،لە ڕاستیدا ئەم یارییە ناشرین و نائەخلاقییەی کە حزبی گۆڕان دەی کات ،تەوزیفکردنی مەسەلەیە کی ویژدانی و ئەخلاقی وەک شەهید کاوەیە ،بۆمەسالیح و بەرژەوەندی حزبی ،وە هەوڵدانە بۆ چەواشە کردنی خەڵک لە ڕێگەی دەسبردن بۆڕەهەندە ئەخلاقی و ویژانییە قوڵەکەی شەهید کردنی کاوە و ئەو غەدرە گەورەیەی دەرهەق بە خانەوادە بەڕێزو سەربەرزەکەی کرا.
پەیوەندی ویژدانی و ئەخلاقی من بە تراژدیای شەهید کردنی کاوە گەرمیانییەوە، بابەتێکی ئێجگار جیاوازە لەوەی من لە هەڵبژاردندا بایکۆتی پرۆسەکەم کردووە و دەنگم بە گۆڕان نەداوە،تۆمەتبار کردنی خەڵکی بایکۆت خواز بەوەی بە بایکۆتکردنی بێلایەنی لە نێوان خانەوادەی کاوەو بکوژانیداهەڵبژاردووە، مامەڵەیەکی نائەخلاقی گەورەیە بەسەرمایە ڕەمزی و ئینسانییەقوڵەکەی کاوە گەرمیانی و تێکەڵکردنێکی ناشرین و بەئەنقەستی دوو بابەتی ئێگار جیاوازە. چۆن؟دادە شرین وەک کاندیدی حزبێکی سیاسی بۆمن جیاوازە وەک هاوسەری کاوە گەرمیانی، کاتێک من دەچمە پەیوەندییەوە لە گەڵ دادە شرین وەک هاوسەری کاوە گەرمیانی دەچمە پەیوەندییەکی فەردی ئەخلاقی ئینسانی قوڵەوە، لەم ئاستەدامن ئینتمایەکی ئەخلاقی و ویژدانی قوڵم هەیە بۆ ئازاری ئەم خوشکە بەڕێزەمان ، بەڵام کاتێک دەچمە پەیوەندییەوە لە گەڵ دادە شرین وەک کاندیدی سیاسی،ئەوا لە م ئاستەدا پەیوەندییە کەمان لە ڕەهەندی فەردی و پەیوەندی من و تۆی دە ترازێت ، دەبێتە پەیوەندی من لە گەڵ قەوارەیەکی سیاسیدا ، من لە ڕوانگەی هە ڵسەنگاندنم بۆئەدای ئەو قەوارە سیاسییە وە دەنگ بە کاندیدە کانی دەدەم، نەک لە ڕوانگەی پەیوەندی ئەخلاقی و ویژدانیمەوە بە کاراکتەری کەسی کاندیدەکانەوە،،
بەڵام سەرانی گۆڕان دەیانەوێت لە ڕێگەی تێکەڵ کردنی ئەم دوو بابەتە جیاوازەوە،دەنگدەری ناڕازی بخەنە بارێکی ویژدانی ناڕە حەتەوەو لە و ڕێگەیەشەوە خۆیان لە هۆکاری ڕاستەقینەی شکستە کەیان بدزنەوە......

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure