بورهان شێخ ڕه‌ئوف 17/9/2018 197 جار بینراوە

ئه‌دلب دوا قڵاو دوا پێگه‌ى تیرۆریستان له‌ سوریا



شارى ئه‌دلب ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌دلبه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوورى سوریاو باشوورى ڕۆژئاواى شارى حه‌له‌ب ته‌نها 60كم دووره‌ لێوه‌ى و به‌ شارى سه‌وز ناسراوه‌ به‌هۆى زۆر ى و چڕى دارى زه‌یتوونه‌كانیه‌وه‌ و دانیشتتوانه‌كه‌ى له‌ عه‌ره‌بی سوونه‌و كوردو توركمان و دورزى پێكهاتوون كه‌ ژماره‌ی هه‌موویان به‌ گوێره‌ى ئامارى ساڵى 2010 بریتیه‌ له‌ 164.983 كه‌س .به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ى 3 ملیۆن كه‌سى تێدایه‌ به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ى هاتۆته‌ ئاراوه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ خه‌مڵاندنه‌ و ئامارى ورد له‌ به‌رده‌ستدا نیه‌ .


بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ئاگادارى دۆخى سوریان و چاودێرى بارودۆخى شه‌ڕى حه‌وت ساڵه‌ى ڕابردووى ئه‌و وڵاته‌ن ئاشكرایه‌ كه‌ هه‌موو ڕێككه‌وتن و سازش و سات و سه‌وداى نێوان وڵاتانى تێوه‌گلاو به‌ قه‌یرانى سوریا هه‌ر له‌ ڕووسیاو ئه‌مریكاو ئێران و توركیا و عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و قه‌ته‌رو ئه‌وروپیه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى جنێف و ئه‌ستانه‌ و دامه‌زراندنى ناوچه‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژىو ئالۆزى هه‌موو تاقمو گروهه‌ چه‌كداره‌ تیرۆریسته‌كان به‌ هه‌موو باڵه‌كانیه‌وه‌ له‌ كۆتاییدا به‌ پاس ده‌گوێزرانه‌وه‌ بۆ ئه‌دلب .


به‌ڵێ ئێستا ئه‌دلب دوا قڵاو دوا پێگه‌ى قایمى هه‌موو ئه‌و تاقمانه‌یه‌ هه‌ر له‌ میانڕه‌و ه‌وكانه‌وه‌ تاوه‌كو تاقم و گروهه‌ توندڕه‌وه‌كان كه‌ ده‌ستیان سووره‌ به‌ خوێنى خه‌ڵكى سڤیل و بێتاوانى ئه‌و وڵاته‌ هه‌رله‌ كوردو عه‌ره‌ب و توركمان و هه‌موو كه‌مینه‌ و ئتنیكه‌كانى تریش .


تاوانێكى ترى ئه‌م تاقم و گروهه‌ توند ئاژووانه‌ جگه‌ له‌ كوشتن و بڕین و ڕفاندن و تاڵان ....تد , ئه‌وه‌بوو كه‌ سوارى شه‌پۆله‌كانى شۆِرشى گه‌لانى سوریابوون كه‌ ساڵى 2011 و له‌ گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى عه‌ره‌بی دا ده‌ستیپێكرد به‌ هیواى كۆتایى هێنان به‌ ڕژێمى كۆمارى پشتاوپشتى بنه‌ماڵه‌ى ئه‌سه‌دو جۆرێك له‌ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى و ژیانێكى شایسته‌ به‌ مرۆڤ دابین بكه‌ن به‌ڵام ئه‌م گروهانه‌ ڕێڕه‌وى شۆڕشه‌كه‌یان گۆڕى بۆ شه‌ڕى ناوخۆو ململانێیه‌كى چه‌كدارى ناڕه‌وا كه‌ نیوه‌ى خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته‌ ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ى وڵاتانى دراوسێ و ته‌نانه‌ت ئه‌وروپاش بوون .


خه‌ڵكى سوریا نه‌ك ئازاد نه‌بوون و هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان وه‌ده‌ست نه‌كه‌وت له‌و شۆڕشه‌ به‌ڵكو دۆخێكیان خوڵقاند كه‌ خه‌ڵك خۆزگه‌ به‌ ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د بخوازێت و هه‌موو وڵاتانیش به‌ سیاسه‌تى خۆیاندا بچنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ك و هاریكاریه‌كانیان بڕى له‌ هێزه‌ ڕاسته‌قینه‌كانى ئۆپۆزه‌سیۆن .


له‌ ئێستاشدا كه‌ هێزه‌كانى حكومه‌تى سوریا به‌ هاوكارى و پشتیوانى ڕوسیاو ئێران كه‌ به‌شى هه‌ره‌زۆرى خاكى سوریایان له‌و تاقم و گروهه‌ تیرۆریستیانه‌ پاك كردۆته‌وه‌ و ته‌نها پارێزگاى ئه‌دلب ماوه‌ به‌ ده‌ستیانه‌وله‌گه‌ڵ هه‌ندێ ناوچه‌ى كه‌مى پارێزگاكانى حه‌ماو حه‌له‌ب بۆیه‌ واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌ى داهاتوودا جه‌نگى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و كۆتایى له‌وناوچه‌دا ده‌ست پێ بكات و كۆتایى به‌ دوا پێگه‌و قڵاى ئه‌و تیرۆریستانه‌ بهێنرێت كه‌به‌شى زۆریان نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكى سوریا نین به‌ڵكو ئه‌و تیرۆریستانه‌ن كه‌ له‌ زۆر شوێنى جیهانه‌و هاتوون بۆ جیهاد كه‌ خه‌ڵكى ئه‌فغانى و فلیپینى وبیبابانى گه‌وره‌ىئه‌فریقیا و توركمانستان و گه‌لێك شوێنى تریشن .


به‌ڵى ئیتر ڕوون و ئاشكرایه‌ دواى لێدوانى كاربه‌ده‌ستانى ڕوسیاو سوریا كه‌ هێرشى كۆتایى و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ سه‌ر ئه‌دلب نزیك بووه‌ته‌وه‌ دواى شكستهێنانى هه‌وڵه‌كانى توركیاو ئه‌ردۆگان به‌ تایبه‌تى له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى سێ قۆڵى تاران بۆ دوورخستنه‌وه‌و ڕوونه‌دانى ئه‌و هیرشه‌ كه‌ ڕوسیاو سوریا زۆر سوورن له‌ سه‌رئه‌نجامدانى و زۆر به‌ پێویستى ده‌زانن بۆ سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر هه‌موو ئه‌و تاقمه‌ توند ئاژۆو تاوانبارانه‌دا و كۆتایى پێهێنانیان .


له‌ كۆتاییدا چاوى هه‌موو جیهان ومیدیاكان و چاودێرانى سیاسى و به‌ئاگایان له‌ جمووجووڵى تاقمه‌ توند ئاژۆكان له‌ سه‌ر چه‌كداره‌ بیانیه‌كانه‌ له‌ سوریا ئه‌وانه‌ ى له‌ هه‌موو كون و قوژبنێكى جیهانه‌وه‌ هاتبوون بۆ سوریا به‌تایبه‌تى زۆرێكیان پێناس و ڕه‌گه‌زنامه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپییان هه‌یه‌ به‌ تایبه‌تى فه‌رنسى كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسى بوونى 900 كه‌سى به‌ڕه‌گه‌زفه‌ره‌نسى زیاتر ده‌كرا له‌ ڕیزه‌كانیاندا ئێستا كه‌ هیچ ده‌روازه‌یه‌ كیان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ مه‌گه‌ر توركیا بتوانێت ده‌ربازیان بكات یان ده‌بێت تا دوا هه‌ناسه‌و دوا فیشه‌ك شه‌ڕى مان و نه‌مان بكه‌ن .
بۆیه‌ ئێستا ڕایه‌كى وا سه‌رى هه‌ڵداوه‌ كه‌ وازیان لێنه‌هێنن و تا به‌ ته‌واوى له‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا حسابى كۆتایى یان له‌ گه‌ڵدا یه‌كلایى ده‌كرێته‌وه‌ .

 

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure