خالد عه‌بدول كه‌ريم16/9/2018 931 جار بینراوە

بەشەیتان کردنی بایکۆت... بایکۆت لەمێژووی سیاسی نەوشیروان مستەفادا...

 

لەئێستادا گۆڕان زیاتر لەحزبەکانی تر ئەمەندە دژی بایکۆتە ولێی دەترسێ، بیری چوە چۆن وبۆچی سیاسەتدەکات، نەیارێتی کێ و دۆستایەتیی کێی تر دەکات، ڕەخنە لەکێ دەگرێ و پلان بۆ گۆڕینی سیستم لەگەڵ کێ دادەڕێژێ وچۆنیان جێ بەجێ دەکات..؟ ترسەکەی گۆڕان بۆئەوەیە دەستکەوتێکی گەورەتری لەبایکۆت هه یە ودەیەوێ پێشکەشی خەڵکی کوردستانی بکات یان بۆ شتی ترە..؟


عەوامفریویەکە گەشتۆتە ئاستێک،ژمارەیەک لەهه ڵسوڕاوەکانی دەیانەوێ فەرمودەیەک بەناوی نەوشێروان مستەفاوە دابتاشن و بڵێن ڕەوانشاد فەرمویەتی ئەوەی بایکۆتی هه ڵبژاردن بکات لەئێمە نیە و عەمیلی یەکێتی وپارتی یە، ئەم دەربڕینە بەشێوازی مەستعاری تر لەلایەن چەند گۆڕانخوازێکەوە دەربڕاوە، گریمان نەو شیروان مستەفاش لەگەڵ بایکۆتتدا نەبوە، بەڵام بابزانین چۆن:

 

-لەمێژووی خەباتی سیاسی شارو شاخیدا، کاتێ نەوشیروان مستەفا سیاسەتی حزبەکەی یان هه ڵسوکەوتی بەشێک لەهاۆڕێکانی بەدڵنەبوە، بۆچی بایکۆتی هه ڵبژاردوە و تەنانەت بۆ ماوەیەکی دورودرێژ هه ندەراننشینی کردوە..؟


- کاتێک جێگری سکرتێری یەکێتی بوە، چەند هه ڵبژاردنێک بەشداری بانگەشەی هه ڵبژاردنی حزبەی نەکردوە، چەندین دانیشتنی پێکهێنانی کابینەی حکومەتی جێهیشتوە، دواجاریش یەکێتی بەجێهێشت و ویستی سیاسەتی عەمەلیش بایکۆت بکات بەڵام چەند هاوڕێیەکی گۆڕانیان پێ دروست کرد.


- لەگەڵ دروستبونی گۆڕانیش دا هه رچەندە کن فیکون خۆی بو، چەندجارێک وبۆ ماوەی دور گۆڕانی بەجێهێشتوە و لەسەرەتای نەخۆشکەوتنیشیدا هه ندێ زانیاری باس لەوە دەکەن باوەڕی بەگۆڕانیش نەماوە بەهۆی مامەڵەی خراپی ژماڕەیەک لەوانەی لەپۆستی حکومی وپەرلەمانیدا بون..


- لەسەردەمی نەوشیروان مستەفا وەک یەکێک لە باشترین ئامڕازەکانی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر ستەمکاری حزبەکانی دەسەڵات بایکۆت کردن شیاوترین بژاردە بوە، میدیای گۆڕان بەردەوام بانگەشەی بایکۆتی موچەخۆران و چالاکانی مەدەنی وخەڵکانی بازاڕ لەکارەکانیان کردوە.


-هەر کاتێک نەوشیروان مستەفا ویستبێتی حزبێک، کەسایه تیەکی سیاسی، گروپێکی مەده نیی، میدیا ومیدیاکارێک نەبینێ و مامەڵەیان لەگەڵدا نەکات ڕاستەوخۆ بایکۆتی هه ڵبژاردوە..
دواهه مین پرسیاری نەوشیروان مستەفاش ئەمە بوو، کاتی ئەوە نەهاتوە خەباتی پەرلەمانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە..؟


من دڵنیام گەر تەمه ن ڕێگەی بدایە و خولی داهاتوی پەرلەمانیشی بدیبا نەک تەنها خەباتی پەرلەمانی بەڵکو سیاسەتیشی بایکۆت دەکرد و وەکو خۆی فەرمو بوی گەر بەدەستی خۆی با، ئەوا کاری ڕۆژنامەوانێیەکەی لەگردەکەوە درێژە پێدەدا.


ئیدی دەبێ لەبەرامبەر پێشهاتێک کەڕودەدا کڵۆڵ و شکستخواردوبی، لەپێناو چی دەتەوێ بەچەپڵەوە ئەم میلەتە شەکەتەت دوابکەوێ و گەر گومانیشیان لێکردی تۆمەت باریان کەی، خۆتان باش دەزانن بەم دۆخەی ئێستاوە هێز نیە ڕۆح بکاتەوە بەر کەلاکێکی تۆپیوی وەک پەرلەماندا، گۆڕان بەو هه مو کەوتن و لەڕێباز و وەعد و بەڵێن دەرچونەوە چ بکات وچی پێ بکرێ ؟ مەگەر لەگردەکەوە خۆتان نەگۆڕی..؟ یان ئەم هه مو تۆمەت وپەلاماردانە بۆ ئەوەیە پارووەکەی کە ئێستا لەئەنجومەنی پارێرگاکان و هه ندێ پۆستی تری حکومی هه یە لەدەستنەدا..؟


دەبێ بایکۆت ئەو شەیتانە بێ کە ئێوە لێی دەترسن یان ئەو گڵاسە ژەهرەیە خەڵکی لەبەرامبەر درۆکانتاندا دەرخواردتانی دەدا و پێتانده ڵێ گەمژاندن لەپێناو خۆشبەختی خۆتاندا ونەهامەتی بۆ ئێمەش کۆتایی پێهاتووە...

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure