بورهان شێخ ڕه‌ئوف7/9/2018 103 جار بینراوە

عومران خان له‌ گۆڕپانه‌كانى یارى كریكێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى پاكستان


عومران خان ناوى ته‌واوى عه‌مران ئه‌حمه‌دخان نیازى له‌ 25 نۆڤه‌مبه‌رى 1952 له‌ ولایه‌تى لاهورى پاكستان له‌ دایك بووه‌ , باوكى ئه‌ندازیارى شارستانى بووه‌و دواتر ئاره‌زووى وه‌رزشی هه‌بووه‌ بووه‌ته‌ یارى كه‌رى(كریكێت ) نێوده‌وڵه‌تى تیپی نیشتمانى پاكستان .


ئێستا سه‌رۆكى بزوتنه‌وه‌ى ئینساف ى پاكستانه‌وه‌له‌ ساڵى 2013ه‌وه‌ ئه‌ندامى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى پاكستانه‌ تا 2018 ئه‌و تاكه‌ كورسیه‌یه‌ كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا به‌ ده‌ستى هێناله‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا چالاكوانێكى دیارو به‌تواناى كارى خێرخوازى بووه‌ تا ڕاده‌ى دامه‌زراندنى یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ى تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى كوشنده‌ى شێرپه‌نجه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یدا به‌ناوى نه‌خۆشخانه‌ى شه‌وكه‌ت خاتووم كه‌ به‌ ناوى دایكى یه‌وه‌ ناونراوه‌ .

ه‌و بزوتنه‌وه‌ى كه‌ له‌ ساڵى 1996 ه‌وه‌ دایمه‌زراند به‌ناوى بزوتنه‌وه‌ى ئینساف سه‌ره‌تا ته‌نها یه‌ك كورسى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى به‌ ده‌ستهێنا وه‌كو نوێنه‌رى شارى میانۆ دواتر به‌ هۆى كاریگه‌رییه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بیه‌وه‌ گه‌شه‌ى زیاترى كردوو توانى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كانى 2018له‌ هه‌ردوو حزبه‌ كۆن و فه‌رمانڕه‌واكانى پێشووى بباته‌وه‌ واته‌ حزبه‌كه‌ى نه‌واز شه‌ریف كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌ به‌ تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى و حزبه‌كه‌ى بَێنه‌زیر بۆتو كه‌ ساڵانێكى درێژه‌ حوكمڕانى پاكستانن و تۆمه‌تى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌ كار هێنانى ده‌سه‌ڵاتیان له‌ سه‌ره‌ .
عومران خان چى له‌ هه‌گبه‌كه‌یدایه‌ بۆ گه‌لى ڕووت و ڕه‌جاڵ و هه‌ژارى پاكستان ؟


ئه‌گه‌رچى عومران خان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كى ئۆرستۆكراتى وڵاته‌كه‌یه‌تى و خوێندنى له‌ زانكۆى ئۆكسفۆردى شانشینى یه‌كگرتوو ته‌واو كردووه‌ به‌ڵام له‌ یه‌كه‌م هه‌نگاویدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوى ناوه‌ كه‌ موژده‌ى خێرو خۆشى ده‌ده‌ن به‌ گه‌لى پاكستانى داماوئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت و له‌ نیوه‌ى ڕێگادا پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌و خۆى ڕاده‌ستى تاقم و بانده‌ زل و زه‌به‌لاحه‌كانى ماڤیا ى ولاته‌كه‌ى نه‌كات .


سه‌ره‌تا هه‌ر له‌ دواى سوێند خواردنى وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیران له‌ نووسینگه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ ده‌ستیپَكرد بڕیارى دا له‌ خانوویه‌كدا بژێت كه‌ له‌ سێ ژوور پێكهاتووه‌ له‌ جێ ى ئه‌و كۆشكه‌ زه‌به‌لاحه‌ى كه‌ بۆ سه‌رۆكوه‌زیران ته‌رخان كرابوو بڕیارى دا بیكاته‌ مۆزه‌خانه‌ و هه‌روه‌ها بڕیارى دا له‌ كۆى 524 كه‌س له‌ خزمه‌تكارو ده‌ستو پێ و ته‌نها دووكه‌س بهێڵێته‌وه‌بۆ كاروبارى ماڵه‌ بچكۆله‌كه‌ى كه‌ 3 ژووره‌ هه‌روه‌ها فرۆشتنى ئه‌و ڕه‌تڵه‌ ئۆتومبیله‌ گران و دژ به‌ گولانه‌ى كه‌ بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ته‌رخان كرابوو گێڕانه‌وه‌ى پاره‌كه‌ى بۆ گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت .


هه‌روه‌ها عومران خان له‌ یه‌كه‌م وتاریدا بۆ خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى و به‌ تایبه‌تى بۆ خاوه‌نكارو ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داواى لێكردنن كه‌ هه‌موویان باجه‌كانیان كه‌ له‌ سه‌ریانه‌ بیده‌ن به‌ ده‌وڵه‌ت و پێى وتن من له‌ ئۆفیسه‌كه‌ى خۆمه‌وه‌ ده‌ستم پێكردووه‌ ده‌بێت ڕووبه‌ڕووى هه‌ژارى و قه‌رزارى ببینه‌وه‌ هه‌روه‌ها وتى ده‌مه‌وێت پاكستانێكى نوێ ببینم له‌ ڕێگه‌ى سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ى پاكستان له‌ ڕێگه‌ى جێبه‌جێ كردنى سیستمێكى ئیسلامى چاودێر كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ به‌ربه‌ستێك بۆ هه‌ژارى و نه‌بوونى دابنێت هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌و پووكانه‌وه‌ى قه‌رزارییه‌كان هه‌روه‌ها وتى دابو نه‌رێتێكى خراپمان به‌ میرات بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌ویش پشت به‌ستنه‌ به‌ قه‌رزو كۆمه‌كى ده‌ره‌كى به‌م شێوه‌ش سته‌مه‌ وڵات پێش بكه‌وێت و له‌ سه‌رپێ ى خۆى بووه‌ستێت .


سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌ عومران خان كه‌ خۆى به‌لایه‌نگرى هه‌ژارانى وڵاته‌كه‌ى ده‌زانێت هه‌رچه‌ند خۆى له‌ بنه‌ماڵه‌ى هه‌ژارانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ چونكه‌ هه‌ژاران چینێكى به‌رینى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ى پێكده‌هێنن بۆیه‌ بڕیارى به‌گژاچوونه‌وه‌ى په‌تاى گه‌نده‌ڵى داوه‌و ئه‌كتیڤكردنى هه‌موو داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و پشت به‌خۆ به‌ستن واته‌ پشت به‌ پیشه‌سازى و تواناى نیشتمانى و كۆتاییهێننان به‌ پاشكۆیه‌تى ئه‌مریكا .


به‌ڵام ئه‌وه‌ى لاى من له‌وه‌یه‌ جێگه‌ى گومان بێت جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاكستان تاكه‌ وڵاتى ئیسلامییه‌ كه‌ خاوه‌نى بۆمبى ئه‌تۆمیه‌و سوپاى پاكستانیش سوپایه‌كى به‌ هێزه‌ و له‌كاتى پێویستدا كه‌ سیاسیه‌كان له‌ سه‌ر هێڵى سیاسى سوپا لایان دابێت كوده‌تایان كردووه‌ و دواترینیان كوده‌تاكه‌ى ژه‌نراڵ په‌روێز موشه‌ره‌ف بوو كه‌ خوودى عومران خان وه‌كو باس ده‌كرێت لایه‌نگرى لێكردووه‌ .


ئه‌وه‌ى له‌ ئێستاشدا كۆتایى به‌ حوكمى دوو حزبى ته‌قلیدى ئه‌و وڵاته‌ هاتووه‌ و بزوتنه‌وه‌ى ئینسافى عومران خان ده‌سته‌ڵاتى به‌ده‌ستهێناوه‌ بێگومان به‌ بێ پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگى سوپا نه‌بووه‌ .


له‌ كۆتاییدا ده‌كرێت بپرسین عێراقیش پێویستى به‌ عومران خانێك هه‌یه‌ له‌ نووسینگه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ ده‌ستپێبكات له‌ كاتێكدا له‌ سه‌روبه‌ندى پێكهێنانى كابینه‌یه‌كى وزارى نوێ دایه‌ كه‌ به‌ یاسا یاسادانه‌ره‌كان چه‌ندین ئیمتیازو مووچه‌ى چه‌ورییان بۆ خۆیان بڕیوه‌ته‌وه‌؟

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure