کاروان عەلی شامار7/9/2018 1429 جار بینراوە

پێنج فاکت لەمەڕ دواین پێشھاتەکان!!!

(١)
ھەڵبژاردن دەکرێ!؟
جگە لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا ھەنوکە ھیچ پارتێکی سیاسی تر نازانێ ئاخۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کۆتای مانگی ئەیلولی ئەمسالدا ئەنجام دەدرێت یاخود نا!
گەرچی ئەم فاکتە لای ھیچ پارتێک وا نیشان نادرێ بەڵام دەرخەری ئەوەیە کە بەھۆی لاوازی و پەرتەوازەی حزبەکانی ترەوە دواجار پارتی بریاری کۆتایی لەسەر ھەموو پرسە گرنگ و چارەنوسازەکانی کوردستان دەدات!

 

(٢)
کۆتاکان مۆتەکەی پەرلەمان!


باشترین کاری پارتیەکان بۆ خودی حیزبەکەیان رەنگە ئەوە بوبێ کە بە یاسا توانیویانە ١١ کورسی لە پەرلەمان بۆ خۆیان یەکلاکەنەوە واتە پارتی پێش ئەوەی ھەلبژاردن ئەنجامبدرێ بەقەد حزبێکی گەورە کورسی پەرلەمانی مسۆگەرە!


بۆیە دەکرێ بە یاسایەک ژمارەی کۆتاکان کەمبکرێنەوە یاخود ھەوڵبدرێت کۆتاکان لەبری زێرەڤانی و ئاسایش خۆیان کاندیدەکەیان ھەڵبژێرن و وە نمایندەی خۆیان بکات نەک پارتێکی دیاری کراو.

(٣)
ژمارەی دانیشتیوان!


جێگەی ھەلوەستە و تێرامانە کە تا ئێستا پارتە ئۆپۆسزیۆنەکان قسەی جدیان لەسەر زیادبونی رێژەی دانیشتیوانی ناوچەکانی بادینان و ھەولێر نەکردووە.


قەشمەریجاریەکی گەورە دەگوزەرێ لەو زۆنەدا ئاخر چلۆن دەبێ لە پارێزگایەکی بچوکی وەک دھۆک رێژەی دەنگدەری نزیک بێتەوە لە سلێمانی!

 

(٤)
حەجمی پارتی!


لە ئێستایا حەجمی پارتی خەریکە سنوری ئاسایی تێدەپەرێنێ زۆر بژاردەش تاقیکراوەتەوە بۆ پێشگرتن، بەلام ھیچ ئاکامێکی ئیجابی نەبووە.ئەگەرچی ئەزمونی رابردوو نیشانی دەدا کە ھیچ کات پارتی لە دۆخی ئاسایدا گەشەینەکردووە باشترین بەلگەش ئەوەیە کە مالباتی بارزانی لە ٣١ ئاب لەوپەری لاوازیدابوون وەلێ بەدەست تێکەڵکردن لەگەل ھێزێکی ئیقلیمی توانی ببێت بە حاکمی موتلەقی ھەرێم.
دوا فرسەت لەبەرامبەر حزبەکانی تر ئەوەیە لەرێگەی پەرلەمان و بەپرۆژە یاسایەک پێش بەو زیادبونەی پارتی بگیرێ و ھەلبژاردنی پەرلەمانی داھاتوو لە یەک بازنەییەوە بکرێت بە فرە بازنەیی (سلێمانی و ھەولێر و دھۆک و ھەلەبجە) بکرێن بە چوار بازنە بەمەش پارتی تەنھا (٥٣) کورسی لەژێر سنوری قەلەمدەویەکەی دەمێنێتەوە بەرامبەر بە (٤٧) کورسی بەم ئەکتەش بارتەقایی نزیکەی (١٠) کورسی پارتی بچوک دەکرێتەوە!

 

(٥)


کۆتایی...
نەنگییەکی گەورەیە، کێبڕکێکەرانی پارتی ئەوەندەی فۆکەسیان لەسەر ململانێی نێوخۆی و شکانی یەکترە ھێندە کار لەسەر ترسە گەورەکە ناکەن کە ئەویش قەبەبونی ناسروشتی پارتییە!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure