دابان محه‌مه‌د1/9/2018 268 جار بینراوە

‎خیانه‌ت تاكه‌ كۆڵه‌كه‌ی مانه‌وه‌ی حیزبی كوردی

 

‎له‌ په‌راوێزی، ڕوداوه‌كانی ٣١ ی ئاب و ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ردا

‎هه‌ر ڕیكخراوێكی سیاسی له‌ دنیادا بۆ مانه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كاری ڕێكخراوه‌ی مافی خۆیه‌تی و ئاساییه‌‌ هانا بۆ چ ڕێگایه‌كی مه‌شروع و ئه‌قڵانی ده‌بات، وه‌لێ كاتێك حیزبێك بیه‌وێ بۆ مانه‌وه‌ی په‌نا بباته‌ به‌ر فرۆشتنی خاك و خیانه‌ت،


ناكرێ و مومكین نیه‌ له‌ ناو مێژوودا و وه‌ك ڕووداوێكی ئاسای و تێپه‌ڕبوو، بێ جێ هێشتنی هیچ قووڵایه‌كی زه‌مه‌نی له‌ مێژوودا به‌ جێ بهێڵرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌رڕۆژه‌و له مایكێكه‌وه‌ بچینه‌وه‌ سه‌رباسی ئه‌و خیانه‌تانه‌ تا زیاتر و به‌ جدیتر له‌ زهن ویادگای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا وێنای جێكه‌وت بكرێ، به‌و ئومێده‌ی نه‌ك دووباره‌و چه‌ند باره‌ نه‌كرێنه‌وه‌، به‌ڵكو كاراكته‌ر و سوبێكته‌كانی پشت ڕووداوه‌كان بخرێنه‌ به‌رده‌م دادگایه‌كی عادل و بگه‌ن به‌ حه‌قی یاسای خۆیان .

چوونكه‌ مێژووی كاری سیاسی له‌ وڵاتی ئێمه‌دا، سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌ خیانه‌ت و كلك گرێدان به‌ وڵاتانی ئیقلیمی و ناوچه‌ی و خاك فرۆشتن بووه‌، بووتە‌ به‌ مانیفێستی مانه‌وه‌ی حیزبه‌ كوردیه‌كان به‌ گشتی و ( پارتی و یه‌كێتی ) به‌ تایبه‌تی، نه‌ك پراكتیزه‌كردنی دیموكراسی و حوكمی شارستانی ، ٣١ ی ئاب و١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر ‌دوو نموونه‌ی زه‌ق و كۆنكرێتی ئه‌و مێژووه‌ ڕه‌شه‌ی كاری حیزبایه‌تیه‌، كه‌ به‌ جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر واقعی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری وسیاسی ئێمه‌ به‌ جێهێشتووه‌، كه‌ زه‌رووره‌ به‌ سوودبینین له‌ فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵ به‌ شێوه‌ی ڕیترۆئه‌كتیف ( كه‌جۆرێكه‌ له‌ ئاوڕدانه‌وه‌ی پاشه‌وپاش له‌ مێژوو )، ڕووداوه‌كان بخه‌ینه‌ ژێر كاریگه‌ری ئێستامان به‌ سوود و قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، نه‌ك ئێستامان له‌ ژێر كاریگه‌ری ڕووداوه‌ مێژوویه‌كاندا وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ و ته‌مه‌نی خۆی بۆ ده‌یان ساڵی تر درێژ بكاته‌وه‌ به‌سوود و قازانجی دوو بنه‌ماڵه‌ و چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure