شەمااڵ طەلیعە25/8/2018 459 جار بینراوە

گروپى ڕەخنە لەناو جووڵانەوەى نەوەى نوێ دا ...


ئیزدواجیەتى سیاسەتى جووڵانەوەکە
کاتێک هەر جۆرە هێزێکى سیاسى وحیزبى لە بەها وقیەمى ئەخلاقى وپرەنسیبە ئینسانییەکان لاى دا ، یان تووشى لەڕێلاچوونى ئەخلاقى بوو ئیدى ئەوکات فاتیحایەک بۆ مەرگ ئەو سیاسەت وهێزە سیاسی یە بخوێنە ، چونکە هەر هێزێک ئەم فاکت وبەها سیاسیانەى تێدا نەبوو ، ئەوا پڕى دەبێت لە ووتە وگووتارى دووفاقەیى .


سەرکردایەتى جووڵانەوەى نەوەى نوێ لەماوەى تەمەنى دا ، چەندین جاربێ ئەوەى هەست بکات کەوتووەتە ناو ئەم دۆخە ناتەندروستەوە ، چونکە بێ ئەوەى خوێندنەوەیەکى چڕى بۆ دۆخى سیاسى وکۆمەڵایەتى وئابورى کوردستان هەبێت ، بەکۆمەڵیک دروشمى بەتاڵەوە خۆى خزاندە ناو کۆمەڵگەى کوردییەوە ، جووڵانەوەى نەوەى نوێ لەبەرئەوەى هەمیشە بە هەناسەى دژایەتى کردنى پارتى ویەکێتى هاتە مەیدانى سیاسیەوە وهەڵپەى لووتکەى دەسەڵات وبەرزەفڕینى هەبوو ، دەبینین تووشى حاڵەتێکى پەشۆکاوى وشڵەژانى سیاسى بوو ، خودى سەرۆکى جووڵانەوەکەش لەووتارەکانى دا ئەم حاڵەتە دەروونییەى تێدا مەوجود بوو ، هەمیشە کەلە شاشەى تیڤییەکان دەردەکەوت وەڵامى هەموو پرسیارێکى دەدایەوە وجۆرە توڕەبوون ودەستفڕێدان وهەناسە سوارى پێوە دیاربوو .


دەتوانین بڵێین مێژووى دەرکەوتنى جووڵانەوەکە بەشێوەیەکى سروشتى ولەسەرخۆ وئارام نەبووە وبناغە وپایەکانى زۆر لەرزۆک وسست بوون ، لەدواى دروست بوونى کۆنگرەى یەکەمیش هەست بەم جۆرە سستیەى دەکرا ، چونکە مێژوو سەلماندوویەتى هەر هێزێک زۆر فشۆڵ دەرکەوێ وبەڵینى گەورە بدات وزیاد لەتواناى خۆى پێ ڕاکێشێت ، ئەوا هەست بەشکستى ولاوازى خۆى دەکات لە ئاست هێزە ڕکابەرەکانى دا .


جووڵانەوەکە لەسەرەتاى بانگەشەکردنەکانى دا لەسەروبەندى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دا ئیزدواجیەت ودووفاقەییەکى زۆر بە گووتار وسیاسەت وکارەکانییەوە دەردەکەوت ، بۆنموونە دژى نزیککردنەوە وکاندیدکردنى هەر کەسێک بوون کەباکگراوندى حیزبى هەبووبێت ، کەچى دەبینین چەندین کەسى ناو دامەزرێنەر وسەنتەرى جووڵانەوەکە پێشتر حیزبى بوون لەوانە ڕابوون مەعروف ، تەنانەت خودى سەرۆکى جووڵانەوەکەش نزیکترین کەس بووە لە نەوشێروان موستەفاوە ، چەند دیپلۆماتێکى ئەمریکى هێنا بوو لەوەدا کەڕۆلیان لەداڕشتنى پلانى ستراتیژى دا هەیە وسەد کەسى دیکەش هاوکار بوون لە دانانى ئەم پلانەدا ، کەچى لەسەر ئەرزى واقیع ئەمە بەهەڵم دا چوو ودرۆیەکى پەتى بوو ، بەتایبەت دواى هاککردن ودەمکوت کردنى ئۆپۆزیسیۆن لەلایەن ئیران وئەمریکاوە .. ئیزدواجییەتى ئەم جوولانەوەیە لەمامەڵەکردن لەگەڵ خۆبەخش وئەندامەکانیش دا دەردەکەوت ، بۆنموونە فوویان بەکەسانى تازە دەکرد وەکو قارچک هەڵدەتۆقى وکەسانى کۆن وماندوویان دوور دەخستەوە ، ئیدارەى بەڕیوەبردن لەجنگى کەسانێک دا بوو میزاجیانە کەسیان دادەناو دووردەخستەوە ، ڕووخسارى هەرکەسیان بەدڵ نەبووایە دووریان دەخستەوە .


لەواقیعدا ئەم جووڵانەوەیە وەکو دەردەکەوێ دژى بنەماڵە وحیزبى وراسى ومیراتگرییە کەچى زۆربەى کاندید وئەندامەکانى هەمیشە سەرقاڵى دروستکردنى گەراى بنەماڵەن بە نزیککردنەوەى برا وخوشک وژنەکانیان .

لەسەروبەندى خۆپیشاندانەکانیش دا لەڕێگەى تەلەفزیۆنى nrt ییەوە عاتیفە وحەماسەتى خەڵکى
لەدژى دەسەڵاتى یەکێتى وپارتى تەواو هێنابووە سەر سەد کەچى لەدواى دەستگیرکردنى سەرۆکى جوولانەوەکە ڕێگە بەکەس وخۆبەخشێک نەدەدرا ناڕازییەک دەرببڕێ تەنانەت سەرجەم ئەنجومەنەکانى دەوروبەرى سلێمانى ئاگادار کرابوونەوە کەیەک بەیاننامە لەدژى دەستگیرکردنى سەرۆکى جووڵانەوەکە بڵاو نەکەنەوە ، ئەمەش لوغزێک بوو هەر بەنەکراوەیى مایەوە .


لەکۆتاییدا ئەوەى کەوادەکات ئەم جووڵانەوەیە بەشێوەیەکى دووفاقەیى وئیزدواجى کار بکات پەیوەندى بە وەوە هەیە کە جووڵانەوەکە ئامانجەکانى ڕوون نین یاخود لەپێناو کۆمەڵیک بەرژەوەندى حیزبى وشەخسى تەسک وڕووت کار دەکات ، مەودا وئاسۆى بیرکردنەوە وکارەکانى فراوان نین ، تەنانەت ئۆفیسى جووڵانەوەکە لەسلێمانى ( جاڤى مۆڵ ) لە کۆمپانیایەکى بازرگانى قازانج ویست دەچێت وەک لەوەى لە خانە وژوورێکى تەکتیک وپلانى سیاسى وکارگێڕى بچێت .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure