کۆساڵان عەبدولمەجید14/8/2018 336 جار بینراوە

#مەرگ_بۆ_ئەمریکا...


دیارترین و بەھێزترین ھوتافی ئێرانیەکان بەرامبەر ئەمریکا "مرگ بر امریکا"یە واتا مردن بۆ ئەمریکا
ئەم دروشمە ھەر لەسەرەتای شۆڕش لەساڵی ١٩٧٩لەناو لایەنگران و ھەوادارانی ڕێبەری شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران "ئایەتوڵڵا خومەینی" دەرکەوت
وەک پیشتێوانیەک بۆ ڕابەرەکەیان و بەگژاچونەوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا
تاوای لێھات زۆر بەی کاربەدەستانی ئێران لەئاستی باڵادا ئەم دروشمەیان دەگوتەوە بەتایبەت لەسەردەمی "عەلی ئەکبەر محتەشەمیپور" وەزیری دەوڵەت لەکابینەکەی موسەوی لەسەردەمی سەرۆکایەتی عەلی خامنەئی دا، بەفەرمی ئەم دروشمە لەوەزارەتی دەرەوەی ئێراندا جێگیرکرا، محتەشەمیپور کەیەکێکە لەدامەزرێنەرانی حزبوڵڵای لوبنانی ھاوکات بۆ دوخول سێیەم و شەشەم ئەندامی پەرلەمانی ئێران بوەو ئەمینداری گشتی بۆ کۆنگرەی نێودەوڵەتی ھاوکاری قودس بوە
ئەندامی کۆمەڵەی پیاوانی ئاینی مجاھیدە
ھەر ئەم دروشمە ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران "عەلی خامنەئی" لە زۆربەی بۆنەکاندا وتویەتیەوە بەتایبەت نوێژی ھەینی، بەڵام دەگوترێت دوای ڕوداوەکانی ١١ سێپتەمبەر نەی وتوەتەوە
"مەرگ بۆ ئەمریکا" لای ئێرانیەکان مەرگ بۆ گەلی ئەمریکانیە بەڵکو ئاماژەیە بۆ دژایەتی کردنی سیاسەتەکانی دەرەوی ئەو وڵاتە خۆبەزلزانینی و سەپاندنی ھەژمونی خۆی بەسەر جیھاندا وەک خۆیان ئاماژەی پێدەدەن
ئێستە ئێرانیەکان ئەو دروشمە بەدروشمێکی جیھانی دەبین وەزیاتریش کار بۆ بەجیھانیکردنی دەکەن ئەویش لە ڕێی زیاد کردنی نفوزی خۆیان لەناوچەکەو لەجیھان.
سەرجەم ئەو گروپو ھێزو لایەنانەی کە ڕاستەو خۆ ئێران ھاوکاری سەربازی سیاسی لۆجیستیان دەکات دەبێت ئەم دروشمە بەرز بکەنەوە ھاوشێوەی حزبوڵای لوبنان و حوسیەکان لەیەمەن و ئەسەد لەسوریا و ھەندێک جاریش بزوتنەوەی حماس لە لەفەلستن وچەند گروپ ولایەنێک لەعێراق کەچەکدارن یان ھێزی چەکداریان ھەیە
ئەگەر سەرنجبدەین لەپەنا ئەم دروشمەوە حکومەتی ئێران ھەمیشە ھەوڵی داوە بەرەیەک چ ناوچەیی بێت یان جیھانی دروست بکات دژی ئەمریکا کە بەدوایدا بڵێنەوە، نەک تەنھا بەو تنەوە بەڵکو شێوازێکە لە بەیعەتدان بەڕابەری شۆڕش کە بەھەمو شێوەک لەژێر فەرمانیدا دەبن
حزبوڵڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە دامەزراوە وێڕای ئەوەی شەڕی حکومەتی سونی لوبنانی سەربە سعودییە پێدەکرد ھاوکات شەڕی ئیسرائیلشی پێکرد
حکومەتی سوریا بەھەمان شێوە لەکاتێکدا ئیسرائیل بۆ ئەمریکا ھێڵی سورە
لەگەڵ زیاتر بونی ھەژمونی ئەمریکا لەناوچەکە ترسی ئێران زیاتربوە، دەبێ بوترێت تا ئەم قۆناغە ئێرانیەکان پێ بەپێ لەگەڵ ئەمر یکیەکان ھاتون.
حوسیەکان لەیەمەن یەکێکیترن لەدروستکراوەکانی ئێران کە تەنگیان بە حکومەتی سنعا ھەڵچنیوەو شەڕی سعودیەی ھاوپەیمانی ئەمریکادەکەن بون بەمەترسیەکی جدی لەسەر ڕیاز و موشەکی ئێرانی ئاڕاستە دەکەن
حەماس لە کەرتی غەززە بون بە گەورەترین مەترسی بۆسەر ئیسرا ئیل و ڕۆژانە موشەکیان ئاڕاستەدەکە
لە عێراق ھەژمونی تەواوەتی ئێران بەسەر ھەرێمی کوردستان و باشوریدا دیارە
بەسەدان گروپی چەکدار لەعێراقدا دروستبوە کە ڕاستەو خۆ سەر بەئێرانن نمایشیان پێدەکات بەوێنەی ڕابەرانی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیەوە
ئەم نمایشو مانۆڕانە بەنیشانەی زیادبونی مەترسیەکانی ئێران دادەنرێت بەرامبەر ھەڕەشەکانی ئەمریکا بەردەوامیش کارتی نوێو مانۆڕی نوێ پیشانی ئەمریکا دەدات دەیەوێت لەناوچەکەدا خۆی وەک زلھێزو خاوەن نفوز نمایش بکات
لەکاتێکدا ئەمریکا ئامادەکاری تەواو دەکات بۆ ڕوبەروبونەوەی لەگەڵ ئێران لەپلانیدایە ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخات و یەکبخات بۆ ئەو مەبەستەش چەند ھەنگاوێکی جدی ناوە کەچی لەملاو لەولا ھەندێک گروپ لەژێر ناوی مانۆڕی سەربازی نمایشدەکەن ئاماژە بەوەدەکەن کەچەکی قورسیان ھەیە کەئەمە ئاماژەیەکی زۆر مەترسیدارە
مەترسی گەورە بۆسەر ھەرێم لەم قۆناغەداجەمسەرگیری ھاوکێشە ئاڵۆزو سیاسیەکانە کەدەبێت بەوردی خوێندنەوەی بۆبکرێت ھەرێمی کوردستان ودۆزەکەی لەپریشکی ئەم شەڕەلادەن چ لەڕوی ئابوریەوە بێت یاخود سەربازی
دیسان بیرمان نەچێت بەرامبەر "مەرگ بەر ئەمریکا" ترامپیش دەڵێت ئەوەی لەگەڵ ئێران بێت لەگەڵ ئێمە نیە.
بۆیە ڕای زۆربەی شارەزایان وایە سەقامگیری ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست بەندە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جا بەھەر شێوەیەک بێت.
کەوتنی سیاسەتی ئەمریکاش لەڕۆژ ھەڵاتی ناوەراست واتە پارچە پارچە بون و لەبەر یەک ھەڵوەشانەوەی ولایەتە یەکگرتوەکان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure