شوان جاف14/8/2018 609 جار بینراوە

جیۆپۆله‌تیكی توركیا له‌ نێوان ناتۆ و توێته‌كانی ترامپ

 

ترامپ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا : ( سعودیه‌ وه‌ك مانگایه‌كی شیرده‌ره‌ وشكی كرد سه‌ری ده‌بڕم)


ئه‌م یاسایه‌ یاسایه‌كی نوێیه‌ له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌ڵام ناوه‌رۆكی سیاسه‌تی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه‌ كه‌ جیهانی ئێستای جڵه‌وگیر كردووه‌.


ئه‌وه‌ی ئێستا ئاماده‌یه‌ بۆ سه‌ربڕین (توركیا و ئێرانه‌) پێش سعودیه‌ چونكه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا یان ته‌نگه‌ نه‌فه‌س كردووه‌ به‌ جۆرێك بۆ هه‌موو جوڵه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌مریكا به‌ر ئه‌م دووهێزه‌ ده‌كه‌وێت ،ئه‌مه‌ش به‌لای سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه‌ جێگه‌ی قبوڵ نیه‌ ، به‌تایبه‌ت له‌ چوار ساڵی ڕابردوو ئێران توانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی عێراق پاشه‌كشه‌ پێبكات له‌ یه‌مه‌ن یش بارودۆخه‌كه‌ گه‌شتۆته‌ ئاستی مه‌ترسیدار لوبنانیش هێزه‌ شیعه‌كان به‌ره‌و جه‌ڵه‌وی ده‌سه‌ڵات هه‌نگاوی خێرایان هاویشتووه‌ سوریاش ئه‌وه‌ی له‌ دیمه‌شقدا حوكم ده‌كات ئێرانیه‌كانه‌ نه‌ك اسد ، مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر هه‌یه‌كه‌ له‌ قطر و بحرین هیچ كه‌متر نیه‌ له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی دیكه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئێران هاوپه‌یمانی چین و رووسیا دێته‌ هه‌ژمار له‌ چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئه‌واندا كارته‌كانی فشاری دژ به‌ ئه‌مریكا داده‌نێت ، توركیاش به‌هۆی گۆرانكاریه‌ خێراكان له‌ سوریا به‌ سیاسه‌تێكی په‌رچه‌ كردارانه‌ ده‌ستی پێكرد به‌ ته‌پینی ئابووری خۆی كۆتایی پێدێنێت ، چونكه‌ توركیا ڕووبه‌رووی دوو به‌ره‌ده‌بێته‌وه‌ له‌ ناو خۆ و دووبه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ :

 

به‌ره‌ی ناوخۆی : پاشماوه‌ی گوله‌نیه‌ كان كه‌ خاوه‌نی هێزی ئابووری باش و ڕێكخستنی مرۆیی باشن مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆگان له‌ ڕووی زانیاری ده‌وڵه‌ت و بازاره‌وه‌ چونكه‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ كارلێكی (نورسیه‌كان، گوله‌نیه‌كان ، فضیله‌كان) دروست بوو بۆیه‌ هه‌ر جۆره‌ جموجوڵێكی ده‌وڵه‌ت لای ئه‌مان پێزانراوه‌ له‌لایه‌كی تر گوله‌نیه‌كان خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی به‌هێزی ئابوورین هه‌رچه‌نده‌ ده‌وله‌تی توركیا له‌ ژێرناوی كوده‌تاكه‌ی حوزه‌راینی 2016 زۆرێك له‌م دامه‌زراوانه‌ی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت .


ئه‌وه‌ی مه‌ترسی دووه‌مه‌ پارتی (CHP) كه‌ به‌جدی كارده‌كات بۆ ڕێگری كردن له‌ سیاسه‌تی ئه‌ردۆگان بۆ مۆنۆپۆلی ده‌وڵه‌ت ، هه‌روه‌ها خسته‌نه‌رووی پرۆژه‌ی (13) خالی ئه‌م پارته‌ بۆ رزگاربوون له‌ قه‌یرانی دارای كه‌ به‌ڕوونی ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌ن كه‌ له‌ناوخۆی توركیا بارودۆخ له‌باره‌ بۆ پرسی دروست كردنی ده‌وله‌تی رزگاری نیشتمانی بێلایه‌ن به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی توركیا له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كی جدیدایه‌ ئه‌ویش روخانی ژێرخانی ده‌وڵه‌ته‌ له‌م بارودۆخه‌شدا مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی توركیای گه‌وره‌ له‌ گۆڕێدا ده‌بێت ، یان به‌لایه‌نی كه‌م تووركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بارودۆخی پێش 2003 له‌ رووی سیاسی و ئابووریه‌وه‌.


به‌ره‌ی ده‌ره‌وه‌: به‌ره‌ی یه‌كه‌م به‌ره‌ی ئه‌مریكایه‌ كه‌ پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش تووركیا به‌ مه‌رگێكی حه‌تمی خۆی ده‌زانێت بۆیه‌ به سیاسه‌تێكی په‌رچه‌ كردارانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌مریكا تا ئه‌و ئه‌جێندا ئه‌مریكیه‌ - ئیسرائیلیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا نه‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردن ئه‌ویش به‌ هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی رووسیا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا كه‌ كلیلی ئه‌م گۆرانكاریه‌ له‌ سنوره‌كانی باشووری توركیاوه‌ ده‌ست پێده‌كات دواتر به‌ره‌و رۆژئاوای توركیا پاشان به‌ره‌و خۆرهه‌ڵاتی مل ده‌نێت توركیایه‌كی قه‌زه‌م له‌ ئه‌نادۆل دا ئه‌مێنێته‌وه‌ .


به‌ره‌ی دووه‌م : ووڵاتانی ئه‌وروپا كه‌ توركیایه‌كی به‌هێز به‌مه‌ترسی ده‌زانن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا چونكه‌ له‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستای ئه‌ردۆغان به‌ گوومانن و نازانن له‌ ناواخنی توركیایه‌كی به‌هێزدا تا چه‌ند ئه‌وروپا پارێزراوه‌ چونكه‌ توركیا به‌ مه‌ترسی بۆ قوڵای ستراتیجی ئه‌وروپا وێناده‌كرێت ، بۆ یه‌ سه‌ره‌تا گرنگه‌ بۆ ئه‌وروپیه‌كان چ سیسته‌مێك په‌یره‌و ده‌كرێت له‌ توركیا له‌وه‌ش گرنگتر كێ ئه‌م سیستمه‌ و ته‌به‌نی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وه‌ ئایا چ میكانیزمێك له‌ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تدا جێبه‌جێده‌كرێت ؟ ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت له‌ ئێستادا جێگه‌ی دڕدۆنگی و مه‌ترسیه‌ بۆ ئه‌وروپیه‌كان ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان موماره‌سه‌ی ده‌كات دووره‌ له‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی چونكه‌ له‌هه‌مووی مه‌ترسیدار تر توركیا به‌ گه‌رای به‌رهه‌م هێنانی تێرۆری ناوچه‌كه‌ دێته‌ هه‌ژمار كه‌ به‌رده‌وامی ئه‌م جۆره‌ سیاسه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان رۆژ له‌رۆژ مه‌ترسیه‌كان زیاتر ده‌كات و ئه‌وروپیه‌كان بێ ئومێد ده‌كات.

 

ئه‌وه‌ی ماوه‌ بوترێت توركیا له‌سه‌ر دووڕێیانی گۆرانكاریه‌كه‌ كه‌ به‌ لیره‌ ده‌ست پێده‌كات و له‌ كۆشكی (چانكایه‌) ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌بینینه‌وه‌ ، چونكه‌ به‌ پشگیری كردنی تووركیا له‌ ئیران و به‌ ده‌ست تێكه‌ڵ كردنی تووركیا له‌ سوریا له‌گه‌ڵ رووسیا به‌ ماسك داری مانه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ تیرۆر ، نه‌بوونی ئه‌جێندایه‌كی روون بۆ هاوبه‌شی ئه‌وروپا ، به‌ مغروری ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌دا توركیا ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ خاڵی ده‌ست پێكی داواكردنی قه‌رز له‌ ئه‌مریكا ، دروست كردنی ده‌وڵه‌تێكی ده‌سته‌مۆی ئابووری ئه‌مریكی له‌ توركیا ئه‌گه‌ر رووسیا له‌م دۆخه‌دا ته‌ره‌ف گیری بكات ئه‌وا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌بێته‌ ئه‌مری واقع به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دروست بوونی هێزه‌ نوێیه‌كان كه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوا له‌ ئه‌وه‌لیاتی كاركردنی ئه‌م هێزانه‌دا بێت ئه‌مه‌ش واده‌كات رووسیا جارێكی تر نه‌توانێت پارچه‌كێكه‌ گه‌وره‌كه‌ی تووركیا بخوات .

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure