کۆساڵان ع مەجید12/8/2018 459 جار بینراوە

#لیرەو_تمەن_بەرامبەر_دۆلا💵


لەبنەمادا ھاتنە سەردەسەڵاتی ترامپ واتای گۆڕانکارییەکی ئابوری سیاسیبوو بۆ جیھان و بەتایبەت ڕۆژ ھەڵاتی ناوەڕاست
ترامپ نەیشاردۆتەوەو بەئاشکرا ئەڵێت ئەوەی لەگەڵ ئێرانە لەگەڵ ئێمە نیە
لەبنەمادا ئێرانیش ھێندە پارویەکی ئاسان نیە تا بەئاسانی قوتبدرێت، ھەربۆیە سیاسەتی ئەمریکا لەشەڕی بەرامبەر ئێران بەچەند شێوازو قۆناغێکە و کۆتا ڕێگەی چارەسەری سەربازییە
لەو چوار چێوا ئەمریکا ھەوڵی بڕینی شادەمارەکانی ئێران دەدات ھەر لە عێراق سوریا لوبنان بەبڕوای من شەڕی سوریا و داتەپینی ئابوریەکەی و لەناو بردنی ئەسەد ھەر لەچوار چێوەی بڕینی شادەمارەکانی ئێراندایە
لەکاتێکدا ئەمریکا دەیتوانی چەند ساڵێک لەمەو بەر ئەو سزایانە بەسەر ئێراندا بسەپێنێ بەڵام ئیدارەی ئەو وڵاتە ھەمو ھەنگاوێک بەدراسە دەکەن چونکە ھەتا پەلوپۆکانی ئێران لەکار نەخەن باش دەزانن سزاکان کاریگەری ئەوتۆیان نابێت لەماوەی ڕابردوشدا ئەو ڕاستیە سەلمێنرا
بۆیە بەدرێژایی شەڕی ئەمریکا ئێران و لەچوار چێوەی ئەو فشارانە خراونەتە سەر ئابوریەکەی ھێندەی ئێستا کاریگەری نەبوە و ھێندەی ئێستا ھێزی کڕینی پارەی دانەبەزیوە
ئەمە لەکاتێکدایە ھیچ یەکێک لە دەوڵەتە ھاوپەیمانەکانی لەناوچەکە حاڵیان لە ئیران باشتر نیە وەک حکومەتی شیعەی عێراق و بەشار ئەسەد لەسوریا بۆیە بەئاسانی ناتوانێ ئەو لاسەنگیە ڕاست بکاتەوە
یەکێک لەو دەوڵەتانەی غەزەبی توڕەیی ئەمریکا گرتویەتیەوە تورکیایە کە دەیەوێت سەرکێشی لەگەڵ ئەمریکا بکات لەسیاسەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
ڕاستە بە ئێستەشەوە تورکیاھاوپەیمانێکی ستراتیژی ئەمریکایە بەڵام ھەندێ جار بەمەبەست بێت یان بێ مەبەست لەخەتی ئەمریکا لا ئەدا بۆیە ناتوانین بڵێین ئەمریکا وەک ئێران چاو لە تورکیا دەکات بەڵام پێویستیشە جارجارە زللەیەکی ئاگادار کردنەوەی لێبدات
سەرەڕای بونی چەند دۆسیەیەکی بازرگانی و سپیکردنەوەی پارەی ئێرانی لە لایەن تورکیاوە، لەئێستاشدا تورکەکان بە ئاشکرا دەڵێن ئێمە پابەندی سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران نابین
دروستە ئەگەر لەڕوی دیبلۆماسیەوە سەیری ئەو ھەڵوێستەی تورکیا بکەن بەو مانایە کە دەیەوێت ئەمریکا ناچار بکات مل بۆ کۆمەڵێک داواکاری تورکیا بدات بەڵام ئایا تاچەند ئەمریکا بەدەم ئەمفشارانەی تورکیاوە دێت ؟
وەک دەردەکەوێت ئەمریکا نەک بەدەم فشارەکانی توەکیاوە نەھاتوە بگرە تۆزێکی ماوە ھاوتای ئێرانی بکات
لیرەی تورکی تۆزێکی کەمی ماوە لەڕوی ھێزی کڕینەوە ھاوشێوەی تمەنی ئێرانی لێبێت
پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا کام لەم دودەوڵەتە زوتر تەسلیمی ئیرادەی ئەمریکا دەبن؟
ئەوەی جێی سەرنە کاریگەری فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا زیاتر و کاریگەر تر دەبن
چونکە ساڵانێکە گەلی ئێرانی بەبەراورد بەتورکیا لەگەڵ ئەو دۆخەڕاھاتون و دەڵێن زیندەگی سەختە
بەڵام تورکەکان وانین بەرگە ناگرن چونکە شێوازو ستایلی ژیان لەخواردن و خواردنەوە کەیف و سەفا
زۆر لەگەڵ ئێرانیەکان جیاوازترە

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure