نيازحامد9/8/2018 791 جار بینراوە

دەستکەوتێکی گرنگ لە گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم ، بۆ ئاکەپە ئاشکرا بوو !.

گاڵتەجاڕیی ریفراندۆم کە پرۆژەی ئاکەپە بوو و ، پارتی جێبەجێکرد ویەکێتیش وەک پاشکۆ کەوتە داوەکە ، ئامانجگەلێکی هەبوو لە گرنگترینیان ، دابڕاندنی کەرکوک بوو لە باشوری کوردستان .
لە پیلانەکە کە فەرمان بە پارتیو یەکێتی کرا بوو ، کەرکوک وێران بکرێت وکوردیشی تیدا نەمێنێت و دیموگرافیاکەی بگۆڕدرێت ، لێ خۆشبەختانە پیلانی ١٦ ئۆکتۆبەر سەری نە گرت ، هەردوو بنەماڵە چەکدارەکانیان کشاندەوە و ، هەلاتن.


دوای دەرکردنی پارتیو یەکێتی لە کەرکوک ئیدی رەوشێک هاتە ئاراوە ، خواستی ناوەند زێدەی کرد تا بیخاتەوە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە ، بۆ ئەوەی دابڕانی کەرکوک لەگەڵ شارەکانی دیکەی کوردستان ببێ بە ئەمری واقیع .


پارتی بە تەعلیماتی دەزگای جاسوسی میت ، پاش سەردانی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ لای عەبادی ناچار بە تەنازولێکی گەورەی کرد بە رەسمی بازگەی کەرکوک-هەولێریان دانا ، لە هەمووشی گرنگتر حکومەتی عێراقی هەموو کەلوپەلێکی هاوردە ونێردە گومرگ دەکات.


دانانی بازگە ئەو ئیحایە(ئاماژەیە) دەدات لە رووی سیاسیو جڤاکییەوە کە کەرکوک کوردستان نییە.گەورەترین سەرکەوتنی سەرۆکی پارتی وەک دیاری پێشکێشی ئەردۆگانی کرد.


بە مانایەکی دیکە ، ئەگەر ئەو هەنگاوە لە بەرژەوەندی تورکیاش نەبێت لە رووی ئابورییەوە ، لێ لە رووی سیاسییەوە دابڕاندنی شارەکانی کوردستان لە کەرکوک، کە ئەمەش ستراتیژی دەوڵەتی تورکیایە و، پارتی جێبەجێی دەکات.


هەواڵەکان وا ڕادەگەیەنن ، حکومەتی عێراقی و تورکیا لەسەر کردنەوەی دەروازەی فیشخابور پێکهاتون بۆ ئەوەی تەجاوزیی هەرێم بکرێت و کەلوپەلی تورکیا راستەوخۆ بۆ عێراق بچێت یەکجار گومرگ بکرێت.


ئەم لێدانە لە واری سیاسیو ئابوری لە خەڵکی کوردستان ، پارتی وەک جێبەجێکار و یەکێتیش وەک پاشژکۆیەکی زەلیل وملشۆر رۆڵ دەبینن.

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure