دارا شێخ یەحیا9/8/2018 209 جار بینراوە

نوسەری بایکۆتچی و کاندیدی ئومێد...



کاتێک مرۆڤی ڕۆشنبیر و دیدگەرا، ڕووبەڕوی قەیرانی ئیزدیواجیەتی مەعایری خۆی بۆ سیاسەت و سەرجەم پڕۆسەکانی نیو کۆمەڵگە دەبێیتەوە، خۆی هه ستی پێناکات چونکە هه ستێکی باڵای وای لەلا دروست بوە ئەوەی دەینوسێت و دەیڵێت، دەقی نەگۆڕە، تەلیسم و بەردی شەخسەکانە، لەوەش زیاتر خۆی وا وێنا دەکات ڕۆحی کۆمەڵگەیە و گەیشتۆتە پیرۆزی و سوپەرمانێتی، بێ ئەوەی لەوە تێبگات دەوروبەری هۆشیار ئەو دەبینن، دەشزانن بەنیازی چ گەوجاندنێکە کەلەخۆیەوە دەستی پێ کردوە، هه ر بۆنمونە، یەکێک لەو نوسەرانەی لەپوڵینی چینی سۆپەرمانێتی دا خۆی هه ژمار دەکات، دوای پڕۆسەی بایکۆت کردنی خەڵک و هه رای تەزویرات، ئەو جاڕی گەڕانەوەی ئومێدی دەدا، بانگی مێگەلی ده کرد هیوایان وەبەربێیتەوە و جارێکی تریش دیدە خامۆش بن بەرامبەر هه ڵە و موتاجەرەی سیاسیە پۆپۆلیستەکان، ئیدی بەدەستێکی قەڵەمەکەی گرتبو و بەوی تریشیان چەکوشی لەبەری ئومێد دەدا و لەو دێمەنەشدا بەرگی زەنگەوانی کردبوە بەر بۆ ئەوەی گوێی خەڵکی پێی بزرنگێینیتەوە، ئەو چینە لەنوسەر و ڕۆشنبیرانی ئۆمێد مەبەست و دەستەکەیان کەشف بو، تەنها بەدوی دەورێکی تری خۆیاندا دەگەڕان بۆ ئەوەی لەمەیدانێکی وێرانکراوی ئومێد و هیوادا وەک پاڵەوان دەربکەن، کاکی ڕەوشەنبیر بۆ ئەوەی ئومێد بگەڕێنیتەوە بۆ خەڵکی، لەحزبەکەی دا خۆی کاندیدی هه ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد، بەهۆی ململانێی ناوخۆی حزبەکەیەوە ناوی لە لیستی کاندیدان فڕێدرا، ئێستاش هاتوە زەنگی بایکۆت لێیدەدا ئەمجارەیان بۆ ئەوەی ئۆمێدێکی تر بۆ خەڵک بگەڕێنێتەوە و خۆیشی لەنمایشێکی پاڵەوانبازی تردا دەربکەوێ، بێ ئەوەی لەخۆیان بپرسن ئەم نوسەر و ڕۆشنبیرانەن هۆکاری هه ڵەی سیاسی و دواجاریش شاردنەوەی تاوانەکانیانن، بەوەش ئەوانن ئومێد دەکوژن..

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure