فەرهەنگ فەرەیدون4/8/2018 392 جار بینراوە

محەمەد سەڵاح و عەبدوڵای مەلانوری

لە دواین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی میسڕ، هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە نارازیبوون بەخۆ کاندیدکردنی عەبدولفەتاح سیسی و موسا مستەفا، ئەوان هیچ کاندیدێکی باشتریان نەبوو دەنگی پێبدەن، بۆیە زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی وەک نارەزاییەک و لەبری بایکۆتی هەڵبژاردن، لەخوار ناوی هەردوو کاندیدەوە ناوی محەمەد سەڵاحیان نوسی، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەو یاریزانەی تۆپی پێ زیاتر خزمەتی وڵاتەکەیانی کردووە.

 

لە چەند رۆژی رابردووشدا، دیارینەکردنی عەبدوڵای مەلا نوری وەک سەرۆکی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، نارەزایی زۆری لای لایەنگران و هەڵسوڕاوانی گۆڕان دروستکرد، بەڵام سەركردایەتی بزوتنەوەكە گوێی بەو ناڕەزایەتیانە نەدا.

 

دەمەوێت بڵێم دەنگدەری گۆڕان، دەنگدەرێک نییە بۆ دەستکەوتنی بەرژەوەندی و لەدەستنەدانی بەرژەوەندی دەنگ بەو بزوتنەوەیە بدەن، ئەوان دەتوانن وەک نارەزاییەک دژی خانەی راپەراندن و بزوتنەوەی گۆڕان، وەک میسڕییەکان ناوی عەبدوڵای مەلا نوری لەسەر لاپەڕەی لیست و کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردوستان بنووسن لەكاتی دەنگدان.

 

ئەگەر ئەم هەڵمەتە کرا، خانەی راپەڕاندن بۆی دەردەکەوێت، چەند دەنگی بزوتنەوەکەی لەدەستداوە، دەشبێتە بەڵگەیەکی بەهێز بەدەست جڤاتی نیشتمانییەوە، بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی دژی دانانی عەبدوڵای مەلا نوری بوون بۆ سەرۆک لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure