ڕێكان شه‌ريف4/8/2018 371 جار بینراوە

جێگری سەرۆک وەزیرانیت و بڕوانامەت هەیە و کارت جانتا هەڵگرتنە!،بێگومان لات ئاساییە منیش کارێکی تر بکەم!

 

هەفتەی پێشوو لە تویتەری خۆی بە ڕێنوسێکی هەڵە کە پێوەی دیار بوو چرکەیەک لە قوتابخانەیەکی کوردستان نەیخوێندووە ئەنوسێت :" من خوێندکار بوومایە بێ گوێدانە بڕوانامەکەم ، ئەچووم بە دوای کارێکی تردا دەگەڕام " ، ئەم وتەیەی قوباد جەلال تاڵەبانی رەخنەی زۆر لێگیرا بەڵام لای من زۆر ئاسایی بوو لەبەر ئەوەی خۆی نمونەیەکی ئەو وتەیەیە و خۆی ئەو وتەیەی بە پراکتیزە کردووە.

ئەم وتەیە ئەیسەلمێنێت خوێندن و خوێندەواری لە داهاتوودا چەند زەلیل ئەکرێت بە دەست ئەم جیلە نوێیەی دەسەڵاتەوە، ڕەنگە ئاساییی بێت ئەو بەڕێزە ئەم جۆرە لێدوانانە بدات چونکە نەهامەتی خوێندکارێکی کوردی لە قوتابخانە و زانکۆکانی کوردستانی نەبینیووە ئەو هەر لە ئەمریکا و ئەوروپا خوێندنی کردووە، ئەو غەدرەی نەبینیووە یەکێک ۱٦ ساڵ ئەخوێنێت لەبەر ئەوەی سەر بۆ کەس دانانەوێنێت بێکارە.

مەترسیەکی تری لێدوانی ئەم جیلەی کوڕ و برازاکانی جیلی پێشوو ئەوەیە کە لە ڕووی دنیا بینی خۆیانەوە ئەیکەن و زۆر بڕوایان پێیەتی، زۆر کات قسە و لێدوانی مام و باوکیان زۆر ئیعتیباری نەبوو و لێیان نەئەگیرا چونکە زۆر کات بیانویان بۆ ئەهێنرایەوە خوێنەواریان نیە یان کلتوری خوێندنگا و زانکۆکانی ئێرەیان وەرگرتووە یان ماوەیەکی زۆری ژیانیان لە شاخ بەسەر بردووە کەمتر تێکەڵ بە ڕۆشنبیری دنیا بوون، بەڵام کوڕ و برازاکانیان لە باشترین زانکۆکانی جیهان و لە خۆشترین وڵاتەکانی جیهان خوێندن و ژیانیان کردووە ئەو لێدوان و کردارانەی ئەیکەن بڕوای تەواویان پێیەتی و لە ڕووی نەزانیەوە نیە.

لە کۆتایدا ئەڵێم مادەم تۆ بڕوانامەت هەیە و پۆستێکی باڵات هەیە لە حکومەتدا و پێت ئاساییە کارێکی تر بکەیت هیچ پەیوەندی بە بڕوانامە و پۆستەکەتەوە نیە کە جانتاهەڵگرتنە، منیش لام ئاساییە کارێکی تر بکەم پەیوەندی بە بڕوانامەکەمەوە نەبێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure