ئومێد خۆشناو28/7/2018 336 جار بینراوە

هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ و خراپه‌ هه‌ڵبژاردن دوابخرێت.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی ڕێ و شوێنه‌ یاسایی و ئیداریه‌کانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن،چه‌ند ڕۆژێکه‌ ده‌نگ و دۆرو باس وخواستی،دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌کان جێگای قسه‌و باسی زۆره‌و به‌ نافه‌رمی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت.


ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پارتی لیستی ناوی کاندیدانی پێشکه‌ش به‌ کۆمسیۆن کرد،به‌ڵام دوای درێژکردنه‌وه‌ی واده‌که‌ش هێشتا،چه‌ند لایه‌نێک لیستیان پێشکه‌ش نه‌کردوه‌!.


هه‌رچه‌ند ئه‌وهه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره‌ له‌ ٣٠ئه‌یلول بکرێت،هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ نیه‌،به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی دره‌نگ وه‌خته‌یه‌و ده‌بوایه‌ زووتربکرێت.

 

ئه‌گه‌ر:وه‌ک هاوڵاتیه‌کی ئه‌و وڵاته قسان بکه‌م،ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وموزایه‌ده‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌کانی،نه‌ک ده‌یخواست هه‌ڵبژاردن دوابخرێ،به‌ڵکو ده‌یخواست هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌بکرێت.

 

ئه‌گه‌ر:وه‌ک په‌رله‌مانتارێک قسان به‌که‌م،پێکهاته‌ی ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان وحکومه‌ت،له‌به‌ر به‌لاڕێ دابردنی مه‌وزوعه‌ ئه‌ساسیه‌کانی حه‌یاتی خه‌ڵک وخاک و به‌رپرسیایه‌تی هه‌ڵنه‌گرتنی قۆناغه‌که‌،دیسان ده‌خوازێ هه‌ڵبژاردن بکرێ ودوانه‌خرێ،تا نه‌خشه‌ی سیاسی وڕیزبه‌ندی حزبه‌کان بگۆڕدرێ وله‌ ئاینده‌ به‌رپرسانه‌تر هه‌نگاو هه‌ڵبگیرێت.

 

ئه‌گه‌ر:وه‌ک پارتیه‌کیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم.


سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌ ده‌رونیه‌ی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کان کراو ماکینه‌ی ئیعلامی زۆر فۆکسیان خسته‌ سه‌ر پارتی وبه‌هه‌موو چه‌شنێک هه‌وڵیاندا،هه‌رچی خراپی هه‌یه‌ بیخه‌نه‌ ئه‌ستۆی پارتی،که‌چی هه‌موو حیسابات و دیراساته‌کان پێمان ده‌ڵێن،ئه‌و هه‌موو موهاته‌راته‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی نه‌کردوو،به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێستا هه‌ڵبژاردن بکرێت باری پارتی زۆر زۆر باشتره‌ وئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ سودوو قازانجی پارتیه‌،باشترین نموونه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقه‌.

 

ئه‌گه‌ر:وه‌ک دیموکراسی خوازێکیش قسان بکه‌م ده‌ڵێم.


حه‌ق نیه‌ و پێویست ناکات له‌به‌ر خاتری هیچ،چاوی ڕه‌خنه‌ بخرێته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی که‌،له‌ناوچه‌که‌ به‌ نمونه‌ی دیموکراسی ناسراوه‌....

 

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure