سوارە سەدوبیستی25/7/2018 720 جار بینراوە

بزوتنەوەی گۆڕان پێش ئەوەی دەسەڵات بگۆڕیت ڕێکخەرەکەت بگۆڕە.

 


گومانی تێدانیە گۆڕان وەک هێزێکی خۆڕسکی پڕلە ئیرادە هەمیشە دەسەڵات وەک فریشتەی ڕۆح کێشان لی ترساوە.
چونکە خاوەنی ڕێکخەرێکی وەک کاک نەوشیروان بوە لەڕابردو بەداخەوە لەدوای کۆچی دوای ئەم پیاوە نەهێڵدرا بگاتە دوومانگ بە پەلە پڕوزێ ڕێکخەرێکیان قوت کردوە ئەویش کۆستیی کۆچی کاک نەوشیروانی لای جەماوەر گەورەتر کرد چونکە خەڵک دەیان زانی ئەم پیاوە توانایی بەڕێوە بردنی ئەم بزونتەوە جەماوەرییەی نیە پیاوێک پڕلە بێ توانایی خاوەنی هیچ خیتابێکی خۆیی نیە هە میشە هێندە
لە خەمی کوتلە و نزیک بونەوە بوە لە ئەربابەکانی نیو هێندە لە خەمی بزوتنەوەکە و جەماوەردانەبوە ،
ئەوەش وای کردوە بێزاری وتوڕەی هەڵسوڕاوان جەماوەی گۆڕانی ڕو لە هەڵکشان و زیادبون کردوە،
من بەش بەحاڵی خۆم دوا لە هەمو هەڵسوڕان دەکەم با تا بزوتنەوەکەمان
بە خەبات و برسێتی و ماندو بونی سەدان هەزاری وەک ئێوە دروست بوە با نەیەڵین تالێواری مەرگ بڕوات وڕێگەنەدەین ڤایرۆسی بێ هیوایی نەچێتە نێو گیانی بزوتنەوەکە داواکارم تا توڕە بونی جەماوەرەکەی نەگەیشتۆتە لوتکە پێسویستە ڕێکخەرەکەمان بگۆڕین گیانی چاونەترسیی بژییەنین ودەسەڵاتی گەندەلدەڵکار بلەرزێنین ،
چونکە لەم ساتە بەدواوە بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی ئێمەی خەم خۆری گۆڕان کە دەبێت پیاوێک بکەینە قیادەو پێشڕەو کەسەرکەوتن و گۆڕانکاریکانمان بایی مسۆگەربکات ،
وە دڵنیاشتان دەکەمەوە بچوک بونەوەیی
ئەم بزونتەوە مەدەنیە هیچ هێزو کەسێک جارێکی تر ناگاتەوە 25 \ 7
چونکە ئەم کۆمەڵەی لە دەوری ئەم پیاوەن دو مەبەستیان هەیە یەکەم هەندێکیان نان و تیکەی چەوریان لە بنەماڵە کردنی گۆڕاندایە دووەم کۆمەڵێکن یان گیرفان و دەمیان داچەقاندوە بۆ وەرگرتنی پلە و پۆست چونکە خۆیان باش دەزانن ئەگەر بەم شێوە نەبێت هیچیان بۆ سەوز نابێت کۆمەڵێک کەسی دەست پێ سپین نمونەشمان زۆرن لەم پیاوە ناشەریفانە کاتی خۆی هەندێکیان پارەی پاکەتێک جگەرەی سۆمەریان پێ نەبو ئێستا مالیبۆرۆی 10دولاری دەخۆن جلی مارکەیی جیهانی لەبەردەکەن ،

بەشێکتان خوا بتانکات بەقوربانی حەماڵ و کرێکاران دەنگدەران و ئەگەر نا ئێوەمانانان پیاوی حەماڵیش نەبون لێم مەگرن دابەزیومەتە ئەو ئاستە وکەتفبارانانتان بکەم زۆربەتان نازانن بەچی فشەو پۆزیک هەڵسووکەوت دەکەن لەگەڵ خەڵکی هەژاردا کوردەواری زوو وتویانە هەتیومچە زو لەخۆی دەگۆڕێت ،

لەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێ کوڕی باش و دەست پاک لەم بزوتنەوە جەماوەریەدا
با هاوڕێباشەکانمان گلەیمان لێ نەکەن کەسی وا باشی تێدایە لە سەر غەزێنەی پاشایی میسر داینیت دڵت لێیختورە ناکات،

بەڵام بەداخەوە وەک چۆن ڕێکخەر یی گشتی بزوتنەوەیی گۆڕان نەیتوانیوە بە ئەرکی خۆی هەڵسێت جفاتی نیشتیمانیش کەوتۆتە ژێر کاریگەری کوڕەکانی کاک نەوشیروان بەجۆرێک ناتوانن بەکاری ڕاستەقینەیی خۆیان هەڵسن وئەمەش وایکردوە کارکردن بەدەستوری ناوخۆیی گۆڕان سستی پێوە دیاربێت ، هەروەها باسی خراپی ئەدایی خانەی پیران ناکەم کە لە سەرە تادا
ئیمە ڕەخنەی جدیمان لەسەریان هەبوو لێرەدا چەند خاڵیک باس دەکەم
هەر لە سەروبەندی هەڵبژاردنی ڕێکخەرو خانەی ڕاپەڕاندن کەسەکان دیاری کرابون چەند گەنجێک بەنیازی خۆکاندید کردن بون کەبەتەلەفۆن تەکلیف کرون پاشە کشەیان بەخۆکاندیدکردنیان کرد ئەویش لە ژێر ڤشاری دوو بۆسێ کەسی دەست ڕۆشتوو لەئاستی باڵایی بزووتنەوەیی گۆڕان
کە خۆیان لەسەرویی جڤاتدا دەبینەوە


لێرە پێویستە ئاماژە بەخاڵێک بدەم وبڵێم بۆ بەرچاو ڕونی ئێوە ئەگەر خانەی ڕاپەڕاندن ئەوەندە زەروربو خێرە لە سەردەمی کاک نەوشیرواندا تەشکیل نەکرا ڕاستە لە دەستوری ناوخۆی گۆڕاندا وەک خاڵی جەوهەری هاتوە من پیم وایە لەم عان ساتە جفات هیچ شەرعیەتی نەماوە پێویسته بەکۆی گشتی هەلبژاردنی ناوخۆی بکرێت ئەگەرنا گۆڕان لەم هەڵبژاردنە گومانی تێدانیە توشی شکستی ڕاستە قینە دەبێتەوە ئەمەش دەبێت لە ناوچەوانی چەند کەسێکی دیاریکراویی گۆڕان بناسرێت ،


دەبێت چاک سازی ڕیشەی لە کەناڵەکەی و دارایەکەشی بکرێت شەفافانەتر بکرێت چەند کەسێک بەئارەزویی خۆیان یاری بەمیدیا نەکەن،
ئەوەی من مەبەستمەبیڵێم و بەخاڵی جەوهەری و گاریگەری دەبینم پێویستەبڕگەیەکێک بۆ دەستور دیاری بکرێت وەک خاڵی پاداشت و سزا کە ئەوەش زیندوێتی بونی بزوتنەوەکە نیشان دەدات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure