سەردار ئەمین17/7/2018 1167 جار بینراوە

ئاشبەتاڵی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەردەست و لە سەردەمی نەوشیروان موستەفادا ڕویدا!

 

کاک قادری بەڕێز بۆ ئەوەی ڕاستییەکان وەک هەیە ئاشکرابن، بە ئینساف(چیاو نما) جورمێکی هێندە گەورەیان نەکردووە، ئەم کوڕانە لە بابیانەوە موڵک و ماڵێکی زوریان بۆ بەجێماوەو وەک منداڵێ هەر سەرمایەدارێکی ئەم دونیایە بەرخودان بەو سەروەت و سامانەوە دەکەن، کێشەکە نەوشیروان موستەفایە نەک نماو چییا، باوکی هەژاران هەمیشە ئەو موڵک و ماڵەی کومپانییای ووشەی بە موڵکی خۆی زانیوە و هەرگیز لە هیچ بوونەیەکدا نەیووتووە موڵکی بزوتنەوەی گۆڕانە، لە سەرتای گۆڕاندا دەیانگوت ئەم گردە مووڵکی گشتییەو ڕۆژێک، کەی گردوو موڵک و ماڵی داگیرکراوی گشتی گەڕایەوە ئەوە گۆڕانیش ئامادەیە(تەنها) ئەم گردەو بینای ڕەقابەی مالی بگێڕێتەوە، ئەم نوزەیەش لە دوای ٢٠١٢ وە لە لایەن گۆڕانەوە هاتە کۆتایی، ببینە لە چوونە ناو حوکمەتەوە هیچ باس لە گێڕانەوەی موڵک و ماڵی گشتی نەکراوە، لە ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان بە یەک وشە باس لە گێڕانەوەی موڵکو ماڵی گشتی نەکراوە، لە بەرنامەی هەڵبژاردنی عێراقی گۆڕاندا بە یەک حەرف باس لە گێڕانەوەی موڵک وماڵی گشتی نەکراوە، کاکە واز لە کوڕانی نەوشیروان بهێنن ئەم منداڵانە وەک هەر منداڵێکی بەرپرسی کوردی هێندەی لە بەزم و ڕەزمی خۆیاندان، بیریان لای میللەت نییە، دڵنیابن ئەم کوڕانە لەسەر ئەو نەخشە ڕێگە دەڕۆن کە باوکی هەژاران بۆی کێشاون، مەگەر بەشەق دەنا بە سانتیمەتر لەو نەخشەیە لانادەن، ئەوە نەوشیروانە کە بۆ دووهەم جار کڵاوی لەسەر هەموومان دانا، جاری یەکەم کە بڕوای بە سۆشێالیست نابێت و ١٢ ساڵ دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی مارکسی لینینی و بۆ گۆڕانیش هەمان سیناروێی دووبارەکردەوە، ئەوە بوو سواری شەپۆلی ناڕەزاییەکانی خەڵکی کوردستان بوو وە گۆڕانی لێ دروست کرد، تا باری خواری خۆیی پێڕاستکاتەوە، بڕوام وایە ئەگەر لەو هەوڵەیدا بۆ لابردنی جەلال تاڵە بانی و لە هەڵبژاردنە ناو خۆییەکانی ٢٠٠٦ ی ناو یەکێتتیدا سەربکەوتایە هەرگیز گۆڕانی دروست نەدەکرد، ئەو پیاوە تا ٢٠٠١ قۆڵی خەڵکی لەسەر یەکێتی دەشکاند.ئەم بۆڵەو تۆڵە شەرمننانەی ناو گۆڕان لەسەر موڵکایەتی کۆمپانیای ووشە و کوڕانی نەوشیروان موستەفا، بەلاڕێدا بردنی خەڵکە و نیشانەی هەژاری هەڵوێست و فیکرییانە! گۆڕان ئەگەر کومپانییای وشەشی هەبایە هەر بەم سەرکردایەتی و بنکردایەتییەوە تورێکی قوڕاوی نەدەهێنا، لە ساڵی ٢٠١١ وە لەسەر دەستی نەوشیروان و ستافەکەی، گۆڕان لە هەموو روحێکی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێڕانە بەتاڵ کرایەوە. ئەگەر بەدووی هێزێکی گۆڕانخوازەوەین؟ دەبێت داوا لە خەڵکە باشەکەی گۆڕان بکەین کە گۆڕان بۆ یەکێتییە تازەکان( نەشیروانییەکان) بەجێبهێڵن و بیر لە دروستکردنی هێزێکی نوێی دی بکەنەوە و ئێمەش پشتیوانیان بین. دەمێکە هاواردەکەین کە نەوشیروان باوکی هەژران نییە، پییان دەوتین ئێوە حاقدن لەسەر ئەو پیاوە. 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure