ئارام ئەحمەد16/7/2018 1602 جار بینراوە

پرۆژەی هاوبەشی پارتی و گۆران،لەسەر پرسی سەرۆکایەتی،سوتفە یان ڕێکەوتنی ژێر بەژێر؟!

هێنانە پێشەوەی ئەم یاسایە لەم کاتەدا لەلایەن گۆڕانەوە شتێکی ئاسایی نیە بەتایبەت کە پارتیش پڕۆژەیەکی هاوشێوەی پرۆژەکەی گۆڕانی ئامادەکردبوو، ناکرێت ئەمە سوتفەبێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی من لەئێستادا ئەم مەسەلەیە ناکۆکییەکی گەورەی لەناو جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دروستکردووە.


یەکەم: داوائەکەن ڕونکردنەوەیان پێبدەن لەبارەی هۆکاری هێنانە پێشەوەی ئەم یاسایەو بایەخ و قازانجەکانی بۆ گۆڕان لەم کاتەدا. دووەم: چۆن ئەکرێت لەپرسێکی واگرنگدا حساب بۆ جڤاتی نیشتمانی نەکرێت کە شوێنی دروستکردنی بڕیاری سیاسی بزوتنەوەکەیە؟؟

 

بەپێی زانیارییەکان ، پرۆژەکە یاساکە (یوسف محەمەدو دکتۆرە بەهار)نوسیویانە ، تەنها جەلال جەوهەرو عومەری سەید عەلی ئاگادارن، تەنانەت ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانی دەربڕیوە لەوەی پرسی پێنەکراوەو یاساکە هەڵەی کوشندەی تیادایەو ئەگەری زۆرە لەئایندەدا کێشەیەکی وەک ئەوەی 30 حوزەیرانی ساڵی 2013 لێبکەوێتەوە،کە یەکێتی و پارتی دەسەڵاتی بارزانیان درێژکردووە. دواتر قەیرانێکی سیاسی گەورەی لەکوردستان خولقاندو بەداخستنی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ کۆتایهات.

 

ژمارەیەکی زۆر لەئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕانیش ئاگاداری پرۆژەکە نەبون و تەنانەت هەندێکیان دەنگیشیان پێنەداوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان ڕێکخەری پەیوەندییەکانی پارتی و گۆڕان بووە بۆ تێپەڕاندنی ئەم یاسایە لەپەرلەمان. گومانی زۆر هەیە پارتی لەڕێی (عەلی حەمەساڵح)وە، ئەم پڕۆژەیەی هەڵدابێتە ناو گۆڕان و لەبەرامبەر ئەوەدا پارتی ئەو ڤیتۆیەی لەسەر یوسف محەمەد هەیەتی ھەڵبگرێت کە ڕێگەنادات هیچ پۆستێک لەعێراق وەربگرێت .

 

هاوکات گومانی گەورەش هەیە کە ئەمە ڕێکەوتنێکی ژێر بەژێربێت لەگەڵ پارتی کەتەنها عومەری سەید عەلی و جەلال جەوهەرو یوسف محەمەدو عەلی حەمەساڵح ئاگادارن. سەبارەت بە قۆناغی دوای هەڵبژاردنی، پەرلەمانی کوردستان بەوپێەی پارتی لەزاری چەندین بەرپرسیەوە نیگەرانی لەیەکێتی دەربڕیوەو دەیەوێت بەکێشکردنەوەی گۆڕان بۆ حکومەتی داهاتوی هەرێم، شەڕی نێوان یەکێتی و گۆڕان گەرمتربکات و ناوچەی سلێمانی بەردەوام پڕبێت لەململانێ.

 

*مادەی سێیەمی یاساکە کەجەوهەریترین خاڵی یاساکەیە،هەرکەسێک تۆزێ بەدیقەت بیخوێنێتەوە( پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کورستان لەیەکەم وەرزی گرێدانیدا لەژێر ڕۆشنایی بنەما گشتیەکانی دەستور، بڕیار لەسەر چارەنوسی دامەزراوەی هەرێم بدات)دەگاتە ئەو بڕوایەی کە ئەوەی ئەمەی نوسیوە یان نەزان بووە یان بەفێڵ و بەقازانجی پارتی نوسیویەتی.
جارێ پێش هەموشتێ کام دەستورە؟


پاشان لەخولی پێنجەم پارتی زۆرینە دەبێت و یەکێتیش بەبەرژەوەندی ڕازیدەکات و یاساکە بەوشێوەیە تێدەپەڕێنێت کە قازانجی خۆی تێدایە و گۆڕانیش با بۆخۆی هەر تەپڵ لێدات، پارتی ڕێز لەئیمزای خۆی ناگرێت حساب بۆ پڕۆژە یاسای گۆڕان دەکات؟ جگە لەوەش هیچ ئاماژەیەکی تیادانیە کە ڕێگری بکات لەخۆ کاندیدکردنەوەی بارزانی ، ئەوەی دەشوترێت کە ڕێگە لەبارزانی دەگرێت کاندیدبێتەوە ئەوە ئەسڵ و ئەساسی نیە مەگەر خۆی نەیەوێت کاندیدبێتەوە.

 

ئەوانەی ئەم یاسایەیان نوسیوە بەحسابی خۆیان کێشەیان بۆ یەکێتی و پارتی دروستکردوە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، کە ئەمەش دیسان ئیدعایەکی پوچ و بێ بنەمایە.

 

*ئەو پرسیارە جدییەی کە هەمو گۆڕانخوازێکی ڕاستەقینە لەئێستادا پێویستە لە سەرانی گۆڕانی بکات ئەوەیە، بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردو شەڕی بارزانی و پۆستی سەرۆکی هەرێمتان کرد،کە باشترین بوو، خێرە ئێستا بەشەو ڕۆژێک ڕێکەوتن؟؟؟


چۆن قەناعەتمان پێئەهێنن کە بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ پارتی هەردوکتان خاوەنی پرۆژەیەکی هاوبەش بون لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم کە خاڵی جەوهەریی ناکۆکییەکانتان بوەو بەوهۆیەوە سەرۆکی پەرلەمان و چوار وەزیرتان بۆدانا؟؟؟


ئایا کێشەکە نەوشیروان مستەفا بو لەڕابردودا بۆیە ڕێنەدەکەوتن؟؟؟
ئێستا ئەو نەماوە کێشەتان لەگەڵ پارتی نەماوە؟


ئەی دەنگدانیشتان بەیاسای تیرۆر هەر سوتفەو بێ هەماهەماهەنگی بوو؟؟

 

ئەگەر وایە ئێوە ڕەنگە ڕێکخراوی خێرخوازیبن نەک حزبی سیاسی خاوەن ئەجێنداو ڕوئیا، ئەگەر واش نیە پێمانبڵێن ئەوە هیچ بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابردو پارەتان لەهێزێک وەرگرتوە کە بەڕۆژی ڕوناک سامانی گشتی دزیوە، ئێستا لەژێرەوە لەگەڵ پارتی لەسەر چی ڕێکەوتون و بەتەمان گۆڕان چی لێبکەن؟.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure