سوارە سەدوبیستی11/7/2018 674 جار بینراوە

ئایائێمەی هەڵسوڕاوان بەکرێ گیراوین بۆیە ڕەخنە دەگرین.


ئایائێمەی هەڵسوڕاوان بەکرێ گیراوین بۆیە ڕەخنە دەگرین.

ئەمە ئەو قسەیە کە بەیەخەی زۆر لە دڵسۆزەکانی گۆڕاندا هەڵواسراوە قسەیەکی باوهەیە ئەڵیت "قسەم پی مەکە باقسە نەکەم"


بۆچی ئەم تۆمەتە ئەخرێتە پاڵ هەڵسوڕاوە دڵسۆزەکانی گۆڕان ، چونکە ئەوان کەشەوانە لە باخ و نادییەکان لەگەڵ بەرپرسەکانی یەکتی و هەردوو بنەماڵە دەخۆنەوە قوماردەکەن سەفقەی گەندەڵی و بازرگانی ناشەرعیان هەیە ئەوانەیی ئەوانا نا کاتی هەلبژاردنەکان سەیارەو چەک وەردەگرن لەنەیارەکانی گوڕان ،ئەوانا کە ژیربەژیر مەمەڵە لەگەڵ دەسەڵاتاندەکەن .

 

ئەزانن کامانەن کە مەرامی نەیارەکانی گۆڕان بەجێ دەگەیەنن ئەوانە کۆمەڵێکن ڕەخنە و برینەکانی گۆڕان دەخەنە پێش چاو چونکە دەزانن ئەو برینانەی لەجەستەی گوڕاندا قوڵبووتەوە لەسەردڵی ئەواندا خوێنی لێ دەتکێت.

ئەزانی بۆچی هاواریان لێ بەرز بۆتەوە چونکە دەساڵە بە گیرفانی بەتاڵ و لەسەر قوتی خانەوادە و ماڵ منداڵیان بەوپەڕی گیان بازیەوە خزمەت بە ئەم بزونتەوە خۆڕسکە دەکەن بەڵکو ببێتە بیمارستانێک برینی ئەم گەلە دەردە دار و جەستە بریندارەی پێ چارە بکرێت،

برادەنی هەلبەرست هیشتا ئێوە لە مانای بەکرێگیراو دڵسۆز نەگەیشتون ئەوە ئیووەن کە بەگیرفانی بەتاڵ و بەبەرگی دارەوە هاتنە ناو ئەم بزووتنەوە ناک بۆ خزمەت و چەسپاندنی یاسا بەڵکو بۆ پلەو پۆست و گیرفان پڕکردن ،
پێویست ناکا ناوی هیچ کەسێک بێنین چونکە هەم زۆرن هەم نمونەی زیندوشمان لەبەردەستە.

جا هەولێری ئاسا ئێمە بۆیە ئەو گارەگارەی دەیکەین ئازارەکە لەدڵماندایە نەک گیرفانمان .

ئەوە ئێمەن نایەڵین کەناڵ و سایتە کان بەڵگە ئابڕو بەران و دزیی و فەسادی دەسەڵات بخاتە ڕو یان ئێوەن ئەوە ئێمەین کەنایەڵین ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی هەڵبوەشێتەوە یان ئێوە ن ،

 

ئەووە ئێمە پاڵاوگەو ماعمەڵ و بازگانی زەبەلاحمان هەیە یان ئیووە . ئەزانی بۆچی چونکە ئەووەبکەن ئیدی قاسەکانتان ،چۆڵ دەبێت وەک گیرفانی ئێمە.


هیوادارین دەست لەجەواشکار هەڵبگرن ڕیگا بدەن خەڵکە دلسوزو خاوەن ئیرادەکان کیشەکان بخەنە سر میزی گفتوگو بزووتنەووەکانمان بەینەووە سەر شاڕیگەی 25/7

جابێ دەنگ بونمان لە ئاست مەرگی گۆڕاندا دوهۆکاری لی چاوەڕێ دەکرێت
یان ڕازین بەم مەرگە توانای قسەمان نیە ، کە ئەووەش مستەحیل و مەحالە.


یاخود چۆن دەساڵە قسەکی نەشیاو نەماوە بەم دەسەلاتەو یەکێتی و پارتیمان نەدابێت دڵنیابن هەمان کار بەئێوەش دەکەین بەبێ چاو پۆشی لە هیچ کەس و پلەو پوستێک تاوەکو دێنەوە سەر شاڕیگای مەرامی ڕاستی بزونتەوەی گۆڕان .

 

ئەوەی کە لەناو بزونتەوەکە خۆی بێ دەنگ کردوە وەک کەڕو کوێرو لاڵ کەوتونەتە پاکانە هێنانەوە بو کارە نەشیاوەکانیان بۆ خەڵکە هەلپەرستەکان بەرژەوەندی خوازەکان، ئێمە باش دەزانین ماستاو بۆچی دەکەن ئێوە چاوەڕێی پلەو پۆستن، بویە خۆتان ، ماڵاس داوە ئەشەدو مابیلا ناق دەکێشین ، بەلام ئێمە بێ منەتانە بەبێ هیچ تەماحێک چاوەڕێی سوپاس و بەڵێن هیچ پۆستێک نین بویە هیچکات نابێت چاودەستان لەسەر هەڵناگرین،


لە کۆتایدا ئیتر تێ بگەن ئەوە ئێمەین دڵسوزو خەم خۆرین ئەوە ئێوەن خەریک بەرژەوەندی و گیرفان پڕکردنن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure