ئومێد خۆشناو7/7/2018
345 جار بینراوە
بۆ هه‌ڵبژاردن پارتی چی بکات
لای خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرایه،پارتی زۆر جدی و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌کاتی بڕیار لێدراو له‌٣٠ی ئهیلوول ئه‌نجامبدرێ.
جگه له موماره‌سه‌کردنی دیموکراسیه‌ت له‌کوردستان و حه‌قی خه‌ڵکی کوردستان له‌دیاری کردنی نوێنه‌رانیان،ئه‌و هه‌ڵبژاردنه خزمه‌تێکی زۆر باش به پڕۆسه‌ی سیاسی و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌کانی کوردستان ده‌کات و هه‌رێمی کوردستان به تیمێکی تازه له‌گه‌ڵ به‌غدا،له‌مه‌ڕ کۆی پرسه‌کان گفتوگۆ و دانوستان ده‌کات.
واته له‌سه‌ر ئاستی خواستی خه‌ڵک و حوکمڕانی و خزمه‌تگوزاری و پێکهێنانی حکومه‌تێـکی تازه‌و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌کان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غداو وڵاتانی هه‌رێمی و پێکهێنانی کابینه‌یه‌کی حکومه‌ت و به‌هێزبوونی پشتیوانی سیاسی لێی،ده‌خوازێ هه‌ڵبژاردنی بڕیاڕ لێدراو بکرێ،هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نیه ده‌کرێ،به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی دره‌نگ وه‌خته ده‌کرێ.
بۆ ئاماده‌کاری و خۆ حازری دروستی پارتی،تایبه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه،پارتی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانی و به پشت ئه‌ستووری به ئه‌ندامانی خۆی و پشتیوانی خه‌ڵکی کوردستان،بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌وره خۆی ئاماده‌کردوه.
هه‌رچه‌ند بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری پارتی،چاوه‌ڕوانی چه‌ند گۆڕانکایهک و هه‌نگاوی پارتی بوون،پێش هه‌ڵبژاردن،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌کراو باشترین وه‌فای پارتی بۆ ده‌نگ ده‌رانی،ئه‌وه‌یه له‌ده‌ستنیشانکردنی کاندیده‌کان زۆر ووردوو ده‌قیق بێ و کۆمه‌ڵێک پێوه‌رو بنه‌مای ئه‌ساسی هه‌ن ده‌بێ له‌به‌ر چاو بگیرێ.
بۆ پارتی حزبێکی تۆکمه‌و بێ گرفتی ناوخۆی و یه‌کگرتووی بێکێشه‌ی سه‌رکردایه‌تی و بنکه‌ی جه‌ماوه‌ری گوێ ڕایه‌ڵ،زۆر ئاسانه ١٠٠کاندیدی لێوه‌شاوه و مه‌قبوڵ و پسپۆڕی جۆراو جۆری دڵسۆزوپهرۆش دیاری بکات.
واته ده‌بێ هه‌وڵی هه‌موومان وه‌ک تاک و تاک تاکی ئۆرگانه‌کان ئه‌وه‌بێت که،لیستی پارتی ئه‌وجاره هێنده به‌هێزبێت،ده‌نگ ده‌ری پارتی له‌هه‌ڵبژاردنی کاندید ئاسان نه‌بێ ده‌نگ به‌کێ بدات،خواستی له‌سه‌رهه‌ر سه‌د کاندید هه‌بێ و خوازیاری ده‌رچوونی هه‌ر هه‌موویان بێت.
که‌وایه خوازیاری ئه‌وه‌ین،ئه‌وجاره ده‌نگده‌رانی پارتی له‌ده‌ستنیشان کردنی کاندیده‌کان به ئاسانی نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن،نه‌ک نه‌زانن ده‌نگ به‌کێ بده‌ن!،ئیتر هه‌موومان ده‌ست له‌نێو ده‌ست و به‌نه‌فه‌سی پێشمه‌رگه‌کانی داعش به‌زێن و ئه‌بڕامز شکێن خۆمان حازربکهین بۆ سه‌رکه‌وتنی حزبی هه‌ژاران و شه‌هیدان و وڵات ویستان و پارتی بارزانی نه‌مرو شوێن که‌وتووی ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یمان سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی....