عه‌لى حه‌مه‌ صاڵح6/7/2018 1096 جار بینراوە

هه‌ڵسوڕاوه‌ ئازیزه‌کانی گۆڕان تکایه‌ ئاگاداربن

یه‌کێتی و پارتی به‌ پیلان و به‌رنامه‌، کار بۆ دروستکردنی کێشه‌و زه‌قکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی گۆڕان ده‌که‌ن، چه‌ند ئامانجێکیان هه‌یه‌.


-له‌بیربردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی موچه‌و کاره‌باو خزمه‌تگوزاری و داهاتی نه‌وت.


-لاوازکردنی گۆڕان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا.


ئێمه‌ گرفتمان هه‌یه‌ له‌ گۆڕان ئاساییه‌و چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین، نه‌مانتوانیوه‌ شوێنی کاک نەوشیران پڕبکه‌ینه‌وه‌ ڕاسته‌و هه‌وڵده‌ده‌ین، به‌ڵام نه‌ خیانه‌تمان کردووه‌و نه‌ له‌دزی تێوه‌گلاوین و نه‌ ته‌سلیمبووین، ئه‌دامان وه‌ک پێویست نیه‌، ئه‌مه‌ ڕاسته‌و ده‌بێت پێداچونه‌وه‌ بکه‌ین...


کێ پرسیاری له‌سه‌ر دارای گۆڕان هه‌یه‌، سه‌ردانی ژوری کارگێڕی و دارایی بکات، من خۆم یه‌کێکم له‌وانه‌ی هاوکاریم بۆ گۆڕان کۆکردووه‌ته‌وه‌و ئاگاداری داهات و خه‌رجی گۆڕانم و هه‌رگیز ڕێگا بە کەسێکی دیکه‌ نادەین خراپ به‌کاری بهێنێت..


تۆش که‌ هه‌ڵسوڕاوی گۆڕانی مافی خۆته‌ ورده‌کاری بزانیت و لێره‌شه‌وه‌ داواده‌که‌م ژوری کارگێڕی و دارایی ڕاپۆرتی مانگانه‌ بخاته‌ به‌رده‌ست هه‌ڵسوڕاوان و ڕای گشتی.


کۆمپانیای وشه‌، کاک نه‌وشیروان پێش گۆڕان دروستیکرد، مۆڵه‌تی کارگه‌یه‌کی چیمه‌نتۆی ورگرت پاشان له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێک به‌ ١٥٪ بووبه‌ هاوبه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی دارایی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ دابین بکات، ئێستاو ئاینده‌ش گرده‌که‌و که‌ناڵه‌که‌ ١٠٠٪ له‌ خزمه‌ت گۆڕان ده‌بن، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه‌ هه‌مان سیاسه‌تی ٢٠٠٩یه‌، نه‌مه‌ترێکی گرده‌که‌ فرۆشراوه‌ نه‌ بۆ کارێکی دیکه‌ به‌کارهاتووه‌...


گۆڕان نه‌ک داهاتی نیه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌ڵکو ده‌بێت مانگانه‌ سواڵ و قه‌رز بکرێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زاگاکانی ڕاگه‌یاندن و حیزب..


بڕیاری گۆڕانیش هه‌ر له‌ جڤاته‌وه‌ ده‌درێت.


بۆنمونه‌، یه‌ک لیستی و ڕیفراندۆم ...هتد، کێ ده‌توانێت بڕیارێکی سیاسی گۆڕان بڵێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی جڤات درابێت.


گۆڕان پێویستی به‌ پێداچونه‌وه‌و خۆڕێکخستنه‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانه‌، پێویستی به‌وه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆی له‌کاتی خۆیدا بکرێت و به‌رده‌وام نوێبوونه‌وه‌ له‌ پێکهاته‌ی جڤات و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندندا بکرێت.

 

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیه‌، ١٠٠٪ په‌یوه‌ندیه‌کان بچڕێندراوه‌، پێشنیار ده‌که‌م به‌فه‌رمی ڕێککه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی که‌ ئێستا سڕ کراوه‌ به‌ فه‌رمی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

 

هه‌موو هه‌وڵێک بۆ بچوککردنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ئێستادا خزمه‌ته‌ به‌ پارتی و یه‌کێتی، تاریککردنی ئه‌م وڵاته‌یه‌ بۆیه‌ تکایه‌ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ئاگاداربن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure