سەردار ئەمین6/7/2018 665 جار بینراوە

چەواشەکارییەکانی هۆشیار عەبدوڵا لەم کاتەدا بۆ ؟

 

بزوتنەوەی گۆڕان ئەمڕۆ لە نێوان دوو ئاراستەی دژ بەیەکدا دژی و سەرەتای سەرهەڵدانیان هی ئەمڕۆ نییە ودەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی خودی (نەوشیروان مستەفا) ، ئاراستەیەکیان لە هەوڵی بە بنەماڵەیی کردنی گۆڕان و ئەوی دیشیان ڕێگەگرتن لەم هەوڵە، تا خودی (نەوشیروان) لە ژیاندا بوو ئەو وەهمە لای خەڵکی گۆڕان خوازان هە بوو کە گوایە گوڕان نابێتە (یەکێتییەک یان پارتییەکی) دی و کۆمپانییای ووشەش (نۆکان) نییەو موولکی بزوتنەوەکەیە وگردەکەش مووڵکی گشتییەو ڕۆژی خۆی هات، گۆڕان ڕادەستی حوکمەتی دەکاتەوە، بەڵام دوای مردنی خاوەنی کۆمپانییای (ووشە) ڕاستییەکان وردە وردە دەرکەوتن کە وانییە و کۆمپانییای (ووشە) بە داموو دەزگای ڕاگەیاندنەکەشییەوە موڵکی (نەوشیروان مستەفا)یە، ئەم ڕاستییە ئەو کاتە ئاشکرا بوو، کە لە هاوینی ٢٠١٦ دا کاتێک (نەوشیروان مستەفا) گەرەیاوە بۆ کوردستان و دوو شتی کرد، یەکەم خاوەندارێتی کۆمپانییای ووشەی گواستەوە بۆ سەر(چیا)ی کوڕی و دووهەمیش (عومەری سەید علی) کردە جێنیشینی خۆی و وەک وەسییەی منداڵەکانی، گۆڕانی دایە دەست.


ئەوە بوو دوای چلەی مردنی باوک و موڵکایەتی کوومپانیای(ووشە) کە دەخەمڵێنڕێت بە٣٠٠- ٤٠٠ ملیۆن دولار گوازرایەوە بۆ(نما و چییا) و موقەبایەکی بێ ڕۆح و گێان (عومەری سەید علی)یشیان لە پرۆسەیەکی نا دیمکراسیدا بۆ ڕێکخەری گشتی گؤڕان دانا و دواتریش وردە ورەد و هێدی هێدی داموو دەزگا میدییاکەی گۆڕان(ك ن ن، ڕادیۆی گوڕان، سایدی گۆران و ک ن ن ) گەڕایەوە بۆ ژێر دەستەڵاتی کۆمپانیای ووشە (واتە أێر دەستی کوڕەکانی مەرحوم) و ڕؤژ بەڕۆژیش دەستێوەردانی چییاو نماش لە کاروو باری بزووتنەوەکە زیادی کرد، تەنانەت دەنگۆی کردنی (چیا) بە ڕێکخەری گشتی، کە لێرەو لەوێ حاشییەکانی بنەماڵە تەرویجیان پێکردووە و کاری بۆ دەکەن، لە بەرانبەر ئەم ئارستەیشدا هەوڵێکی دیش هەیە بۆ ڕێگەگرتن لە بە بنەماڵەکردن و داگیرکردنی مڵک و ماڵی گوران.


هەر لە سەرەتای بزوونەوەی گۆڕانەوە (نەوشێرون مستەفا) بە ناوی گرنگیدان بەگەنج و ڕێگەخۆشکردن بۆیان ژمارەیەکی لهێنانە پێشەوە، هەم بەرپرسیارەتی پێدان هەمیش لە پەرلەمان و پۆستەکانی حوکومییدا جێگەی کردنەوە، جا ئەم گەنجانە لە بەر پیماری ویژدانیان و لاوزی کەسایەتییان و ئەو نازونیعمەتەی بە هۆی نەوشیروانەوە کەوتوون بەسەریا، وەک وەفایەک زۆربەی هەرزوریان پشتیوانی لە منداڵەکانی نەشیروان دەکەن بە واتایەکی دی لە ئاراستەی یەکەم.


هۆشیار عەبدوڵا یەکێکە لەم گەنجە سودمەندمەندانەی ناو گؤڕان کە زۆر بێشەرمانە لە ڕێگەی شێواندنی ڕاستییەکانەوە دەیەوێت ئاو بە ئاشی ئاراستەی بە بنەماڵەکردنی گۆڕاندا بکات، وەک دەبینن لەم دێمانەیەدا هەنێک ڕاستی بە مەبەست شێواندووە و ئێمەشی ناچارکرد وەڵامی بدەینەوە.


١. بە پێچەوانەی ئەوەی هۆشیار دەیڵێت، هەتا (نەشیروان) لە ژیاندا بوو هەموو بڕیارەگرنگەکان بێ گەڕانەوە بۆ گۆڕانخوازان و جڤاتی نیشتمانی خۆی بڕیاری لەسەر دەدا، ئەگەر برسێکیشی کردبێت لە سیاقی پرسە گورگانە دەر نە چوووە، وەک: بەشداریکردن لە حوکمەتە گەرو گولەکەی هەولیردا، دانانی وەزیر و بەرپرسی ژورەکان، ڕێکەوتنی ستراتیچی نیوان یەکێتی و گۆڕان.
٢. یەکەم پێشالکارییەک کە بەرانبەر دەستووری گۆڕان و گوێنەدان بە ڕێنماییەکانی کۆنگرەکرابێت ئەوە خودی (نەوشیروان)بووە، بەوەی هەتا لە ژیاندا بوو ڕێگر بوو لە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی کۆنگرە بۆ دانانی (خانەی ڕاپەڕاندن)، هەروەها دامەزراندنی (دەستەی چاودێری و بەدواداچوون) کە یەکێک بوو لە ڕێنماییەکانی کۆنگرە. ئەمانە هەمووی پێچەوانەی ئەو جەواشەکاریانەی هۆشیارە کە باس لە بریاری دەستە جەمعی و ڕۆڵی جڤات لە ناو گۆڕاندا دەکات، ئەوەتا دوێنی کاک( عەبدوڵای کوێخا موبارەک) کە ئەندامی جڤاتە دەڵێت ئەوە ئێمەی ئەندامانی جڤاتنین ئەجێندەی کۆبوونەوەی جڤات دادەنێن.


٣. بە پێچەوانەی ئەوەی هۆشیار دەیڵێت، چەندەها جار لە دەمی نەوشیروانەوە بیستراوە کە هیچ باکی بەکەس نییە کێ ناڕازییە بە سیاسەتەکانی، دەتوانێت گۆڕان بەجێبهێڵێت، لە ڕاستیدا کولتوری گۆڕان،کە تا ئەم ساتە وەختە یەکسانە بە عەقڵێت و خەسڵەتی کەسایەتی (نەوشیروان مستەفا) بەو شێوەیەیە، کە ڕەخەنە قەبوڵناکات و جێگەی ڕەخنەگری جدیشی تیادا نابێتەوە، هەر بۆیەش پڕە لە خەڵکی ڕێکارو ماستاوچی و بەڵێ کەر، ئەم کولتورەش ئەندیازیارەکەی خودی نەوشیروانە. ئەز دەیان چالاکەوان دەناسم کە سەرتا زۆر ماند وبوون بە دروستبوونی گۆڕانەوە، بەڵام لە بەر ئەوەی ئەو پاشەکشانەی گۆڕانیان پێ قەبوڵ نەکرا، لە بزوتنەوەکە دورکەوتنەوە، نەمبیست چووبێتن بەلای یەک کەسیاندا. ئەوەی نەوشیروان بناسێت دەزانێت کە ئەو پیاوە تەنها لە تەنگانەو لێقەوماندا هاوڕێکانی خۆی بەسەر کردۆتەوە، کە وەزعی باشبووبێت باک و منەتی بە کەس نە بووە.


٤. هۆشیار دەڵێت گۆڕان خاوەنی کۆمپانیا وعوقودی نەوت و سەوروەتی ملیۆنی و ملیاردە دۆلار نییە، ئەمەش ڕاست نییە، سەروەت و سامانی (نەوشیروان مستەفا)کە بڕیار بوو هی گۆڕان بێت و ئیستا بوو بە هی منداڵەکانی مەزەندە دەکرێت بە ٣٠٠- ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، کێ بەم دۆعای هوشیار دەلێت ئامین؟.

٥. (هۆشیار) دەڵێ گۆڕان هەتا ئیستا هەڵەی گەورەو ستراتیجی نەکردووە! بەشداریکردن لە گەڵ (پارتی و یەکێتیدا) لە حوکمەتداو دەستبەردار بوونی ئۆپۆزیسیۆن بوون، بەستنی هاوپەیمانی ستراتیجی لە گەڵ هێزێکی مافیا ئاسای وە یەکێتی، هەڵەی ستراتیجی نەبێ ئەی چییە کاکە هۆشیار؟ هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن لە ڕێگەی پرۆسەیەکی نادیموکراسییانەوە، کە زۆربەی هەرەزوریان جگە لە (عوسمانی حاجی مەحمود) گەندەڵ، ڕانتخۆر و مێشک پووت، هەڵەی ستراتیجی نەبێت ئەی چییە؟ هەوڵی بە بنەماڵەکردنی بزوتنەوەکە چییە؟ نەهاتنە دەنگی خانەی ڕاپەڕاندن لە سەر ئەو تەعەدا گەورەیەی یەکێتی و شەقهەڵدان لە گۆڕانخوازێک لەسەر ڕەخنەگرتن لە ناو حەرمەی گؤڕاندا هەڵە و شورەیی نەبێت ئەی چییە؟


٦. تاپۆکردنی گردەکە لەسەر منداڵەکانی بە قەولی خۆتان " ڕەوان شاد" پاشەکشەکردن و پشتکردنە پرنسیپەکانی گؤڕان نەبێت، ئەدی چییە کاکە هوشیاری زمان زولفەقاری؟.


دەتوانم زۆر شتی تریش بڵیم بەڵام لێرەدا کۆتای پیدەهێنم، بەڵام دوا قسەم ئەوەیە کە هەمیشە بڕوام وایە بنکە جەماوەرییەکەی بزوتنەوەی گۆڕان، بەشێکن لە باشترین تۆێژی کۆمەڵگای ئێمە، بۆیە داوایان لێدەکەم ئەم زوڵم و تەعەدایە قەبوڵ نەکەن و پشتگیری لەو ئاراستەیە بکەن کە خەباتدەکات بۆ ڕگارکردنی بزووتنەوەکە لە مردنێکی موحەقەق.

 

ده‌قى قسه‌كانى هۆشيار عه‌بدوڵا به‌ ئۆكه‌يه‌ك لێره‌ 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure