ئیبڕاهیم گەلەژێرى /چۆمان27/6/2018 313 جار بینراوە

حيزبەکانى ڕۆژهەلاتى کوردستان لە نێوان خەباتى چەکدارى و خەباتى مەدەنى

حکومەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران و گرتنە دەستەڵاتى ئیمام و ڕابەرى شۆڕشى گەلانى ئێران هەر لەسەرەتاى دەستەڵاتى وەک جەمسەرێکى بەهێز و لە پێناو پەل هاویشتنى بیرى شیعە گەریى لەلایەک و لەلایەکى تریش بڵاو کردنەوەى تاکە دوژمنى ئەوان ئیسرایل و ئەمریکا، هەر لە سەرەتاى دەرکەوتنیدا پەیامێکى توند بەگەڵانى ئێران درا کە، پشت بەستن بەو جۆرە حکومِڕانیە لە قۆناغى سەرەتایى نایانجوڵێنێ، حیزب و پارتە سیاسیەکان بە ئامانجى وەدەست خستنى مافە بنەرتیەکانى گەلەکەیان و پڕکراو بە مانیفێستى ناسیونالزم وایان دەڕوانى کە، ڕوخانى شا و هاتنى ئەو حکومەتە ئیدى ڕۆژە ڕەشەکانیان کۆتایى دێت.

 

حکومەتى ئێران کە هەڵگرى بیرێکى دوژمنکارانەى وڵاتە زل هێزەکانى وەک پرەنسیپى خۆى وێنا کرد بڕوایەکى لاى خەڵکى ترى دانیشتوى ئێران دروست کرد کە، هەر کەسێک لەدەرەوەى دوژمنایەتى ئەمریکاو ئیسرایل داواکاریەکى ترى هەبێ ئەوا لە ڕیزى ئەو دوو دوژمنە هەژمار دەکرێ، ئێران و هێزى سوپاى پاسداران سودێکى زۆریان لەو بیرۆکەیە وەرگرت و توانیان هەرچى حیزبى ئۆپۆزیسیۆنە بە پاڵپشتى کردنى دوژمنایەتى کۆمارى ئیسلامى بەرەو پوکانەوەو لە ناوبردن ببن.

 

13ی تەموزى ساڵى 1989 بە مێژوێکى گرنگ دادەنرێ کە، کۆمارى ئیسلامى ئێران لە رێگەى تۆڕێکى تیرۆرستى لە پایتەختێکى ئەوروپى رابەرى حیزبێکى دونیاى بینى جیاواز لەگەڵ بنەماکانى جمهورى ئیسلامى کۆتایى بە ژیانى بهێندرێ و ئەو حیزبەو باقى حیزبەکانى تر بهاوێتە گۆشەیەکى ناروونەوە تا ئێستاش نەتوانراوە باڵى ئۆپۆزیسونى چەکدارى ئەو ووڵاتە هەنگاوێکى کردەیى لە ئێران بهاوێت.

 

ڕەنگە ئەو حیزبانە هێشتا لە بیرکردنەوەیان پێیان وابێت کە ڕۆژێک بێت و گۆڕانکاریە گەورەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەرگایەکى بەخێریان لەسەر بکرێتەوە بتوانن بگەنە ئامانجە یاسایى و ئاسایى یەکانى میلەتەکەیان، بەڵام بەگەڕانەوە بۆ ڕوداوەکانى سوریا ئەوخەونەیان تا ڕادەیەک چووە قۆناغى چاوەڕوانیەکى دوورترەوە.

 

دواى تاقى کردنەوەیەکى دوورى خەباتى چەکدارى ئایا کاتى ئەوە نەهاتووە خەڵکى ڕۆژهىڵاتى کوردستان بە هەمان تێروانینى هەدەپە دەست بە سیاسەت بکەن؟ بێ ئەوەى واز لە خەباتى چەکدارى بهێندرێ گەل رابهێنن لە جیاتى لەسەر بەیانامەیەکى حیزبەکانیان گەنجەکان ملیان بخرێتە پەتى سێدارە، هەوڵەکان بکەن بەیەک ئاراستە وەک هاووڵاتى ئێران تەوژمى مەدەنى بەهێز بە پاڵپشتى کەسایەتى سیاسى سەربەخۆو دوور لە تەخوین کردنیان رێگەى پەرلەمانى ئێران بگرنە بەر، بایکۆت کردن و هەڕەشەى چەکدارى دواى 39 ساڵ هێشتا هەر لە قۆناغى سەرەتایی خەباتبن.

 

لە 16ى فێبریەورەى ساڵى 2016 هەوڵێکى وا دەستى پێکرد بەناوى بەرەى یەکگرتووى کورد بەشدارى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان بکەن ، بەڵام بەهۆى داوا کردنى بایکۆت کردنى حیزبەکوردیەکان و ترسى خەڵکێک بە تەخوین کردنى لە نیشتمان و حیزبە سیاسیەکان ئەو بەرەیە نەگەیشتە هیچ دەرئەنجامێک، بە پێچەوانەوە لە باکورى کوردستان سەرەراى ئەو هەموو چەوساندنەوەیەى دەستەڵاتى ئیسلامى سیاسى بەهەمان شێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بەڵام کوردەکان لە وێ بەربەستى گەیشتن بە پەرلەمان تێدەپەڕێنن و لە شارێکى وەک ئەستنبۆڵ 13 کورسى پەرلەمان مسۆگەر دەکەن نزیکەى 67 کورسى بەدەست دەهێنن.

 

گۆڕینى خەباتى گەڵان بۆ ئاسودەیى و ژیانێکى شایستەى میلەت ئەرکێکى مرۆڤانەو سەرکەوتنێکى گرنگە، کاتێ ناتواندرێ بەتەنیا بە هێزى چەکدارى خەبات سەرکەوێ گرنگە قۆناغى تر تاقى بکرێتەوە، لە سەردەمى ئیمرۆى جەمسەرى شیعەو سونەدا سەختە بڕوامان وابێ بتواندرێ حوسیەکان لە یەمەن سعودیە بڕوخێنن و کوردیش لە ئێران کۆمارى ئیسلامى بڕوخێنێ، بۆیە گۆرینى خەباتى چەکدارى بۆ پەرلەمانى رەنگە لە بەرژەوەندى گەل بێت لە کاتێک 39 ساڵە حیزبەکانى ڕۆژهەڵات نەیانتوانیوە لە دیوى شەکانى ئێرانیش بارەگاکانیان بکەنەوە.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure