محەمەد غەزالی23/6/2018 509 جار بینراوە

کیمیا بارانکردنی بناری قەندیل...!

 

تورکیا و مورتەزەقەکانی لە باشوری کوردستان و بەغدا دەستکراوەن بۆ لێدان بە هەموو جۆرە چەک و لەشکرکێشیێک، بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە بناری قەندیل ئەگەرێکی کراوەیە..! ئەم دەنگوباسە دەگەڕێتەوە بۆ ١١ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی ٢٠٠٧ پیلانی ڕاگواستنی بە زۆرەملێی ئەو گوند و ئاواییانە داڕێژراوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند خانوێکی سەفەری هێنرانە نزیک بازگەی (گۆجاڕ)، بەڵام ئەوکات هەرێم لای بەغدا و زۆربەی وڵاتە زلهێزەکان پێگەی بەهێزی هەبوو، هەر لەو ساڵەدا خەڵکی ئەم ناوچانە ئاوارە ببوون، ڕاگەیاندنەکان و نوێنەری یوئێن هاتبوون، نزیکەی نیو کاتژمێر وەک نوێنەری ئاوارەکان قسەم بۆ نێردەی یوئێن کرد، کاتەک گوتم ئێمە سور دەزانیین کیمیاباران دەکرێین..!


ـ گوتی: دڵنیابە شتی وا ڕونادات....!!


ـ گوتم چۆن دەزانی...؟


گوتی: هەرێم بۆ ئێمە و هەموو جیهان بایەخی هەیە و زۆر قسەی تر...!!

 

هەر ئەوکاتە لە سەرەتای ئامادەکارییەکانی ئەوان بۆ ڕاگواستنی خەڵکی ئەو ناوچانە، لە ناوەخۆ و دەرەوە کاردانەوەی توند لێکەوتەوە، نیوەی حکومەتی هەرێم و ناوناوەند، بەیارمەتی لێهاتوویی سەرۆککۆماری ئەوسای عیراق، توانرا شکست بە پرۆژەی پۆخڵی ئاکپارتی و هاو ئاوازەکانییان بێنن...! لێ بەڕێوەبردنی هەولێر و دهۆک لەژێر ئینتیدابی دەوڵەتی تورک وەکخۆی مایەوە، دواجار تورکیا لەڕێگەی نۆکەریکردن بۆ ئەوروپا و ئەمریکا، بۆ لێدان لەو پێگە بەهێزەی هەرێم، کەوتە دنەدانی بەکرێگیراوەکانی لە باشور، تا لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لەڕێگەی پیلانی ڕێفراندۆم، پێگەی هەرێمی لە ڕەگەوە دەرهێنا، ئێستا حکومەتی ناوەند خۆی بەشێکە لەو پیلانە نوێیە و هیچ شتێک نەماوەتەوە، بۆیە ئەنجامدان و ئەنجامنەدانی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکە لەسەر بڕیاڕی ئاکپارتی و تورکیا وەستاوەتەوە، تاکە شتێک کە هەرێم و ناوەند شانازی پێوە دەکەن، دەڵێن: ئامادەکاریمان کردووە لە ئەگەری ئاوارەبوونی خەڵکی ئەو ناوچانە...!! ئەمە کیفایەتە و ڕێککەوتنی ئاشکرایە بۆ هێنانی سوپای تورکیا....!


ئیدی شتێک نەماوەتەوە بەناوی وڵاتپارێزی و سەربەخۆیی، تورکیا هەمووانی خستۆتە ناو یەک مشتەکۆڵە، هاتن و نەهاتنی بەندە بە قەراری خۆی...! مورتەزەقەکانیشی تەواو ئامادەی هەموو جۆرە هەماهەنگیێکن و ڕۆژانە کاری پێویستی بۆ ئەنحام دەدەن و بە شانازییەوە لە ڕاگەیاندنەکان وەک دەستەڕاستی (ئەردۆـ گان)هەبوونی پەکەکە دەکەن بە بیانوو....!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure