سالار مەحمود15/6/2018 1684 جار بینراوە

ئیتر بەسە غەدر لە پێشمەرگەو د بەرهەم ساڵح مەکەن



لافتیە سواوەکان بپێچنەوە، ئەوەی کردتان یاریەکی خەمناک بوو بەمانای وشە.. پێشمەرگە لایقی سیناریۆی نەخوازراو نییە..


هەموو کەسێکی بەویژدان نیگەرانە نەگ تەنیا دەنگی راستەقینەی پێشمەرگە بەتاڵ بکرێتەوە، بەڵکو نیگەرانن پێشمەرگە بکرێتە بندیوار، بکرێتە حەرەسی باخ و ڤێلاکان ، بکرێتە سەرچاوەی کۆکردنەوەی داهاتی ناشەرعی.. شەرمەزاربن ئەوانەی مووچەکەیانی بڕی، تەماحیان کردە سەر بەشی تەڕەو وشکەیان و ئەوەشیان لوشدا..


بڕۆن رەبیەو سەنگەرو جێگا کەلاوەبوەکانیان ببینن!


شەرمە لە جل و بەرگی پێشمەرگە گەندەڵی بکرێت، شەرمە .


مووچەی ببڕن و هاوشێوەی سەربازێکی عیراقی نەبێ.


پێشمەرگە دەبێ تەنیا بۆ رووبەڕوو بونەوەی داگیرکاری سازبدرێ، نەک کێشەی سیاسی ناوخۆیی.


ئیتر بەسە غەدر لە د بەرهەم ساڵح لە ناوی پێشمەرگە مەکەن..


لەبەرامبەر کاک نەوشیروانیش هەمان غەدر کرا دەبوو دەرسی لێ وەرگیرێت..


غەدر خاوەنەکەی بچوکتر دەکاتەوە!


غەدر لێکراویش هەر بە گەورەیی دەمێنێتەوە..

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure