طيب عبدالرحمن.3/6/2018 170 جار بینراوە

لەپەراوێزی .جەنگى ئاو. فەرمان رەوا .. ئەو کورسیەى لەسەری دانیشتون تەختەکەى تورکیە ودارتاشەکەى ئێرانیە


بەر لەچەند ساڵێک بابەتێکم نوسی لەسەر رۆشنایی وشکەساڵی وبێ پلانى حکومەتى هەرێم.وقەیرانى ئاو کەدەبێتە هۆی زیاتری دەستوەردانى وڵاتانى دراوسێ وتەنانەت دەستگرتن بەسەر تەواوى سامانى نیشتیمانى ......رەنگە جێی بایەخی خوێنەر نەبوبێ ئەوکات .بەڵام ئیستا گریمانەو مەترسیەکانمان لەمەڕ جەنگى ئاو سەرەداوەکانى بەدەرکەوتون.

 

گومانى تێدانیە ئاستی مەترسی گرتنەوەى سەرچاوەى ئاوى وڵاتی عێراق لەلایەن تورکیاو وئێرانەوە زۆر جدیە بە پلانی درێژخایەن ئەم کارەیان ئەنجام داوە وەک چەکێکی ستراتیجی تەماشایان کردوە . وچەندین ساڵە بودجە ونەخشەو پلانى جۆراوجۆری بۆ دابین دەکەن ودادەرێژن .


بەتەنها ئێران لەماوەى ساڵانى رابوردو رێرەوی چەندین سەرچاوەى ئاوی گۆریوە کەدەڕژێتە سەر زێی بچوک وروباری ئەڵوەن وچەندین روباری دیکە کە دەرژێنە ناو شەتى عەرەب .چەندین بەنداو وبەربەست وگۆرینى ئاراستەى ئەنجام داوە .


وتورکیاش چەندین پرۆژەی ئیستراتیجی گەورەی ئەنجام داوە لەجۆری بەنداوى زەبەلاح .


لەبەرامبەردا هەردوو حکومەتى ناوەندی وهەرێم لەبەر بەرژەوەندی وململانێی مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات وگەندەڵی بێ شومار .بەهیچ شێوەیەک نەگۆییان دەگرت بۆ پسپۆرەکانى بواری سامانى ئاو ونەبۆخۆیان هێندە خوێنەوار بون ونە لە


نەتەوەیەکگرتوەکان ودادگای نێودەوڵەتى داوایان تۆمار دەکرد .جگە لەوەى دەیان پرۆژەى بەنداوى بچوک ومام ناوەند وگەورە کە بریاری بۆ دەرچوبو هەندێکیان بودجەشی بۆ تەرخان کرابو بەڵام کەس نازانێ پارەکەى چی لێهات .....

 

نەتەوە یەکگرتوەکان پرۆگرامێکیان هەیە بەناوى (هیدرولوجی ) ئەم پرۆگرامە


بۆ باشتر تێگەیشتن لە مەواریدی ئاو وتۆکمەکردن وپەرەپێدانى ئیدارەی ئەو کەرتە هەستیارە . تەنانەت چارەسەرکردنى کێشەی ئاو لە رۆژهەڵات . ئەمە جگە لەمەشق پێکردنى سەرجەم ئەوسێکتەرانەى کە پەیوەندیان هەیە بەکەرتى ئاوەوە تەنانەت بە رێکخراوەکانى کۆمەڵگای مەدەنیشەوە .پرسیارەکە ئەوەیە هەردوو حکومەت بۆ هەوڵیان نەدا سود لەم پرۆگرامە وەرگرن . خۆ پارەی تێنەدەچو .

 

ئیستا دۆخی عێراق وهەرێم لەخراپترین ئاستێتی هەژمونى ئێران وتورکیا بەتەواوەتى باڵی کێشاوە بەسەر ئەو هێزانە کە بەجۆرێک لەجۆرەکان فەرمان رەوان .و جورئەتى دەرکردنى بەیان نامەیەکیشیان نیە چونکە ئەوکورسیەی لەسەری دانیشتون تەختەکانى تورکیەو دارتاشەکى ئێرانیە .


وئەمە نیشانەى پرسیارێکى گەورە لەسەر ئەم کاستە سیاسیە دورست دەکات کە هیچ باکیان بە وێران بونى ئەم نیشتیمانە نیە وهەرکات بارودۆخ لەبار نەبو بۆیان ئەوا میلەت ووڵات بەجێدەهێڵن ودەرۆن بەرەو هاندەران .


ئیستا کە مەترسی گەورە روبەروی دانیشتوانى هەرێم وعێراق بۆتەوە .هەردوو حکومەت هیچ ئەرگۆمێنتێکیان پێ نیە .رەنگە ئەمە تەنها سەرەتا بی لەئایندەى مامناوەند ودورمەودا کارەساتى مرۆیی راستەقینە دەقەومی .


بێ پلانى وادەکات نەوت بەرامبەر بەئاو بفرۆشین .لەغیابی دەستی ئەمین لەسەر سەروەتى نیشتیمان رەنگە هاوڵاتیان و هێزە نیشتیمان پەروەرەکان لەئایندە دوو چاری جەنگى دوو لایەنە بن جەنگێک لەناوخۆ وجەنگێک لەدەرەوەى سنور .


کاتى ئەوە هاتوە هاونیشتیمانیان لەئیستاوە لەخەمى داهاتوى خۆیان ونەوەکانیان بن چی دیکە رێگە نەدەن چەند هێزێک یاری بەموقەدەرات وچارەنوسی خۆیان ونەوەکانیان ببنەوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure