عەبدوڵا ئەحمەد2/6/2018 544 جار بینراوە

سەركەوتن) باوكی زۆرە ئەوە (شكستە) كەبێباوكە


ئەگەر كەمێك خۆمان دورخەینەوە لەوتاری ئاگرین،لە كەفكوكوڵی ناوسۆشیال میدیا،لەتاوانباركردنی یەكتری و بەچاوی ڕەخنەو هەڵسەنگاندنەوە ئاوڕێك بدەینەوەوسەیرێكی خۆمان بكەین و بپرسین بۆچی و لەبەرچی گۆڕان بەم دۆخە ناهەموارەو بەم شكستەگەورەیە گەیشت؟هۆكارەكان چین ؟ئایاهەربەتەنها تەزویرە كەوایكردوە گۆڕان بەوشێوەیەپاشەكشەبكات،بەوشێوە متمانەی دەنگی هاونیشتیمانیان لەدەستبدات ،بەدڵنیاییەوە (نەخێر)،هۆكارەكان زۆر لەوە زیاترن كەمن لێرەدا بەشێكیان بەكورتی دەخەمە ڕوو:


۱_كاندیدی دوبارە و فیگەری باو لەلیستەكەدا،گۆڕان لەهەڵبژاردنی ئەمجارەدا لەدیاریكردنی كاندید پێچەوانەی ئەوبنەمایانەكاریكرد كەلەسەری دامەزرابوو لەجیاتی هێنانی دەموچاوی تازە بۆناولیستەكەی هەمان ئەوفیگەرانەی دوبارەو بارزكردەوە كەلەماوەی نۆساڵی ڕابردوودا یان ئەندامی پەرلەمان بون لەعێراق و كوردستان یان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگابوون یان ئەوكاندیدانەبون كەلەهەڵبژاردنەكاندا دەرفەتی دەرچونیان نەبوە،بەمەش بۆمان دەردەكەوێت لەماوەی ڕابردودا گۆڕان دەموچاوی نوێی نەهێناوەتە پێشەوە بەڵكوخەریكی خولانەوە بووە لەبازنەی دەموچاو دوبارەكاندا.


۲_نەبونی پلان و ستراتیژبەدرێژای كەمتر لە یەك ساڵی دوای وەفاتی ڕەوانشاد كاك نەوشیروان مستەفا


۳_نەبونی ڕوئیاكی وازح بۆ بەشداریكردن و نەكردن لە ڕیفراندۆمدا


٤_بایەخنەدان بەدامەزراوەكانی گۆڕان وەك ژورەكان و مەكۆكان و سەرلەبەری دامەزراوەكانی تری


٥_نەبونی بڕیار و خەمساردی هەردوو دامەزراوەی جڤاتی گشتی و نیشتیمانی لەهەمبەر کێشە ناوخۆییەكانی حزب و ئەو ڕوداوە سیاسیانەی کە دێنە پێش،لە زۆر حاڵەتیشدا ئەم دوو دامەزراوە گرنگە نەیتوانیوە دەربچێت لەوفۆڕمە تەقلیدییەیی کەلە دیدی گۆڕانەوە فۆڕمی سەرکردایەتین و فەرمانی سەرەوە جێبەجێدەكەن

 

٦_ڕاگەیاندن كە بەدرێژای بانگەشەی هەڵبژاردن و پێش بانگەش ش بەزمانی زبرو دورلە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی بەخۆشمەوە كەكارمانتێداكردوە ڕاگەیاندن کاریکردوە، ڕۆژێك لەڕۆژان كەس لەسەر هەواڵێك یان ڕاپۆرتێك یان زمانی زبری دورلە لۆژیك لەبەبەرامبەر نەیارەكانمان كەكردومانە،توشی لێپرسینەوە نەبوین،كوردو كرمانجی( میدیا حزبێك بوە لەناوحزبدا) لەگەڵ ئەمەشدا نابێت ئەو ڕاستیەشمان بیرچێت دەستبەرداربونی میدیای گۆڕان لە هەمبەر رلۆژیك و كاری پرۆفیشناڵ پەیوەندی زۆری بەوهێرشە توندو زمانە زبروتەشهیراوییەوە هەبوو کە میدیایی پارتی دوای دەركردنی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکان بەرامبەر گۆڕان کردیان،


۷_فەرامۆشكردنی دەنگدەرانی گۆڕان وبیركەوتنەوەی خەڵك بەتەنها لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا


۸_پانتای پۆپۆلییستەكان، پۆپۆلیستەكان ئەوانەی لەسەر ئەم فیكرەیە ئەژین لە ناوگۆڕانداچۆنیان ویستوە چۆنیان بۆلوابێت بۆ بەرژەوەندی كەسی خۆیان ئاوائەم بزوتنەوەیان بەكارهێناوە بێگوێدانە هیچ بەهاو پڕەنسیپێك كە بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەردامەزراوە

۹_بەشداریكردنی گەنجی بێ ئەزمون لەپرۆسەی سیاسیداكەتوانای خوێندنەوە و بینیی واقیعی سیاسی كوردستانیان نەبووەو زۆر بەخێرایی بەقات وڕیباتەوە كەوتنە ناوپرۆسەكەوە


۱٠_ خراپی ئەدائی هەندێك لەوكەسانەی كەلە جومگە هەستیارەكانی پەرلەمان و حكومەتدا بون بەگشتی ویەكەئیدارییەكانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی تر


۱۱_ئەدائی خراپی بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق لەفراكسیۆنەكەی بەغدادو بەڵێنی بێبنەما لە جۆری هێنانی موچەو هتد... هەروەهاخۆدور خستنەوە لەكێشەكانی بەغداد و خۆهەڵواسین بە كێشەكانی هەرێمدا و وێناكرنی عێراق بەشامی شەریف بە جۆرێك كە ئەمانە هەمویان بەزیان بۆگۆڕان شكاوەتەوە.

۱۲_بایكۆتی دەنگدەرانی گۆڕان بەهۆی نەبونی متمانە وبێئومێد بون لەهەمو پرۆسەیەكی چاكسازی كە لەكوردستان.


۱۳_خاوەندارێتی گردی زەرگەتەوگواستنەوەی ئەوگردەلەموڵكی بزوتنەوەكەوە بۆموڵكی شەخسی و دەنگدانەوەی لەمیدیاكانداوبینیشمان ناڕەزایەتی بەشێك لەدەستەبژێری ڕۆشنبیرانی كوردی لێكەوتەوە بەجۆرێك كە مەترسی تەوریسی سیاسی ولێدان لەفیكروپرەنسیپەكانی نەوشیروان مستەفایان ڕاگەیاند ئەمەش كاریگەری زۆرسلبی لەسەر دەنگدەرانی گۆڕان وخەڵكی گۆڕانخواز دروسكرد.


لەكۆتاییدا دەمەوێت بڵێم :كاتی خۆی ساڵی ۲٠٠۹بەسەدان تێكۆشەری سیاسی و سەربازی لەهەموئاستەكانداكەڕیزەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان بەجێهێشت لەپێناو گۆڕانكاریی ڕیشەیی لەسیستمی سیاسی و باوەڕبون بەپرسینیپ و بەهابەرزەكانی نەوشیروان مستەفا بوە،نەك لەپێناوكۆمەڵێ بێئەزمونی سیاسی وپۆپۆلیست كەسەرئەنجام گۆڕان و خەونی گۆڕانكارییان بەم دۆخە گەیاند

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure