دڵشاد حسێن...30/5/2018 600 جار بینراوە

ژمارەی كورسی پەرلەمانی كوردستان كەمبكرێتەوە

قۆناغی دوای ١٦ ئۆكتۆبەر و ڕیفراندۆم قۆناغێكی ترە و دەبێت لە ھەموو ڕوەكانی حوكمڕانی و دەسەڵاتداریەوە پێداچونەوە بكرێت، یەكێك لەو دامەزراوانە پەرلەمانی كوردستانە، كە لەڕوی بودجە و ژمارەی ئەندامانیەوە لەم دۆخە ئابوریەی دێتە پێشەوە زیادەخەرجی ھەیە كە بەپێی دۆخی نوێ دەكرێت پێداچونەوەی پێدا بكرێت و لە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمان دوو خاڵی گرنگ ھەموار بكرێتەوە:


١.ژمارەی كورسی پەرلەمان كەمبكرێتەوە بۆ نزیكەی ٥١ كورسی، بەمجۆرە ھەم ھەندێك خەرجی كەمدەكرێتەوە و ھەم بۆ ئیستقڕای كاری یاسادانان و چاودێری ئەكتیڤ تر دەبێت، چونكە ئەگەر بە پێی ڕێژەی دانیشتوانیش پێت كە عێراق لە ئەنجومەنی نوێنەران دایناوە بۆ ١٠٠ ھەزار ھاوڵاتی كورسیەك، بۆ نزیكی ٥ ملیۆن ھاوڵاتی ھەرێم لۆژیك ئەوەیە نزیكی ٥١ كورسی ھەبێت.

٢.بەپێی ئەزمونی خولەكان لیستی كراوە و لیستی داخراو بۆ ئەم قۆناغەی ھەرێم زۆر سەركەوتوو نەبوو لەوەی كاندیدی شارەزای جۆرا و جۆر و سەركردە بڕیاربەدەستی حیزبیەكان نەچنە پەرلەمان، كە ئەگەر سەیری عێراق و وڵاتانی پێشكەوتوو بكەیت سەركردەی حیزبەكان ھەموو لە ناو پەرلەمانن، كە ئەمە ئەرێنیە بۆ پرۆسەی بڕیاری سیاسی لە ناو پەرلەمان، لە جیھان چەندەھا جۆری لیست ھەیە، شتێك نیە ئەمەیان دیموكراتی تر بێت لەوی تر، ھەر جۆرێكی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ھەیە، بۆیە ئێمە دەبێت ئەوە ھەڵبژێرین كە لایەنی ئەرێنی زۆر ترە، بۆ ئەم قۆناغەی ھەرێم و بەھێزكردنەوەی ڕۆڵی ڕاستەقینەی پەرلەمان باشترین ئەوەیە لیستی كراوەی مەرجدار ھەڵبژێرین، بە جۆرێك ھەركاندێك نرخی كورسی بەدەستھێنا، ئەوا دەبێتە ئەندام و ئەوانی تر بە پێی ریزبەندی دەچنە پەرلەمان، كە ھەم بوار بە كاندید دەدات كە دەنگی نرخی كورسی بێنێت و ھەم بوار بەوە دەدات بە پێی ئەوەی حیزب پێی باشە بە پێی ڕیزبەندی بچیتە پەرلەمان، ئەم جۆرە لە چەند وڵاتێكی پێشكەوتوو پیادە دەكرێت.

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure