ئەرکان محه‌مه‌د28/5/2018 570 جار بینراوە

گۆڕان چی بکات



لەدوایی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆپەرلەمانی عێراق وئەنجامدانی تەزویرێکی بەرچاو وبەرنامە بۆداڕێژراو لەلایەن هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەوە وگلەیی وگازەندەی هێزەڕکابەرەکانی یەکێتی +پارتی ئیدی هەمووان گەشتنە ئەو بڕوایەیی هەموو جۆرە هەڵسوکەوتێک لەگەڵ ئەم پارتانە تەنیاکات کوشتنە لەم کاتەدا پێویستە بەتایبەت گۆڕان پاشان نەیارەکانی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار چەند هەنگاوێک بنێن :-

 

یەکەم - ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی و گۆڕان هەڵبوەشێنرێتەوە کەماوەی چەند مانگێکە بەبڕیارێکی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان سڕکراوە چونکە جگە لە بەهەدەردانی کات ودرێژەدان بەمانەوەی دەسەڵاتی شکست خواردوو شتێکی دیکە نیە،

 

دووەم - کشانەوە لەحکومەتی خۆجێێ پارێزگاکانی هەرێم چونکە ئەوپۆستانەی پێیان دراوە تەنیاپۆست بوە وئەرکی کرداری وەرگیراوەتەوە لێیان ڕێگری دەکرێت لەجێبەجێکردنی دەسەڵات ویاسا،

سێیەم - خۆپیشاندانی سەرتاسەری لەهەموو شاروو شارۆچکەکان وهەمووسەرکردەکان بکەونە پێش خەڵک ولەناوخەڵک بمێننەوە وپاڵپشتیان بکەن ،

چوارەم - هاندانی خەڵک وفەرمانبەران وکاسبکاران وپیشەوەران وخاوەن پیشەکان بۆبایکۆتی سەرتاسەری ،

پێنجەم - داڕشتنی چەندین پلان لەئەگەری جێبەجێنەکردنی خواستەکانی بەرەی دژەدەسەڵات وهاوڵاتیان بۆئەوەی هەمیشەپلانی جێگرەوەهەبێت،

شەشەم - کۆکردنەوەی ئیمزای ناڕەزایەتی لەنێوخەڵک بۆدەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەهەموو ناوچەکان ،

حەوتەم - ئاگادارکردنەوەی سەرجەم نوێنەرایەتی وڵاتان لەدەرئەنجامی هەڵبژاردن وهۆشیاریدان لەئەگەری دووبارەبونەوەی ئەم ناوچەیەهەنگاودەنێتەقۆناغێکی مەترسیدار،

هەشتەم - پێویستەئەم لایەنانە ئیدی واز لەکڕوزانەوەبێنن لەڕاگەیاندن وهەنگاوی کرداریان هەبێت وهەموودژەدەسەڵاتەکان لەیەک بەرەدا کۆببنەو ولەبەرەی خەڵک بن،

نۆیەم - دەبێت ئەم لایەنانە ئومێد بگێڕنەوە بۆخەڵک چونکە خەڵک لەئێستادازۆر ڕەشبینە لەدواڕۆژی ئەم هەرێمەو نەوەکانی داهاتویی ،

دەیەم - ئیدی خەڵک بەدەنگ ئێوەی کردە زۆرینەو ئەرکی سەرشانی ڕاپەڕاند هەرچەند دەنگەگان دزران بەڵام ئییدی ئەوە ئەرکی ئێوەیە دەنگی خەڵک بگێڕنەوە،

یانزەیە - دەبێت هەمووتان بەیەک تیم واتەبەرەی دژەدەسەڵات پێکەوە بچنەبەغداو بەرگری بکەن لەم میلەتە وجیاوازیەکانتان وەلابنێن دەست بخەنەناودەست ،

کەواتە لەمەودوائەرکتان قورسە دەبێت مووڵکی خەڵکبن ولەناوخەڵک بن وبۆخەڵک بن

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure