بورهان شێخ ڕه‌ئوف28/5/2018 222 جار بینراوە

كابینه‌ى نوێ ى حكومه‌تى عێراق



له‌ دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى گشتى له‌ عێراق به‌به‌شدارى205 قه‌واره‌ى سیاسى كه‌ خۆى له‌ 6994 كاندید له‌ نێرو مێ له‌ 18 بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ ناوخۆى وڵات و له‌ 19 بنكه‌ى ده‌نگدان له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى 329 كورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران .


ئێستا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر به‌غداو نه‌جه‌فه‌ به‌تایبه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌در ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئاینیه‌ كه‌ سه‌ره‌تاى ژیانى سیاسى له‌ دواى پرۆسه‌ى ئازادى عێراقه‌وه‌ به‌ گژى ئه‌مریكیه‌كاندا چوو وه‌كو داگیركه‌ر ته‌ماشاى ده‌كردن له‌ كاتێكدا ئه‌وانى تر به‌ ڕزگاركه‌ر و فریشته‌یان ده‌زانین ,


سوپاى مه‌هدى دامه‌زراندو دواتر هه‌ڵى وه‌شانه‌وه‌ ئه‌گه‌رچى ئه‌م كاراكته‌ره‌ به‌رگ و عه‌باى تائیفى له‌به‌ردایه‌ به‌ڵام دروشم و خواستى نیشتمانى هه‌یه‌ و ته‌نیا كه‌سى شیعه‌یه‌ چوو له‌ مه‌رقه‌دى شێخ عه‌بدولقاری گه‌یلانى سوونه‌كان نوێژى موه‌حه‌دى كردله‌ گه‌ڵ سوونه‌ دژى میلیشیایه‌ و خۆى سه‌رایای سه‌لامى هه‌یه‌ له‌وانه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر دوژمنى سه‌رسه‌ختى گه‌نده‌ڵى و به‌تاڵان بردنى ماڵى گشتیه‌ هه‌رئه‌مه‌ش بوو كه‌واى كرد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێشى لیسته‌ ڕكابه‌ره‌كانى بكه‌وێت به‌ ڕای من .


كابینه‌ى نوێ


ئه‌وه‌ى گرنگه‌ گه‌لانى عێراق به‌ هه‌ستیارێكى زۆر سامناكه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى له‌ دایك بوونى حكومه‌تێكى نوێن ده‌پرسن و ده‌ترسن ئایا وه‌كو جارانى پێشووتر له‌ پایته‌خته‌كانى ده‌ره‌وه‌ بڕیارى له‌سه‌رده‌درێت یان ئه‌وه‌ى سه‌ید موقته‌داى سه‌ركرده‌ى گه‌نج ده‌یڵێت ئێمه‌ خاوه‌ن بڕیارو خواستى سه‌ربه‌خۆى خۆمانین دروسته‌ ؟ ئه‌ى سه‌ردانه‌ كتوپڕه‌كانى نوێنه‌رانى ئه‌مریكاو ئێران بۆ به‌غداد هه‌ر ڕۆژى دواى 12 مایس چیمان پێده‌ڵێن ؟


ئاڵۆزى و قورسى بارودۆخه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ده‌رى خستووه‌و و نه‌خشه‌یه‌كى سیاسى نوێ ى هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ به‌ڵكو ئه‌و دۆخه‌ پڕ مه‌ترسییه‌ یه‌ كه‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ى پێدا ده‌ڕوات دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى (5+1) له‌ گه‌ڵ ئێران كه‌ بێگومان كاریگه‌رى نیگه‌تیف و ڕاسته‌وخۆى له‌ سه‌ر دۆخى عێراق و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ ده‌بێت .


ئه‌گه‌ر چى سه‌ركه‌تنى لیستى سائرونى نزیك له‌ موقته‌دا سه‌در جێگه‌ى خۆشحاڵى نه‌ ئه‌مریكاو نه‌ئێرانه‌ به‌ڵام هیچ كام له‌وان هێڵى سووریان له‌ سه‌رى نیه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌در هێڵى سوورى له‌سه‌ر ئه‌مریكاو مالیكى و خه‌زعه‌لى و هه‌ندێ له‌و قه‌وارانه‌هه‌یه‌ كه‌له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن .


سه‌در له‌ ڕووى ناوخۆییشه‌وه‌ وه‌كو له‌ تویته‌كانى دا بڵاوى ده‌كاته‌وه‌ به‌ نیازه‌ خۆى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ى عێراق دیارى بكات له‌وانه‌ى كه‌ :-


1. هیچ تۆمه‌ت و گومانێكى گه‌نده‌ڵییان له‌ سه‌ر نیه‌ و ئه‌ستۆپاكن له‌و ڕووه‌وه‌ .
2. ده‌ستیان به‌ خوێنى ڕۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق سوور نیه‌ .
3. باوه‌ڕیان به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق هه‌یه‌ .


هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه‌ى جیاواز هه‌ڵده‌گرن و پێناچێت له‌م كاراكته‌رانه‌ى ئێستاى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسى عێراق و له‌ لیسته‌ براوه‌كان به‌ ده‌گمه‌نیش خه‌ڵكى وا ى ده‌ست بكه‌وێت !!


بۆیه‌ پێش سازان و پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ چ له‌ ناوخۆى عێراق و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ش گرنگه‌ سه‌ید موقته‌دا گرنتى و دڵنیایى دروست له‌ ئه‌مریكیه‌كان وه‌ربگرێت بۆ چۆنێتى هه‌ڵسووكه‌وت و هه‌ماهه‌نگیان بۆ ئاینده‌ى عێراق له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكادا بۆ ئێرانیه‌كانیش له‌مه‌ ئاسانتر نابێت ئه‌وان عێراق به‌ قوڵایى ئیستراتیجى خۆیان ده‌زانن و ساڵانێكه‌ كارى بۆ ده‌كه‌ن .


له‌ كۆتاییدا من نامه‌وێت زۆر درێژه‌ى پێبده‌م ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر ده‌كێشێت و پێشتر قسه‌ى ترم له‌سه‌ر كردووه‌ و پێكهێنانى كابینه‌كانى پێشوو به‌ ڕاوێژو هه‌ماهه‌نگى ئه‌مریكاو ئێران نه‌یانتوانى عێراق بگه‌یه‌ننه‌ كه‌نارى ئارامى به‌ڵكو ده‌بێت ئێستا ئه‌وان و عێراقیه‌كان كه‌ من ئێستا خۆم به‌ گومانم له‌ ئینتیماى هه‌موویان بۆ عێراق چونكه‌ ڕابردوو ئه‌وه‌ى سه‌لمان كه‌ هه‌موویان دڵسۆزو پابه‌ندى نه‌ته‌وه‌و تائیفه‌كانیانن زیاتر بۆ عێراق بۆیه‌ دۆخى عێراق له‌ هه‌موویان ده‌خوازێت كه‌ به‌ ئارامى و دوور له‌ هه‌ڵچوونه‌وه‌ بڕیارى گونجاو بده‌ن و هه‌ریه‌ك لاى خۆیه‌وه‌ چه‌ند هه‌نگاوو پێپلیه‌كه‌یه‌ك بێنه‌ خواره‌وه‌و چونكه‌ دۆخى شێواوى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌رگه‌ى هیچ سه‌ره‌ڕویى ملهوڕى و ململانێ یه‌كى نوێ ناگرێت .

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure