شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا22/5/2018 711 جار بینراوە

مەكگۆرگ چی دەوێت و ئێوە دەڵێن چی ؟!

ئەو شەش حیزبە كە هاوپەیمانێتیەكیان دژی ئەنجامی هەڵبژاردن و گەندەڵی دروست كردوە دەبێت وریا بن، سازش لە پرنسیب و ئەخلاق و بەهاكانیان نەكەن، گەر كردیان ئینتحاری سیاسیە.

 

چوار حیزبی خاوەن كورسی سبەینێ لەگەڵ مەكگۆرك كۆدەبێتەوە، ئەو دەزانێت چی دەوێت و چیتان پێدەڵێت! بەڵام ئێوە دەزانن چی دەڵێن و هەڵوێستتان چی دەبێت؟

 

ئێوە دەبێت لە ئێستاوە بزانن چی پێدەڵێن بزانن كە خەڵك بەجێناهێڵن، ئەو دوو حیزبەی تر بەجێناهێڵن، دەبێ بزانن شەرعیەت نادەن بە هەڵبژاردن، بایكۆتی پرۆسەی سیاسی دزەكان دەكەن، دزەكان بە ڕەنگ و دەنگ و ژمارە زۆرن شەریكیشیان زۆرە، هەموو و هەرچی قبوڵی ئەم ئەنجامەی كرد و موبارەكی كرد وەكو ئەوانی كە دزە.

 

ئەو پێتان دەڵێت بایكۆت مەكەن، ئێوەش دەبێت پێی بڵێن تۆ نوێنەری وڵاتێكی وەكو ئەمریكایت، خۆتان بە ڕابەری دیموكراتی دەزانن لە دنیادا، بەڵام موبارەكی تەزویر دەكەن تەنها لەبەر بەرژەوەندی خۆتان و یەك بەرمیل نەوت دا.

 

ئێوە ناتوانن پارێزگاری لە دەنگەكانمان بكەن هاتوویت و دەڵێیت بچن شەریكی دز بن.

 

ئێوە مدعین لەسەر روسیا كە لە هەڵبژاردنی ئەمریكا دەستتێوەردانی كردوە، بەڵام لە هەڵبژاردنی عێراقدا نەك دەستتێوەردان دەبنە شەریكی ئێران و توركیا و سعودیە و ..هتد.

 

دەبێت بە ئەمریكا بڵێیت نەخێر بۆ ئەم سیاسەتە هەڵەیە، چۆن كاك نەوشیروان لەسەر نوسینەوەی دەستور پێی وتن نە.

 

ئەمریكا و مەكگۆرك سور دەزانن تەزویر كراوە، بەڵام نەك هەڵوێستیان نییە بەڵكو موبارەكی دەكەن (ئای چەند جوانە ئەخلاقی سیاسی ئەمریكی ) لە سیاسەتی دەرەوە.

كاك بەرهەم تۆ نزیكی لە ئەمریكاوە رازیت فێڵت لێبكرێت؟

 

كۆمەڵ تۆ دۆستی ئێرانی كەچی دزیت لێدەكات.

 

یەكگرتوو تۆ دۆستی توركیایت كەچی لەبەر نەوت تاڵانت دەكات.

 

گۆڕان لانەدەیت لە بەرنامەكەت بەردەوام بە هیچ دادت نادات تا ئێستا سوریت لەسەر تەسلیم نەبوون بە ئیرادەی دز و دەوروبەر.

 

كاتی ئەوە هاتوە هۆش بهێننەوە بەر خۆتان، نەوە دوای نەوە دوایان دەكەوین تا گۆڕانی ئاشتیانەی سیاسی كۆمەڵایەتی بەرپا دەكەین.

 

ئەمجارە و جارێكی تر و چەند جاری تریش تەزویر دەكەن بەڵام بۆ كوێ دەچن؟

 

ئێمە بیر لەوە ناكەینەوە ئەوان بكوژین ئەوان خەریكی كوشتنی خۆیانن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure